< Leviticus 1 >

1 Then the LORD called to Moses and spoke to him from the Tent of Meeting, saying,
یەزدان موسای بانگکرد و لە چادری چاوپێکەوتن قسەی لەگەڵ کرد و فەرمووی:
2 “Speak to the Israelites and tell them: When any of you brings an offering to the LORD, you may bring as your offering an animal from the herd or the flock.
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”کاتێک یەکێک لە ئێوە قوربانییەکی لە ئاژەڵ بۆ یەزدان پێشکەش کرد، لە گاگەل و لە مێگەل قوربانییەکانتان پێشکەش بکەن.
3 If one’s offering is a burnt offering from the herd, he is to present an unblemished male. He must bring it to the entrance to the Tent of Meeting for its acceptance before the LORD.
«”ئەگەر قوربانییەکەی قوربانی سووتاندن لە گاگەل بێت، ئەوا نێری ساغ پێشکەش دەکات و دەیهێنێتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، بۆ ئەوەی مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،
4 He is to lay his hand on the head of the burnt offering, so it can be accepted on his behalf to make atonement for him.
دەستی لەسەر سەری قوربانی سووتاندنەکە دادەنێت و بۆ کەفارەتی لێی وەردەگیرێت.
5 And he shall slaughter the young bull before the LORD, and Aaron’s sons the priests are to present the blood and sprinkle it on all sides of the altar at the entrance to the Tent of Meeting.
جوانەگاکەش لەبەردەم یەزدان سەردەبڕێت، نەوەی هارون کە کاهینەکانن، خوێنەکە دەهێنن و بەسەر هەموو لایەکی ئەو قوربانگایەدا دەیپرژێنن کە لەلای دەروازەکەی چادری چاوپێکەوتنە.
6 Next, he is to skin the burnt offering and cut it into pieces.
قوربانی سووتاندنەکە کەوڵ دەکات و پارچەپارچەی دەکات،
7 The sons of Aaron the priest shall put a fire on the altar and arrange wood on the fire.
نەوەی هارونی کاهین ئاگرێک لەسەر قوربانگاکە دەکەنەوە و دار لەسەر ئاگرەکە ڕێک دەخەن.
8 Then Aaron’s sons the priests are to arrange the pieces, including the head and the fat, atop the burning wood on the altar.
نەوەی هارونیش کە کاهینەکانن پارچەکانی لەگەڵ سەرەکەی و ئەو پیوەی لەسەر دارەکانی سەر ئاگری سەر قوربانگاکەیە ڕێکی دەخەن.
9 The entrails and legs must be washed with water, and the priest shall burn all of it on the altar as a burnt offering, an offering made by fire, a pleasing aroma to the LORD.
هەناو و قاچەکانی بە ئاو دەشۆن و کاهینەکە هەموویان لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت. قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.
10 If, however, one’s offering is a burnt offering from the flock—from the sheep or goats—he is to present an unblemished male.
«”ئەگەر قوربانییەکەی لە ماڵات بوو، بەران یان گیسک، قوربانی سووتاندن بوو، ئەوا نێر و ساغ پێشکەش دەکات.
11 He shall slaughter it on the north side of the altar before the LORD, and Aaron’s sons the priests are to sprinkle its blood against the altar on all sides.
لەلای قوربانگاکە ئەوەی بەلای باکوورە لەبەردەم یەزدان سەری دەبڕێت. نەوەی هارونیش کە کاهینەکانن خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن.
12 He is to cut the animal into pieces, and the priest shall arrange them, including the head and fat, atop the burning wood that is on the altar.
پارچەپارچەی دەکات و لەگەڵ سەرەکەی و پیوەکەی، کاهینەکەش لەسەر دارەکانی سەر ئاگری سەر قوربانگاکە ڕێکی دەخات.
13 The entrails and legs must be washed with water, and the priest shall bring all of it and burn it on the altar; it is a burnt offering, an offering made by fire, a pleasing aroma to the LORD.
هەناو و قاچەکانی بە ئاو دەشوات و کاهینەکە هەموویان پێشکەش دەکات و لەسەر قوربانگاکە ئاگریان تێبەردەدات. ئەوەش قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.
14 If, instead, one’s offering to the LORD is a burnt offering of birds, he is to present a turtledove or a young pigeon.
«”ئەگەر قوربانییەکەشی بۆ یەزدان لە باڵندە بێت و قوربانی سووتاندن بێت، ئەوا قوربانییەکەی لە کوکوختی یان لە بێچووە کۆتر پێشکەش دەکات.
15 Then the priest shall bring it to the altar, twist off its head, and burn it on the altar; its blood should be drained out on the side of the altar.
کاهینەکەش بۆ قوربانگاکەی دەهێنێت و سەری دەقرتێنێت، لەسەر قوربانگاکە ئاگر دەکاتەوە، خوێنەکەی لەسەر لێواری قوربانگاکە دەگوشێت.
16 And he is to remove the crop with its contents and throw it to the east side of the altar, in the place for ashes.
چیکڵدانەکەی بەوەش کە لەناویەتی لێیدەکاتەوە و فڕێیدەداتە لای ڕۆژهەڵاتی قوربانگاکە بۆ شوێنی خۆڵەمێشەکە.
17 He shall tear it open by its wings, without dividing the bird completely. And the priest is to burn it on the altar atop the burning wood. It is a burnt offering, an offering made by fire, a pleasing aroma to the LORD.
لەنێوان باڵەکانیەوە کەرتی دەکات، تەواو لێکی ناکاتەوە، ئینجا کاهینەکە لەسەر قوربانگا لەسەر ئەو دارانەی لەسەر ئاگرەکەیە دەیسووتێنێت، قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.

< Leviticus 1 >