< Job 29 >

1 And Job continued his discourse:
ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی:
2 “How I long for the months gone by, for the days when God watched over me,
«خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو، بەو ڕۆژانەی کە خودا منی پاراست،
3 when His lamp shone above my head, and by His light I walked through the darkness,
کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد و بە ڕووناکی ئەو بەناو تاریکیدا دەڕۆیشتم!
4 when I was in my prime, when the friendship of God rested on my tent,
خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم، هاوڕێیەتییە گیانی بەگیانییەکەم لەگەڵ خودا چادرەکەی منی بەرەکەتدار کردبوو،
5 when the Almighty was still with me and my children were around me,
خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو و منداڵەکانیشم لە چواردەورم بوون،
6 when my steps were bathed in cream and the rock poured out for me streams of oil!
کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت، تاشەبەردیش جۆگەکانی زەیتی بۆ هەڵدەقوڵاندم.
7 When I went out to the city gate and took my seat in the public square,
«کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم و لە گۆڕەپانەکەدا دیوەخانی خۆم ئامادە دەکرد،
8 the young men saw me and withdrew, and the old men rose to their feet.
گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە، پیرانیش لەبەرم هەڵدەستان و ڕادەوەستان؛
9 The princes refrained from speaking and covered their mouths with their hands.
پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن، دەستیان دەخستە سەر دەمی خۆیان؛
10 The voices of the nobles were hushed, and their tongues stuck to the roofs of their mouths.
پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا و زمانیان بە مەڵاشوویانەوە دەنووسا.
11 For those who heard me called me blessed, and those who saw me commended me,
ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم، ئەو چاوەی کە دەیبینی شایەتی بۆ دەدام،
12 because I rescued the poor who cried out and the fatherless who had no helper.
چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام و ئەو هەتیوانەی کە بێکەس بوون ڕزگارم دەکردن.
13 The dying man blessed me, and I made the widow’s heart sing for joy.
ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ و دڵی بێوەژنم دەهێنایە قریوە.
14 I put on righteousness, and it clothed me; justice was my robe and my turban.
ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛ دادپەروەری کەوا و مێزەرەکەم بوو.
15 I served as eyes to the blind and as feet to the lame.
دەبووم بە چاو بۆ نابینایان و بە قاچ بۆ شەلان.
16 I was a father to the needy, and I took up the case of the stranger.
من بۆ نەداران باوکێک دەبووم و بەرگریم لە کەسێک دەکرد کە پێی ئاشنا نەبووم.
17 I shattered the fangs of the unjust and snatched the prey from his teeth.
کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد و لەنێو ددانەکانی نێچیرم دەڕفاند.
18 So I thought: ‘I will die in my nest and multiply my days as the sand.
«جا گوتم:”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم و وەک لم ڕۆژگارم زۆر دەبێت.
19 My roots will spread out to the waters, and the dew will rest nightly on my branches.
ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە، بە درێژایی شەو شەونم بەسەر چڵەکانمەوە دەبێت.
20 My glory is ever new within me, and my bow is renewed in my hand.’
شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت، کەوانەکەم لە دەستم نوێ دەبێتەوە.“
21 Men listened to me with expectation, waiting silently for my counsel.
«گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکرد لە کاتی ڕاوێژکردنم گوێیان بۆم شل دەکرد.
22 After my words, they spoke no more; my speech settled on them like dew.
لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛ قسەکانم دڵۆپەی بەسەریاندا کرد.
23 They waited for me as for rain and drank in my words like spring showers.
چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن و دەمیان دەکردەوە وەک بۆ بارانی بەهار.
24 If I smiled at them, they did not believe it; the light of my countenance was precious.
کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛ کاتێک ڕەزامەندیم پیشان دەدا، چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد.
25 I chose their course and presided as chief. So I dwelt as a king among his troops, as a comforter of the mourners.
ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛ وەک پاشایەک لەناو سوپا نیشتەجێ دەبووم، وەک ئەوەی دڵنەوایی شیوەنگێڕان دەداتەوە.

< Job 29 >