< Mark 1 >

1 This is the beginning of the gospel of Jesus Christ, the Son of God.
سەرەتای مزگێنی عیسای مەسیحی کوڕی خودا.
2 As it is written in Isaiah the prophet: “Behold, I will send My messenger ahead of You, who will prepare Your way.”
لە پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: [من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات،]
3 “A voice of one calling in the wilderness, ‘Prepare the way for the Lord, make straight paths for Him.’”
[کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»]
4 John the Baptist appeared in the wilderness, preaching a baptism of repentance for the forgiveness of sins.
یەحیا هات، لە چۆڵەوانیدا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا و جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین.
5 People went out to him from all of Jerusalem and the countryside of Judea. Confessing their sins, they were baptized by him in the Jordan River.
خەڵکی هەموو گوندەکانی یەهودیا و هەموو ئۆرشەلیم دەهاتنە لای، دانیان بە گوناهەکانیاندا دەنا و لەسەر دەستی ئەو لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵدەکێشران.
6 John was clothed in camel’s hair, with a leather belt around his waist. His food was locusts and wild honey.
جلوبەرگی یەحیا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە ناوقەدی دەبەست، کوللە و هەنگوینی کێویی دەخوارد.
7 And he began to proclaim: “After me will come One more powerful than I, the straps of whose sandals I am not worthy to stoop down and untie.
ئەمە پەیامەکەی ئەو بوو: «لەدوای من کەسێک دێت کە زۆر لە من بەتواناترە، تەنانەت شایانی ئەوە نیم دابنەوێمەوە و قەیتانی پێڵاوەکانی بۆ بکەمەوە.
8 I baptize you with water, but He will baptize you with the Holy Spirit.”
من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.»
9 In those days Jesus came from Nazareth in Galilee and was baptized by John in the Jordan.
لەو ڕۆژانەدا عیسا لە ناسیرەوە هات، کە سەر بە ناوچەی جەلیلە و لەسەر دەستی یەحیا لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵکێشرا.
10 As soon as Jesus came up out of the water, He saw the heavens breaking open and the Spirit descending on Him like a dove.
هەرکە عیسا لە ئاوەکە هاتە دەرەوە، بینی ئاسمان شەق بوو، ڕۆحی پیرۆزیش وەک کۆترێک لەسەری نیشتەوە.
11 And a voice came from heaven: “You are My beloved Son; in You I am well pleased.”
دەنگێکیش لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»
12 At once the Spirit drove Jesus into the wilderness,
دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆز عیسای بەرەو چۆڵەوانی برد.
13 and He was there for forty days, being tempted by Satan. He was with the wild animals, and the angels ministered to Him.
چل ڕۆژ لە چۆڵەوانیدا لەنێوان ئاژەڵانی کێویدا بوو، شەیتان تاقی دەکردەوە، فریشتەکانیش خزمەتیان دەکرد.
14 After the arrest of John, Jesus went into Galilee and proclaimed the gospel of God.
دوای دەستگیرکردنی یەحیا، عیسا هاتە جەلیل و مزگێنی خودای ڕادەگەیاند و
15 “The time is fulfilled,” He said, “and the kingdom of God is near. Repent and believe in the gospel!”
دەیفەرموو: «کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن.»
16 As Jesus was walking beside the Sea of Galilee, He saw Simon and his brother Andrew. They were casting a net into the sea, for they were fishermen.
کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، شیمۆن و ئەندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون.
17 “Come, follow Me,” Jesus said, “and I will make you fishers of men.”
عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.»
18 And at once they left their nets and followed Him.
دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن.
19 Going on a little farther, He saw James son of Zebedee and his brother John. They were in a boat, mending their nets.
ئینجا کەمێک دوورکەوتەوە، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای بینی، لەناو بەلەمێکدا تۆڕەکەی خۆیان چاکدەکردەوە.
20 Immediately Jesus called them, and they left their father Zebedee in the boat with the hired men and followed Him.
یەکسەر بانگی کردن، ئەوانیش زەبدی باوکیان لەگەڵ کرێکاران لەناو بەلەمەکە بەجێهێشت و دوای کەوتن.
21 Then Jesus and His companions went to Capernaum, and right away Jesus entered the synagogue on the Sabbath and began to teach.
ئینجا عیسا و شوێنکەوتووانی چوونە شاری کەفەرناحوم. لە ڕۆژی شەممەدا عیسا چووە کەنیشت و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک.
22 The people were astonished at His teaching, because He taught as one who had authority, and not as the scribes.
خەڵکی لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات.
23 Suddenly a man with an unclean spirit cried out in the synagogue:
لە کەنیشتەکەیاندا یەکێکی لێبوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەپڕ هاواری کرد،
24 “What do You want with us, Jesus of Nazareth? Have You come to destroy us? I know who You are—the Holy One of God!”
گوتی: «عیسای ناسیرەیی، چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت!»
25 But Jesus rebuked the spirit. “Be silent!” He said. “Come out of him!”
عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!»
26 At this, the unclean spirit threw the man into convulsions and came out with a loud shriek.
ڕۆحە پیسەکەش فێی لە پیاوەکە هێنا و بە دەنگی بەرز هاواری کرد و لێی هاتە دەرەوە.
27 All the people were amazed and began to ask one another, “What is this? A new teaching with authority! He commands even the unclean spirits, and they obey Him!”
هەموو سەرسام بوون و کەوتنە پرسیار لە یەکتری: «ئەمە چییە؟ فێرکردنێکی نوێیە بە دەسەڵاتەوە! فەرمان بە ڕۆحە پیسەکانیش دەدات و گوێڕایەڵی دەبن.»
28 And the news about Jesus spread quickly through the whole region of Galilee.
یەکسەر ناوبانگی عیسا بە هەموو ناوچەی دەوروبەری جەلیلدا بڵاو بووەوە.
29 As soon as Jesus and His companions had left the synagogue, they went with James and John to the home of Simon and Andrew.
کاتێک عیسا لەگەڵ یاقوب و یۆحەنا کەنیشتەکەیان بەجێهێشت، چوونە ماڵی شیمۆن و ئەندراوس.
30 Simon’s mother-in-law was sick in bed with a fever, and they promptly told Jesus about her.
خەسووی شیمۆن لەناو جێگادا کەوتبوو، تای هەبوو، خێرا باسی ئەویان بۆ عیسا کرد.
31 So He went to her, took her by the hand, and helped her up. The fever left her, and she began to serve them.
ئەویش هات، دەستی گرت و هەڵیستاندەوە. تایەکە بەریدا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان.
32 That evening, after sunset, people brought to Jesus all who were sick and demon-possessed,
ئەو ئێوارەیە لەپاش ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆش و ئەو کەسانەیان بۆ دەهێنا کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو.
33 and the whole town gathered at the door.
هەموو دانیشتووانی شارەکە لەبەر دەرگا کۆبوونەوە،
34 And He healed many who were ill with various diseases and drove out many demons. But He would not allow the demons to speak, because they knew who He was.
عیسا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بە جۆرەها دەردەوە چاککردەوە و زۆر ڕۆحی پیسیشی دەرکرد و نەیهێشت ڕۆحە پیسەکان بدوێن، چونکە دەیانزانی کێیە.
35 Early in the morning, while it was still dark, Jesus got up and slipped out to a solitary place to pray.
بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر کە هێشتا تاریک بوو، عیسا هەستا و چووە شوێنێکی چۆڵ و لەوێ دەستی کرد بە نوێژکردن.
36 Simon and his companions went to look for Him,
شیمۆن و هاوڕێکانی بە شوێنیدا گەڕان،
37 and when they found Him, they said, “Everyone is looking for You!”
کە دۆزییانەوە پێیان گوت: «هەموو خەڵکەکە بەدواتدا دەگەڕێن.»
38 But Jesus answered, “Let us go on to the neighboring towns so I can preach there as well, for that is why I have come.”
عیسا پێی فەرموون: «وەرن، با بڕۆین بۆ دێیەکانی دەوروپشت، تاکو لەوێش پەیامەکەم ڕابگەیەنم، چونکە من بۆ ئەمە هاتووم.»
39 So He went throughout Galilee, preaching in their synagogues and driving out demons.
ئینجا ڕۆیشت و لە هەموو جەلیلدا لە کەنیشتەکانیان پەیامی خودای ڕادەگەیاند و ڕۆحی پیسی دەردەکرد.
40 Then a leper came to Jesus, begging on his knees: “If You are willing, You can make me clean.”
پیاوێک هاتە لای عیسا کە نەخۆشی گولی هەبوو، لێی پاڕایەوە و چۆکی دادا و پێی گوت: «ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.»
41 Moved with compassion, Jesus reached out His hand and touched the man. “I am willing,” He said. “Be clean!”
عیسا دڵی پێی سووتا و دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و پێی فەرموو: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!»
42 And immediately the leprosy left him, and the man was cleansed.
دەستبەجێ گولییەکەی لێبووەوە و پاک بووەوە.
43 Jesus promptly sent him away with a stern warning:
دوای ئەوەی کە عیسا پیاوەکەی بە توندی ئاگادار کردەوە، دەستبەجێ بەڕێی کرد،
44 “See that you don’t tell anyone. But go, show yourself to the priest and present the offering Moses prescribed for your cleansing, as a testimony to them.”
پێی فەرموو: «ئاگاداربە، هیچ شتێک بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.»
45 But the man went out and openly began to proclaim and spread the news. Consequently, Jesus could no longer enter a town in plain view, but He stayed out in solitary places. Yet people came to Him from every quarter.
بەڵام ئەو ڕۆیشت و دەستی بە جاڕدان و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە کرد، لەبەر ئەوە عیسا نەیتوانی بە ئاشکرا بچێتە ناو شار، بەڵکو لە دەرەوە لە شوێنە چۆڵەکاندا بوو و خەڵکیش لە هەموو لایەکەوە دەهاتنە لای.

< Mark 1 >