< Ezekiel 44 >

1 The man then brought me back to the outer gate of the sanctuary that faced east, but it was shut.
ئینجا پیاوەکە منی هێنایەوە بۆ ڕێگای دەروازەی دەرەوەی پیرۆزگا کە ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو، دەرگاکانی داخرا بوون.
2 And the LORD said to me, “This gate is to remain shut. It shall not be opened, and no man shall enter through it, because the LORD, the God of Israel, has entered through it. Therefore it will remain shut.
یەزدان پێی فەرمووم: «ئەم دەروازەیە بە داخراوی دەمێنێتەوە، ناکرێتەوە و کەس پێیدا ناچێتە ژوورەوە، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پێیدا چووە ژوورەوە، جا داخراو دەبێت.
3 Only the prince himself may sit inside the gateway to eat in the presence of the LORD. He must enter by way of the portico of the gateway and go out the same way.”
تەنها میری فەرمانڕەوا خۆی تێیدا دادەنیشێت بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان نان بخوات. لە ڕێگای هەیوانی دەروازەکەوە دێتە ژوورەوە و لە هەمان ڕێگاوە دەچێتە دەرەوە.»
4 Then the man brought me to the front of the temple by way of the north gate. I looked and saw the glory of the LORD filling His temple, and I fell facedown.
ئینجا پیاوەکە لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە منی هێنایە بەردەم پیرۆزگاکە، منیش تەماشام کرد ئەوەتا شکۆمەندی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکردووە. جا بەسەر ڕوومدا کەوتم.
5 The LORD said to me: “Son of man, pay attention; look carefully with your eyes and listen closely with your ears to everything I tell you concerning all the statutes and laws of the house of the LORD. Take careful note of the entrance to the temple, along with all the exits of the sanctuary.
یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە چاوت ببینە، هەموو ئەوەی دەیفەرمووم بە گوێیەکانت بیبیستە و مێشکت بخەرە سەر هەموو فەرزەکانی پەرستگای یەزدان و هەموو فێرکردنەکانی. هەروەها مێشکت بخەرە سەر شوێنی چوونە ژوورەوەی پەرستگاکە و سەر هەموو شوێنەکانی چوونە دەرەوەی پیرۆزگاکە.
6 Tell the rebellious house of Israel that this is what the Lord GOD says: ‘I have had enough of all your abominations, O house of Israel.
بە یاخیبووەکان، بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە هەموو ئەو نەریتە قێزەونانەی خۆتان بەسە.
7 In addition to all your other abominations, you brought in foreigners uncircumcised in both heart and flesh to occupy My sanctuary; you defiled My temple when you offered My food—the fat and the blood; you broke My covenant.
سەرەڕای ئەوەش بێگانە بە دڵ و لەش خەتەنە نەکراوەکانتان هێنایە ناو پیرۆزگای من، بۆ ئەوەی لەناو پەرستگای مندا بن و پیسی بکەن، ئەو کاتەی کە پیو و خوێن دەکرێنە قوربانی و وەک خواردن پێشکەش بە من دەکرێن. بەو هەموو نەریتە قێزەونانەتان پەیمانی منتان شکاند.
8 And you have not kept charge of My holy things, but have appointed others to keep charge of My sanctuary for you.’
ئەرکی خۆتان بۆ شتە پیرۆزکراوەکانی من بەجێنەگەیاند، بەڵکو کەسانی دیکەتان دانا لە جێی خۆتان بۆ پارێزگاریکردنی پیرۆزگاکەم.
9 This is what the Lord GOD says: No foreigner uncircumcised in heart and flesh may enter My sanctuary—not even a foreigner who lives among the Israelites.
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: نابێت هیچ بێگانەیەکی دڵ و لەش خەتەنە نەکراو بێتە ناو پیرۆزگای من، تەنانەت ئەوانەی کە لەنێو ئیسرائیلییەکانیشدا نیشتەجێن.
10 Surely the Levites who wandered away from Me when Israel went astray, and who wandered away from Me after their idols, will bear the consequences of their iniquity.
«”بەڵکو لێڤییەکان کە لە من دوورکەوتنەوە کاتێک نەوەی ئیسرائیل گومڕابوون، لە سایەی بتەکانیانەوە ئەوانیش گومڕا بوون، تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەگرن.
11 Yet they shall be ministers in My sanctuary, having charge of the gates of the temple and ministering there. They shall slaughter the burnt offerings and other sacrifices for the people and stand before them to minister to them.
لە پیرۆزگاکەم دەبن بە خزمەتکار و بە پاسەوانی دەروازەکانی پەرستگا و خزمەتکارانی پەرستگا. ئەوان قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو بۆ گەل سەردەبڕن و ئەوان لەبەردەمیان ڕادەوەستن بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەن.
12 Because they ministered before their idols and became a stumbling block of iniquity to the house of Israel, therefore I swore with an uplifted hand concerning them that they would bear the consequences of their iniquity, declares the Lord GOD.
بەڵام لەبەر ئەوەی لەبەردەم بتەکانیان خزمەتی گەلیان کرد و بوون بە کۆسپی تاوانکاری بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوە سوێندم خواردووە کە تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
13 They must not approach Me to serve Me as priests or come near any of My holy things or the most holy things. They will bear the shame of the abominations they have committed.
لە من نزیک نابنەوە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن و لە هیچ یەکێک لە شتە پیرۆزکراوەکانم یان پێشکەشکراوە هەرەپیرۆزەکانم نزیک نابنەوە، بەڵکو دەبێت شەرمەزاری نەریتە قێزەونەکانیان هەڵبگرن.
14 Yet I will appoint them to keep charge of all the work for the temple and everything to be done in it.
لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسیاریێتی پارێزگاری پەرستگا بۆ هەموو خزمەتێک و بۆ هەموو ئەوەی تێیدا دەکرێت دەدەم بە ئەوان.
15 But the Levitical priests, who are descended from Zadok and who kept charge of My sanctuary when the Israelites went astray from Me, are to approach Me to minister before Me. They will stand before Me to offer Me fat and blood, declares the Lord GOD.
«”بەڵام کاهینە لێڤییەکانی نەوەی سادۆق، ئەوانەی بە دڵسۆزییەوە ئەرکی پارێزگاری پیرۆزگاکەی منیان لە ئەستۆ گرت، کاتێک نەوەی ئیسرائیل لە من گومڕابوون، ئەوان لە من نزیک دەبنەوە بۆ خزمەتکردنم و لەبەردەمم ڕادەوەستن هەتا پیو و خوێن بۆ من بکەن بە قوربانی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
16 They alone shall enter My sanctuary and draw near to My table to minister before Me. They will keep My charge.
ئەوانە دێنە ناو پیرۆزگاکەم و لە مێزەکەم نزیک دەکەونەوە بۆ ئەوەی خزمەتم بکەن و پارێزگاری لە نەریتەکەم بکەن.
17 When they enter the gates of the inner court, they are to wear linen garments; they must not wear anything made of wool when they minister at the gates of the inner court or inside the temple.
«”کاتێک دێنە ناو دەروازەکانی حەوشەکەی ناوەوە، جلی کەتان لەبەر دەکەن، لە کاتی خزمەتکردن لە دەروازەکانی حەوشەکەی ناوەوە لەناو پەرستگاکە نابێت جلی خورییان لەبەردا بێت.
18 They are to wear linen turbans on their heads and linen undergarments around their waists. They must not wear anything that makes them perspire.
با مێزەری کەتان بەسەریانەوە بێت و دەرپێی کەتان لەبەر بکەن، شتێک بە ناوقەدیانەوە نەبەستن کە ئارەقەی پێ بکەن.
19 When they go out to the outer court, to the people, they are to take off the garments in which they have ministered, leave them in the holy chambers, and dress in other clothes so that they do not transmit holiness to the people with their garments.
کاتێک دەچن بۆ لای گەل لە خانەکانی دەرەوە، جلی خزمەتکردن دادەکەنن و لە ژوورە تەرخانکراوەکان دایدەنێن، ئینجا جلی دیکە لەبەر دەکەن نەوەک گەل دەستیان بەر جلە تەرخانکراوەکانیان بکەوێت.
20 They must not shave their heads or let their hair grow long, but must carefully trim their hair.
«”پرچی سەریان نە بە موس دەتاشن و نە دەیهێڵنەوە، بەڵکو بە ڕێکوپێکی کورتی دەکەنەوە.
21 No priest may drink wine before he enters the inner court.
کاهین کە چووە ناو حەوشەکەی ناوەوە نابێت شەراب بخواتەوە.
22 And they shall not marry a widow or a divorced woman, but must marry a virgin of the descendants of the house of Israel, or a widow of a priest.
نابێت بێوەژن و ژنی تەڵاقدراو بهێنن، بەڵکو دەبێت کچی پاکیزە لە نەوەی ئیسرائیل یان بێوەژنی کاهینێک بهێنن.
23 They are to teach My people the difference between the holy and the common, and show them how to discern between the clean and the unclean.
جیاوازی نێوان پیرۆز و پیرۆزنەکراو، گڵاو و پاک بە گەلەکەم پیشان دەدەن و فێریان دەکەن.
24 In any dispute, they shall officiate as judges and judge according to My ordinances. They must keep My laws and statutes regarding all My appointed feasts, and they must keep My Sabbaths holy.
«”لە ناکۆکیدا ئەوان دەبن بە ناوبژیوان و بەپێی حوکمەکانم حوکم دەدەن، لە جەژنەکان فێرکردن و فەرزەکانم بەجێدەهێنن، هەروەها شەممەکانم پیرۆز ڕادەگرن.
25 A priest must not defile himself by going near a dead person. However, for a father, a mother, a son, a daughter, a brother, or an unmarried sister, he may do so,
«”کاهین لە مرۆڤی مردوو نزیک نابێتەوە نەوەک گڵاو بێت. بەڵام ئەگەر مردووەکە باوک یان دایک یان کوڕ یان کچ یان براکەی بێت، یان خوشکەکەی کە شووی نەکردبێت، ئەوا دەتوانێت خۆی گڵاو بکات.
26 and after he is cleansed, he must count off seven days for himself.
پاش پاکبوونەوەی حەوت ڕۆژی بۆ دەژمێرن.
27 And on the day he goes into the sanctuary, into the inner court, to minister in the sanctuary, he must present his sin offering, declares the Lord GOD.
لە ڕۆژی چوونە ناو پیرۆزگاوە بۆ ناو حەوشەکەی ناوەوە، بۆ ئەوەی لە پیرۆزگا خزمەت بکات، قوربانییەکەی گوناهی پێشکەش دەکات. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
28 In regard to their inheritance, I am their inheritance. You are to give them no possession in Israel, for I am their possession.
«”هیچ میراتێک بۆ کاهین نابێت بێجگە لە من، لە ئیسرائیل هیچ موڵکیان نادەنێ، من موڵکی ئەوان دەبم.
29 They shall eat the grain offerings, the sin offerings, and the guilt offerings. Everything in Israel devoted to the LORD will belong to them.
پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان و هەموو ئەوەی لە ئیسرائیلدا کە بۆ یەزدان تەرخانکراوە بۆ ئەوانە.
30 The best of all the firstfruits and of every contribution from all your offerings will belong to the priests. You are to give your first batch of dough to the priest, so that a blessing may rest upon your homes.
لە هەموو یەکەمین بەرهەم و پیتاکە پیرۆزەکان، باشترینیان بۆ کاهین دەبن. هەروەها یەکەم هەویرتان بە کاهینەکان دەدەن، بۆ ئەوەی بەرەکەت بکەوێتە ماڵتان.
31 The priests may not eat any bird or animal found dead or torn by wild beasts.
کاهینەکان نە گۆشتی ئاژەڵی مردارەوەبوو و نە گۆشتی نێچیر دەخۆن، نە باڵندە و نە ئاژەڵ.

< Ezekiel 44 >