< Numbers 16 >

1 Now Korah son of Izhar, the son of Kohath son of Levi, along with some Reubenites—Dathan and Abiram, sons of Eliab, and On son of Peleth—conducted
قۆرەحی کوڕی یەسهار کوڕی قەهات کوڕی لێڤی و داتان و ئەبیرامی کوڕانی ئەلیاب و ئۆنی کوڕی پەلەت لە نەوەی ڕەئوبێن
2 a rebellion against Moses, along with 250 men of Israel renowned as leaders of the congregation and representatives in the assembly.
لە دژی موسا هەستانەوە. چەند کەسێکیش لە نەوەی ئیسرائیل لەگەڵیان بوون، دوو سەد و پەنجا کەس لە ڕابەرەکانی کۆمەڵ لە ئەنجومەن هەڵبژێردرابوون، کە زۆر ناسراو بوون،
3 They came together against Moses and Aaron and told them, “You have taken too much upon yourselves! For everyone in the entire congregation is holy, and the LORD is in their midst. Why then do you exalt yourselves above the assembly of the LORD?”
جا لەسەر موسا و هارون کۆبوونەوە و پێیان گوتن: «ئێوە زیادەڕۆییتان کردووە! هەموو کۆمەڵ پیرۆزن و یەزدانیش لەنێوانیاندایە، ئیتر بۆچی خۆتان لەسەر کۆمەڵی یەزدان بەرز دەکەنەوە؟»
4 When Moses heard this, he fell facedown.
جا موسا گوێی لێبوو و بەسەر ڕوودا کەوت.
5 Then he said to Korah and all his followers, “Tomorrow morning the LORD will reveal who belongs to Him and who is holy, and He will bring that person near to Himself. The one He chooses, He will bring near to Himself.
ئینجا بە قۆرەح و هەموو کۆمەڵەکەی گوت: «بەیانی یەزدان پیشانی دەدات کێ بۆ ئەوە و کێ پیرۆزە تاکو لە خۆی نزیکی بکاتەوە، جا هەرکەسێک هەڵبژێرێت ئەو لە خۆی نزیک دەکاتەوە.
6 You, Korah, and all your followers are to do as follows: Take censers,
ئەمە بکەن، بخووردان بۆ خۆتان ببەن، قۆرەح و هەموو کۆمەڵەکەی،
7 and tomorrow you are to place fire and incense in them in the presence of the LORD. Then the man the LORD chooses will be the one who is holy. It is you sons of Levi who have taken too much upon yourselves!”
بەیانی ئاگری لەناو دابنێن و لەبەردەم یەزدان بخووری بەسەردا بکەن، جا ئەو پیاوەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت ئەو پیرۆزە، ئیتر ئەی نەوەی لێڤی ئەمەتان بەس بێت!»
8 Moses also said to Korah, “Now listen, you sons of Levi!
هەروەها موسا بە قۆرەحی گوت: «ئەی نەوەی لێڤی گوێ بگرن،
9 Is it not enough for you that the God of Israel has separated you from the congregation of Israel and brought you near to Himself to perform the work at the LORD’s tabernacle, and to stand before the congregation to minister to them?
ئایا بە کەمی دەزانن کە خودای ئیسرائیل لەنێو کۆمەڵی ئیسرائیل جیای کردنەوە بۆ ئەوەی لە خۆی نزیکتان بکاتەوە، تاکو خزمەتی چادری پەرستنی یەزدان بکەن و لەبەردەم کۆمەڵ بوەستن بۆ خزمەتکردنی؟
10 He has brought you near, you and all your fellow Levites, but you are seeking the priesthood as well.
جا تۆ و هەموو براکانت لە نەوەی لێڤی لە خۆی نزیک کردەوە و داوای کاهینیێتیش دەکەن؟
11 Therefore, it is you and all your followers who have conspired against the LORD! As for Aaron, who is he that you should grumble against him?”
کەواتە تۆ و هەموو کۆمەڵەکەت لەسەر دژایەتیکردنی یەزدان ڕێک کەوتوون، بەڵام هارون کێیە هەتا بۆڵەبۆڵی لەسەر بکەن؟»
12 Then Moses summoned Dathan and Abiram, the sons of Eliab, but they said, “We will not come!
جا موسا ناردی هەتا بانگی داتان و ئەبیرامی کوڕانی ئەلیاب بکەن، بەڵام ئەوان گوتیان: «نایەین!
13 Is it not enough that you have brought us up out of a land flowing with milk and honey to kill us in the wilderness? Must you also appoint yourself as ruler over us?
ئایا ئەمە بەس نییە کە تۆ لە خاکێک دەرتهێناین کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت هەتا لە چۆڵەوانی بمانمرێنیت و ئێستاش خۆت بکەیت بە میر بەسەرمانەوە،
14 Moreover, you have not brought us into a land flowing with milk and honey or given us an inheritance of fields and vineyards. Will you gouge out the eyes of these men? No, we will not come!”
هەروەها ئێمەت نەهێناوەتە خاکێک شیر و هەنگوینی لێ بڕژێت و کێڵگە و ڕەزت بە میرات پێنەداین. ئایا چاوی ئەو کەسانە دەردەهێنیت؟ ئێمە نایەین!»
15 Then Moses became very angry and said to the LORD, “Do not regard their offering. I have not taken one donkey from them or mistreated a single one of them.”
جا موسا زۆر تووڕە بوو و بە یەزدانی گوت: «ئاوڕ لە قوربانییەکەیان مەدەوە. نە گوێدرێژێکم لێ بردوون و نە خراپەم لەگەڵ کەسیان کردووە.»
16 And Moses said to Korah, “You and all your followers are to appear before the LORD tomorrow—you and they and Aaron.
ئینجا موسا بە قۆرەحی گوت: «بەیانی تۆ و هەموو کۆمەڵەکەت لەبەردەم یەزدان بن، تۆ و ئەوان و هارونیش.
17 Each man is to take his censer, place incense in it, and present it before the LORD—250 censers. You and Aaron are to present your censers as well.”
هەریەکە بخووردانەکەی ببات و بخووری تێبکات و لەبەردەم یەزدان بخووردانەکەی پێشکەش بکات، دوو سەد و پەنجا بخووردان، تۆ و هارونیش هەریەکە و بخووردانی خۆتان.»
18 So each man took his censer, put fire and incense in it, and stood with Moses and Aaron at the entrance to the Tent of Meeting.
جا هەریەکە بخووردانەکەی خۆی برد و ئاگریان تێکرد و بخووریان بەسەردا کرد و لەگەڵ موسا و هارون لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن ڕاوەستان.
19 When Korah had gathered his whole assembly against them at the entrance to the Tent of Meeting, the glory of the LORD appeared to the whole congregation.
قۆرەحیش هەموو کۆمەڵی لە دژی ئەوان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن کۆکردەوە، جا شکۆمەندی یەزدان بۆ هەموو کۆمەڵ دەرکەوت.
20 And the LORD said to Moses and Aaron,
ئینجا یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو:
21 “Separate yourselves from this congregation so that I may consume them in an instant.”
«خۆتان لەم کۆمەڵە جیا بکەنەوە، وا من دەستبەجێ لەناویان دەبەم.»
22 But Moses and Aaron fell facedown and said, “O God, the God of the spirits of all flesh, when one man sins, will You be angry with the whole congregation?”
بەڵام موسا و هارون بەسەر ڕوویاندا کەوتن و گوتیان: «خودایە، ئەی ئەو خودایەی ژیان بە ئادەمیزاد دەبەخشیت، ئایا یەک پیاو گوناه بکات، تۆ لە هەموو کۆمەڵ تووڕە دەبیت؟»
23 Then the LORD said to Moses,
جا یەزدان بە موسای فەرموو:
24 “Tell the congregation to move away from the dwellings of Korah, Dathan, and Abiram.”
«لەگەڵ کۆمەڵ بدوێ و بڵێ:”لە دەوروبەری چادرەکانی قۆرەح و داتان و ئەبیرام دوور بکەونەوە.“»
25 So Moses got up and went to Dathan and Abiram, and the elders of Israel followed him.
موسا هەستا و چوو بۆ لای داتان و ئەبیرام، پیرەکانی ئیسرائیلیش دوای کەوتن،
26 And he warned the congregation, “Move away now from the tents of these wicked men. Do not touch anything that belongs to them, or you will be swept away because of all their sins.”
ئینجا موسا بە کۆمەڵەکەی گوت: «لە چادرەکانی ئەو کەسە بەدکارانە دوور بکەونەوە و دەست لە هیچ شتێکی ئەوان مەدەن، نەوەک بە هەموو گوناهەکانی ئەوانەوە لەناوبچن.»
27 So they moved away from the dwellings of Korah, Dathan, and Abiram. Meanwhile, Dathan and Abiram had come out and stood at the entrances to their tents with their wives and children and infants.
ئیتر ئەوانیش لە دەوروبەری چادرەکانی قۆرەح و داتان و ئەبیرام دوور کەوتنەوە و داتان و ئەبیرامیش هاتنە دەرەوە و لەگەڵ ژن و کوڕ و منداڵەکانیان لە دەرگای چادرەکانیان وەستان.
28 Then Moses said, “This is how you will know that the LORD has sent me to do all these things, for it was not my own doing:
ئینجا موسا گوتی: «بەمە دەزانن کە یەزدان ناردوومی بۆ ئەوەی ئەم هەموو کارانە بکەم و ئەمەش لە خۆمەوە نییە.
29 If these men die a natural death, or if they suffer the fate of all men, then the LORD has not sent me.
ئەگەر ئەم پیاوانە وەک مردنێکی سروشتی بمرن و وەک هەموو مرۆڤێک بە مەرگی ئاسایی مردن، ئەوا یەزدان منی نەناردووە.
30 But if the LORD brings about something unprecedented, and the earth opens its mouth and swallows them and all that belongs to them so that they go down alive into Sheol, then you will know that these men have treated the LORD with contempt.” (Sheol h7585)
بەڵام ئەگەر یەزدان شتێکی نوێی داهێنا و زەوی دەمی کردەوە و قووتی دان لەگەڵ هەموو ئەوەی هەیانە و بە زیندوویی چوونە خوارەوە بۆ ناو جیهانی مردووان، ئەوا دەزانن کە ئەو کۆمەڵە سووکایەتییان بە یەزدان کردووە.» (Sheol h7585)
31 As soon as Moses had finished saying all this, the ground beneath them split open,
کاتێک لە هەموو ئەم قسانە بووەوە، زەوییەکەی ژێریان شەق بوو و
32 and the earth opened its mouth and swallowed them and their households—all Korah’s men and all their possessions.
زەوی دەمی کردەوە و قووتی دان لەگەڵ ماڵەکانیان و هەموو پیاوەکانی قۆرەح و لەگەڵ هەموو سامانەکانیان.
33 They went down alive into Sheol with all they owned. The earth closed over them, and they vanished from the assembly. (Sheol h7585)
جا خۆیان و هەموو ئەوەی هەیان بوو بە زیندوویی چوونە خوارەوە بۆ ناو جیهانی مردووان و زەوی بەسەریاندا هاتەوە یەک و لەنێو کۆمەڵدا لەناوچوون. (Sheol h7585)
34 At their cries, all the people of Israel who were around them fled, saying, “The earth may swallow us too!”
هەموو ئیسرائیلیش کە لە چواردەوریان بوون لە هاواریان هەڵاتن و گوتیان: «نەوەک زەوی قووتمان بدات!»
35 And fire came forth from the LORD and consumed the 250 men who were offering the incense.
ئاگرێکیش لەلایەن یەزدانەوە هات و دوو سەد و پەنجا پیاوەکەی هەڵلووشی کە بخووریان پێشکەش کرد.
36 Then the LORD said to Moses,
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو:
37 “Tell Eleazar son of Aaron the priest to remove the censers from the flames and to scatter the coals far away, because the censers are holy.
«بە ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین بڵێ، با بخووردانەکان لەناو ئاگرەکە هەڵبگرێت و پاشماوەی ئاگرەکە لە دوور و بە فراوانی بڵاو بکاتەوە،
38 As for the censers of those who sinned at the cost of their own lives, hammer them into sheets to overlay the altar, for these were presented before the LORD, and so have become holy. They will serve as a sign to the Israelites.”
چونکە بخووردانەکانی ئەوانەی لە دژی نرخی ژیانی خۆیان گوناهبارن پیرۆزکراون. با بخووردانەکان بکوتن و بیکەنە چەند پلێتێک و قوربانگاکەی پێ دابپۆشرێت، چونکە لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان کرد و پیرۆز بوو. با نەوەی ئیسرائیل پەند لەمە وەربگرن.»
39 So Eleazar the priest took the bronze censers brought by those who had been burned up, and he had them hammered out to overlay the altar,
ئینجا ئەلعازاری کاهین بخووردانە بڕۆنزییەکانی برد کە ئەوانەی سووتێنرابوون پێشکەشیان کردبوو و کوتایان و کردیانە پۆشەر بۆ قوربانگاکە،
40 just as the LORD commanded him through Moses. This was to be a reminder to the Israelites that no outsider who is not a descendant of Aaron should approach to offer incense before the LORD, lest he become like Korah and his followers.
وەک یەزدان پێی فەرموو لەسەر دەستی موسا. ئەمە وەک بەبیرهێنانەوەیەک بوو بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەگەر پیاوێکی بێگانە کە لە نەوەی هارون نەبێت لەبەردەم یەزدان بۆ بخوور سووتاندن نزیک بکەوێتەوە، ئەوا وەک قۆرەح و کۆمەڵەکەی لێدێت.
41 The next day the whole congregation of Israel grumbled against Moses and Aaron, saying, “You have killed the LORD’s people!”
جا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بۆ بەیانی دەستیان بە بۆڵەبۆڵ کرد لەسەر موسا و هارون و گوتیان: «ئێوە گەلی یەزدانتان کوشت.»
42 But when the congregation gathered against them, Moses and Aaron turned toward the Tent of Meeting, and suddenly the cloud covered it and the glory of the LORD appeared.
کاتێک کۆمەڵ لە دژی موسا و هارون کۆبوونەوە ئەوان چوونە لای چادری چاوپێکەوتن، لەپڕ هەورێک دایپۆشی و شکۆمەندی یەزدان دەرکەوت.
43 Then Moses and Aaron went to the front of the Tent of Meeting,
جا موسا و هارون هاتنە بەردەم چادری چاوپێکەوتن.
44 and the LORD said to Moses,
یەزدانیش بە موسای فەرموو:
45 “Get away from this congregation so that I may consume them in an instant.” And Moses and Aaron fell facedown.
«لەنێو ئەم کۆمەڵە بچنە دەرەوە، من بە ساتێک لەناویان دەبەم.» جا بەسەر ڕوویاندا کەوتن.
46 Moses said to Aaron, “Take your censer, place fire from the altar in it, and add incense. Go quickly to the congregation and make atonement for them, because wrath has come out from the LORD; the plague has begun.”
ئینجا موسا بە هارونی گوت: «بخووردانەکە ببە و لەسەر قوربانگاکەوە ئاگری تێبکە، بخووری لەسەر دابنێ، بە خێرایی بیبە لای کۆمەڵ و کەفارەتیان بۆ بکە. لەبەر ئەوەی تووڕەیی یەزدان جۆشاوە، وا دەردەکە دەستی پێکرد.»
47 So Aaron took the censer as Moses had ordered and ran into the midst of the assembly. And seeing that the plague had begun among the people, he offered the incense and made atonement for the people.
ئیتر هارون لەسەر قسەی موسا ڕایکرد بۆ ناو کۆمەڵ، بەڵام دەردەکە لەنێو گەلدا دەستی پێکردبوو، ئەویش بخوورەکەی پێشکەش کرد و کەفارەتی بۆ گەل کرد.
48 He stood between the living and the dead, and the plague was halted.
هارون لەناوەندی مردووان و زیندوواندا ڕاوەستا، دەردەکەش وەستا،
49 But those who died from the plague numbered 14,700, in addition to those who had died on account of Korah.
جا ئەوانەی بە دەردەکە مردن چواردە هەزار و حەوت سەد بوون، بێجگە لەوانەی بەهۆی قۆرەحەوە مردن.
50 Then Aaron returned to Moses at the entrance to the Tent of Meeting, since the plague had been halted.
ئینجا هارون گەڕایەوە لای موسا بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، لەبەر ئەوەی دەردەکە وەستابوو.

< Numbers 16 >