< Luke 17 >

1 Jesus said to His disciples, “It is inevitable that stumbling blocks will come, but woe to the one through whom they come!
عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «مەحاڵە ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن نەیەن، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی دەبێتە هۆی هاتنیان.
2 It would be better for him to have a millstone hung around his neck and to be thrown into the sea than to cause one of these little ones to stumble.
باشترە بۆی ئەگەر بەرداشێک بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە، لەوەی یەکێک لە قوتابییەکانم تووشی گوناه بکات.
3 Watch yourselves. If your brother sins, rebuke him; and if he repents, forgive him.
ئاگاداری خۆتان بن. «ئەگەر براکەت هەڵەی کرد، سەرزەنشتی بکە، ئەگەر تۆبەی کرد گەردنی ئازاد بکە.
4 Even if he sins against you seven times in a day, and seven times returns to say, ‘I repent,’ you must forgive him.”
ئەگەر لە ڕۆژێکدا حەوت جار هەڵەی بەرامبەرت کرد و حەوت جار گەڕایەوە لات و گوتی:”تۆبە دەکەم،“تۆ گەردنی ئازاد بکە.»
5 The apostles said to the Lord, “Increase our faith!”
ئینجا نێردراوەکان بە مەسیحی خاوەن شکۆیان گوت: «باوەڕمان زیاد بکە!»
6 And the Lord answered, “If you have faith the size of a mustard seed, you can say to this mulberry tree, ‘Be uprooted and planted in the sea,’ and it will obey you.
مەسیحیش فەرمووی: «ئەگەر ئەوەندەی دەنکە خەرتەلەیەکیش باوەڕتان هەبێت، بەم دار تووە دەڵێن:”هەڵبکەنرێ و لەناو دەریا بڕوێ،“بە قسەتان دەکات.
7 Which of you whose servant comes in from plowing or shepherding in the field will say to him, ‘Come at once and sit down to eat’?
«کامەتان، ئەگەر کۆیلەیەکی هەبێت و خەریکی کاری کێڵگە و لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بێت، دوای ئەوەی کە لە کێڵگە هاتەوە، پێی دەڵێت:”یەکسەر وەرە و دانیشە“؟
8 Instead, won’t he tell him, ‘Prepare my meal and dress yourself to serve me while I eat and drink; and afterward you may eat and drink’?
ئایا پێی ناڵێت:”شتێکم بۆ ئامادە بکە بیخۆم، ناوقەدت ببەستە و خزمەتم بکە تاکو دەخۆم و دەخۆمەوە، پاشان تۆ بخۆ و بخۆوە“؟
9 Does he thank the servant because he did what he was told?
ئایا سوپاسی ئەو کۆیلەیە دەکات، لەبەر ئەوەی ئەو شتانەی کرد کە فەرمانی پێ کرابوو؟
10 So you also, when you have done everything commanded of you, should say, ‘We are unworthy servants; we have only done our duty.’”
ئێوەش بەم شێوەیە، کاتێک هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکرێت دەیکەن، بڵێن:”کۆیلەی شایستە نین، ئەرکی خۆمان بەجێگەیاندووە.“»
11 While Jesus was on His way to Jerusalem, He was passing between Samaria and Galilee.
کاتێک عیسا دەچوو بۆ ئۆرشەلیم، بە نێوانی سامیرە و جەلیلدا ڕۆیشت.
12 As He entered one of the villages, He was met by ten lepers. They stood at a distance
کاتێک کە چووە یەکێک لە گوندەکان، تووشی دە پیاو بوو کە نەخۆشی گولییان هەبوو. لە دوورەوە ڕاوەستابوون و
13 and raised their voices, shouting, “Jesus, Master, have mercy on us!”
دەنگیان بەرز کردەوە و گوتیان: «ئەی عیسا، ئەی مامۆستا، بەزەییت پێماندا بێتەوە!»
14 When Jesus saw them, He said, “Go, show yourselves to the priests.” And as they were on their way, they were cleansed.
جا ئەوانی بینی و پێی فەرموون: «بڕۆن خۆتان نیشانی کاهینان بدەن.» کاتێک دەڕۆیشتن پاکبوونەوە.
15 When one of them saw that he was healed, he came back, praising God in a loud voice.
یەکێکیان سەیری کرد پاک بووەتەوە، گەڕایەوە و بە دەنگێکی بەرز ستایشی خودای کرد،
16 He fell facedown at Jesus’ feet in thanksgiving to Him—and he was a Samaritan.
لەبەرپێی عیسا بەسەر ڕوودا کەوت و سوپاسی کرد. کابرا سامیرەییش بوو.
17 “Were not all ten cleansed?” Jesus asked. “Where then are the other nine?
عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەرێ دە کەس پاک نەبوونەوە؟ کوا نۆیەکەی دیکە؟
18 Was no one found except this foreigner to return and give glory to God?”
هیچ کەسێکیان نەبینران بگەڕێنەوە و ستایشی خودا بکەن، ئەم بێگانەیە نەبێت؟»
19 Then Jesus said to him, “Rise and go; your faith has made you well!”
ئینجا پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ، باوەڕت ڕزگاری کردیت.»
20 When asked by the Pharisees when the kingdom of God would come, Jesus replied, “The kingdom of God will not come with observable signs.
کە فەریسییەکان پرسیاریان لێکرد، کەی پاشایەتی خودا دێت، وەڵامی دانەوە: «پاشایەتی خودا بە جۆرێک نایەت کە ببینرێت،
21 Nor will people say, ‘Look, here it is,’ or ‘There it is.’ For you see, the kingdom of God is in your midst.”
خەڵکیش ناڵێن:”ئەمەتا،“یان”ئەوەتا،“چونکە پاشایەتی خودا لە نێوتاندایە.»
22 Then He said to the disciples, “The time is coming when you will long to see one of the days of the Son of Man, but you will not see it.
جا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ڕۆژانێک دێت کە تامەزرۆن ڕۆژێک لە ڕۆژانی کوڕی مرۆڤ ببینن، بەڵام نایبینن.
23 People will tell you, ‘Look, there He is!’ or ‘Look, here He is!’ Do not go out or chase after them.
ئینجا پێتان دەڵێن:”ئەوەتا لەوێیە،“یان”ئەمەتا لێرەیە،“مەڕۆن و بەدوایدا مەچن،
24 For just as the lightning flashes and lights up the sky from one end to the other, so will be the Son of Man in His day.
چونکە وەک ئەو هەورەتریشقەیەی لە لایەکەوە لەژێر ئاسماندا بروسکە دەدات و هەتا لایەکەی دیکە لەژێر ئاسماندا ڕووناک دەکاتەوە، کوڕی مرۆڤیش لە ڕۆژی خۆیدا بەو شێوەیە دەبێت.
25 But first He must suffer many things and be rejected by this generation.
بەڵام دەبێت یەکەم جار زۆر ئازار بچێژێت و ئەم نەوەیەش ڕەتی بکەنەوە.
26 Just as it was in the days of Noah, so also will it be in the days of the Son of Man:
«ڕۆژانی نوح چۆن بوو، لە سەردەمی کوڕی مرۆڤیشدا ئاوا دەبێت.
27 People were eating and drinking, marrying and being given in marriage, up to the day Noah entered the ark. Then the flood came and destroyed them all.
دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، تاکو ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە، لافاوەکە هات و هەموویانی لەناوبرد.
28 It was the same in the days of Lot: People were eating and drinking, buying and selling, planting and building.
«دیسان وەک ئەوەی لە سەردەمی لوت بوو، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، دەیانکڕی و دەیانفرۆشت، دەیانچاند و بنیادیان دەنا.
29 But on the day Lot left Sodom, fire and sulfur rained down from heaven and destroyed them all.
بەڵام لەو ڕۆژەی لوت لە سەدۆم هاتە دەرەوە، خودا لە ئاسمانەوە ئاگر و گۆگردی باراند و هەموویانی لەناوبرد.
30 It will be just like that on the day the Son of Man is revealed.
«لەو ڕۆژەش کە کوڕی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت، ئاوا دەبێت.
31 On that day, let no one on the housetop come down to retrieve his possessions. Likewise, let no one in the field return for anything he has left behind.
ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە سەربانە و شتەکانی لە ناو ماڵە، با نەیەتە خوارەوە بۆ بردنی. ئەوەی لە کێڵگەشە با نەگەڕێتەوە.
32 Remember Lot’s wife!
ژنەکەی لوتتان بەبیر بێتەوە!
33 Whoever tries to save his life will lose it, but whoever loses his life will preserve it.
ئەوەی بیەوێ ژیانی خۆی بباتەوە دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی بیدۆڕێنێت دەیباتەوە.
34 I tell you, on that night two people will be in one bed: One will be taken and the other left.
پێتان دەڵێم: لەو شەوەدا دووان لەناو یەک جێگان، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت.
35 Two women will be grinding grain together: One will be taken and the other left.”
دوو ژن دەستاڕ دەگێڕن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت.
دووان لە کێڵگە دەبن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. »
37 “Where, Lord?” they asked. Jesus answered, “Wherever there is a carcass, there the vultures will gather.”
لێیان پرسی: «لەکوێ گەورەم؟» پێی فەرموون: «کەلاک لەکوێ بێت، داڵ لەوێ کۆدەبێتەوە.»

< Luke 17 >