< Numbers 20 >

1 In the first month, the whole congregation of Israel entered the Wilderness of Zin and stayed in Kadesh. There Miriam died and was buried.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل، هەموو کۆمەڵەکە هاتنە چۆڵەوانی چن لە مانگی یەکدا و گەل لە قادێش چادریان هەڵدا و لەوێدا مریەم مرد و لەوێش نێژرا.
2 Now there was no water for the congregation, so they gathered against Moses and Aaron.
ئاو نەبوو بۆ کۆمەڵ، جا لە دژی موسا و هارون کۆبوونەوە و
3 The people quarreled with Moses and said, “If only we had perished with our brothers before the LORD!
گەل کردیان بە دەمەقاڵێ لەگەڵ موسا و گوتیان: «خۆزگە وەک براکانمان لەبەردەم یەزدان لەناوبچووینایە!
4 Why have you brought the LORD’s assembly into this wilderness for us and our livestock to die here?
بۆچی کۆمەڵی یەزدانتان هێنایە ئەم چۆڵەوانییە هەتا تێیدا خۆمان و مەڕوماڵاتمان بمرین؟
5 Why have you led us up out of Egypt to bring us to this wretched place? It is not a place of grain, figs, vines, or pomegranates—and there is no water to drink!”
بۆچی ئێمەتان لە میسرەوە هێنایە دەرەوە تاکو بمانهێنن بۆ ئەم شوێنە خراپە؟ ئەم شوێنە دانەوێڵە و هەنجیر و مێو و هەناری لێ نییە، ئاوی خواردنەوەشی لێ نییە!»
6 Then Moses and Aaron went from the presence of the assembly to the entrance to the Tent of Meeting. They fell facedown, and the glory of the LORD appeared to them.
جا موسا و هارون لەبەردەم کۆمەڵەوە هاتنە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بەسەر ڕوویاندا کەوتن و شکۆمەندی یەزدانیان بۆ دەرکەوت.
7 And the LORD said to Moses,
یەزدانیش بە موسای فەرموو:
8 “Take the staff and assemble the congregation. You and your brother Aaron are to speak to the rock while they watch, and it will pour out its water. You will bring out water from the rock and provide drink for the congregation and their livestock.”
«گۆچانەکە ببە و کۆمەڵ کۆبکەرەوە، تۆ و هارونی برات لەبەرچاویاندا بەو تاشەبەردە بڵێن هەتا ئاوەکەی بدات، جا لە تاشەبەردەکەوە ئاویان بۆ هەڵدەقوڵێت و کۆمەڵ و مەڕوماڵاتەکانیان ئاو دەدەیت.»
9 So Moses took the staff from the LORD’s presence, just as he had been commanded.
موساش گۆچانەکەی لەبەردەم یەزدانەوە برد وەک فەرمانی پێ کرد.
10 Then Moses and Aaron gathered the assembly in front of the rock, and Moses said to them, “Listen now, you rebels, must we bring you water out of this rock?”
موسا و هارون جەماوەریان لەپێش تاشەبەردەکە کۆکردەوە، موسا پێی گوتن: «ئەی یاخیبووان گوێ بگرن، ئایا لەم بەردەوە ئاوتان بۆ دەربهێنین؟»
11 Then Moses raised his hand and struck the rock twice with his staff, so that a great amount of water gushed out, and the congregation and their livestock were able to drink.
موسا دەستی بەرزکردەوە و بە گۆچانەکەی دوو جار لە تاشەبەردەکەی دا، جا ئاوێکی زۆر هەڵقوڵا و کۆمەڵ و مەڕوماڵاتەکانیشیان لێیان خواردەوە.
12 But the LORD said to Moses and Aaron, “Because you did not trust Me to show My holiness in the sight of the Israelites, you will not bring this assembly into the land that I have given them.”
بەڵام یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «لەبەر ئەوەی متمانەتان پێ نەکردم، تاکو لەبەرچاوی گەلی ئیسرائیل من بە پیرۆز نیشان بدەن، هەر لەبەر ئەوە ئەم کۆمەڵە نابەنە ناو ئەو خاکەی پێم داون.»
13 These were the waters of Meribah, where the Israelites quarreled with the LORD, and He showed His holiness among them.
ئەمە مێرگی مەریبایە کە نەوەی ئیسرائیل لەگەڵ یەزداندا دەمەقاڵێیان کرد و ئەویش لەنێویاندا پیرۆزی خۆی نیشان دان.
14 From Kadesh, Moses sent messengers to tell the king of Edom, “This is what your brother Israel says: You know all the hardship that has befallen us,
ئینجا موسا لە قادێشەوە چەند نێردراوێکی بۆ لای پاشای ئەدۆم نارد: «ئیسرائیلی برات ئاوا دەڵێت: تۆ بە هەموو ناخۆشییەکانت زانی کە تووشمان هات.
15 how our fathers went down to Egypt, where we lived many years. The Egyptians mistreated us and our fathers,
باوکانمان چوونە میسر و ڕۆژانێکی زۆر لە میسر ماینەوە. میسرییەکان ئێمە و باوکانی ئێمەیان زەلیل کرد،
16 and when we cried out to the LORD, He heard our voice, sent an angel, and brought us out of Egypt. Now look, we are in Kadesh, a city on the edge of your territory.
بەڵام هاوارمان بۆ یەزدان کرد و گوێی لە دەنگمان بوو، فریشتەیەکی نارد و لە میسر دەریهێناین. «ئێستا ئێمە لە قادێشین کە شارۆچکەیەکە لە نزیکی سنووری خاکەکەت.
17 Please let us pass through your land. We will not cut through any field or vineyard, or drink water from any well. We will stay on the King’s Highway; we will not turn to the right or to the left until we have passed through your territory.”
تکایە ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێبپەڕین، نە بە کێڵگەیەکدا دەڕۆین و نە بە ڕەزێکدا و نە ئاوی بیرێک دەخۆینەوە، لە شاڕێگای پاشاوە دەڕۆین، نە بەلای ڕاست لادەدەین و نە بەلای چەپ هەتا لە خاکەکەت دەچینە دەرەوە.»
18 But Edom answered, “You may not travel through our land, or we will come out and confront you with the sword.”
بەڵام ئەدۆم وەڵامی دانەوە: «بە خاکەکەماندا ناڕۆن، ئەگینا بە شمشێرەوە پەلامارتان دەدەم.»
19 “We will stay on the main road,” the Israelites replied, “and if we or our herds drink your water, we will pay for it. There will be no problem; only let us pass through on foot.”
نەوەی ئیسرائیلیش گوتیان: «بە ڕاستەڕێدا دەڕۆین، ئەگەر خۆمان و مەڕوماڵاتەکانمان لە ئاوی تۆمان خواردەوە ئەوا نرخەکەی دەدەین، هیچی دیکە ناکەین تەنها بە پێیەکانمان تێدەپەڕین.»
20 But Edom insisted, “You may not pass through.” And they came out to confront the Israelites with a large army and a strong hand.
دیسان ئەدۆم وەڵامی دانەوە: «تێناپەڕن.» ئینجا ئەدۆم بە سوپایەکی گەورە و دەستێکی توندەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرچوو.
21 So Edom refused to allow Israel to pass through their territory, and Israel turned away from them.
ئەدۆم ڕازی نەبوو ئیسرائیل بە خاکی ئەودا تێبپەڕێت، ئیسرائیلیش لێی لادا.
22 After they had set out from Kadesh, the whole congregation of Israel came to Mount Hor.
هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە قادێشەوە کۆچیان کرد و هاتنە کێوی هۆر،
23 And at Mount Hor, near the border of the land of Edom, the LORD said to Moses and Aaron,
یەزدانیش لە کێوی هۆر لەسەر سنووری خاکی ئەدۆم بە موسا و هارونی فەرموو:
24 “Aaron will be gathered to his people; he will not enter the land that I have given the Israelites, because both of you rebelled against My command at the waters of Meribah.
«هارون دەچێتە پاڵ گەلەکەی، چونکە ناچێتە ناو ئەو خاکەی بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، چونکە ئێوە لەلای مێرگی مەریبا لە فەرمانم یاخی بوون.
25 Take Aaron and his son Eleazar and bring them up Mount Hor.
هارون و ئەلعازاری کوڕی ببە سەر کێوی هۆر و
26 Remove Aaron’s priestly garments and put them on his son Eleazar. Aaron will be gathered to his people and will die there.”
جلەکان لەبەر هارون دابکەنە و لەبەر ئەلعازاری کوڕی بکە، جا هارونیش دەچێتە پاڵ گەلەکەی و لەوێ دەمرێت.»
27 So Moses did as the LORD had commanded, and they climbed Mount Hor in the sight of the whole congregation.
موساش ئاوای کرد وەک یەزدان فەرمانی دا و لەبەرچاوی هەموو کۆمەڵ بەسەر کێوی هۆر کەوتن.
28 After Moses had removed Aaron’s garments and put them on his son Eleazar, Aaron died there on top of the mountain. Then Moses and Eleazar came down from the mountain.
ئینجا موسا جلەکانی لەبەر هارون داکەند و لەبەر ئەلعازاری کوڕی کرد، هارونیش لەوێ لەسەر لووتکەی کێوەکە مرد. ئینجا موسا و ئەلعازار لە کێوەکە هاتنە خوارەوە.
29 When the whole congregation saw that Aaron had died, the entire house of Israel mourned for him thirty days.
کاتێک هەموو کۆمەڵ بینییان هارون مرد، هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل سی ڕۆژ بۆ هارون گریان.

< Numbers 20 >