< Ezekiel 43 >

1 Then the man brought me back to the gate that faces east,
ئینجا منی بردە لای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە.
2 and I saw the glory of the God of Israel coming from the east. His voice was like the roar of many waters, and the earth shone with His glory.
بینیم شکۆمەندی خودای ئیسرائیل لە ڕێگای ڕۆژهەڵاتەوە دەهات و دەنگی وەک دەنگی ئاوێکی زۆر بوو، خاکەکەش لەبەر شکۆمەندییەکەی دەدرەوشایەوە.
3 The vision I saw was like the vision I had seen when He came to destroy the city and like the visions I had seen by the River Kebar. I fell facedown,
بینینەکە وەک ئەو بینینە بوو کە لە کاتی هاتنی بۆ وێرانکردنی شارەکە بۆم ئاشکرا کرابوو، هەروەها وەک ئەو بینینە بوو کە لەلای نۆکەندی کەڤار بۆم ئاشکرا کرابوو، ئەو کاتە بەسەر ڕوومدا کەوتم.
4 and the glory of the LORD entered the temple through the gate facing east.
شکۆمەندی یەزدان لە ڕێگای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە بۆ ناو پەرستگاکە هات.
5 Then the Spirit lifted me up and brought me into the inner court, and the glory of the LORD filled the temple.
ئینجا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی بردە حەوشەکەی ناوەوە و بینیم شکۆمەندی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکردووە.
6 While the man was standing beside me, I heard someone speaking to me from inside the temple,
گوێم لێ بوو لە پیرۆزگاکەوە قسەی لەگەڵ کردم و پیاوێکیش لەتەنیشتمەوە ڕاوەستابوو.
7 and He said to me, “Son of man, this is the place of My throne and the place for the soles of My feet, where I will dwell among the Israelites forever. The house of Israel will never again defile My holy name—neither they nor their kings—by their prostitution and by the funeral offerings for their kings at their deaths.
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەمە شوێنی تەختی من و شوێنی بنی پێمە، کە لەنێو نەوەکانی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە نیشتەجێ دەبم. لەمەودوا بنەماڵەی ئیسرائیل ناوی پیرۆزم گڵاو ناکەن، نە خۆیان و نە پاشاکانیان، نە بە لەشفرۆشی و نە بە تەرمی پاشاکانیان لە نزرگەکانی سەر بەرزایی.
8 When they placed their threshold next to My threshold and their doorposts beside My doorposts, with only a wall between Me and them, they defiled My holy name by the abominations they committed. Therefore I have consumed them in My anger.
کاتێک ئەوان بەردەرگاکەیان لای بەردەرگاکەم و چوارچێوەی دەرگاکەیان لای چوارچێوەی دەرگاکەم دانا، لەنێوان من و ئەواندا تەنها دیوارێک هەبوو، جا ناوی پیرۆزی منیان بە نەریتە قێزەونەکانیان گڵاوکرد. منیش بە تووڕەیی خۆم لەناوم بردن.
9 Now let them remove far from Me their prostitution and the funeral offerings for their kings, and I will dwell among them forever.
ئێستا با لەشفرۆشی و تەرمی پاشاکانیان لە من دووربخەنەوە، ئەو کاتە منیش بۆ هەتاهەتایە لەناویان نیشتەجێ دەبم.
10 As for you, son of man, describe the temple to the people of Israel, so that they may be ashamed of their iniquities. Let them measure the plan,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دەربارەی پەرستگاکە بە بنەماڵەی ئیسرائیل ڕابگەیەنە، با لە تاوانەکانی خۆیان شەرمەزار بن و با نەخشەکە بپێون.
11 and if they are ashamed of all they have done, then make known to them the design of the temple—its arrangement and its exits and entrances—its whole design along with all its statutes, forms, and laws. Write it down in their sight, so that they may keep its complete design and all its statutes and may carry them out.
ئەگەر هاتوو لە هەرچی کردوویانە شەرمەزارییان کێشا، ئەوسا وێنەی پەرستگا، نەخشە و شوێنی چوونەدەرەوە و شوێنی چوونەژوورەوە، هەموو شێوە و فەرزەکان و فێرکردنەکانییان بۆ باس بکە. ئەمە لەبەرچاویان بنووسە، با هەموو نەخشە و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنن و کاری پێ بکەن.
12 This is the law of the temple: All its surrounding territory on top of the mountain will be most holy. Yes, this is the law of the temple.
«ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە: لەسەر لووتکەی کێوەکە، هەموو چواردەوری پەرستگاکە دەبێتە شوێنێکی زۆر پیرۆز، ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە.
13 These are the measurements of the altar in long cubits (a cubit and a handbreadth): Its gutter shall be a cubit deep and a cubit wide, with a rim of one span around its edge. And this is the height of the altar:
«ئەمەش پێوانەکانی قوربانگاکەیە بە پێوانەی باڵی درێژ، باڵی درێژیش باڵێک و چوار پەنجەیە. قووڵایی ئاوەڕۆکەی باڵێکە و پانییەکەشی باڵێک و کەنارەکەشی هەتا لێوەکەی چواردەوری بستێکە. ئەمەش بەرزی قوربانگاکەیە:
14 The space from the gutter on the ground to the lower ledge shall be two cubits, and the ledge one cubit wide. The space from the smaller ledge to the larger ledge shall be four cubits, and the ledge one cubit wide.
بنکەکەی لە زەوی ئاوەڕۆکەوە هەتا لێواری خوارەوە دوو باڵ و پانییەکەشی یەک باڵ بوو، لە لێوارە بچووکەکەی ژێرەوە هەتا لێوارە گەورەکەی سەرەوەش چوار باڵ و پانییەکەشی یەک باڵ بوو.
15 The altar hearth shall be four cubits high, and four horns shall project upward from the hearth.
بەرزی ئاگردانی قوربانگاکەش چوار باڵ بوو، لە ئاگردانی قوربانگاکەشەوە بۆ سەرەوە چوار قۆچ هاتبوونە دەرەوە.
16 The altar hearth shall be square at its four corners, twelve cubits long and twelve cubits wide.
ئاگردانی قوربانگاکەش دوازدە باڵ درێژی و دوازدە باڵ پانی بوو، شێوەی چوارگۆشەیی بوو.
17 The ledge shall also be square, fourteen cubits long and fourteen cubits wide, with a rim of half a cubit and a gutter of a cubit all around it. The steps of the altar shall face east.”
لێوارەکەی سەرەوەش چوار گۆشە بوو، چواردە باڵ درێژ و چواردە باڵ پان بوو، کەنارەکەی چواردەوریشی نیو باڵ بوو و ئاوەڕۆکەشی بە دەوریدا یەک باڵ بوو، پێپلیکانەکانیشی ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو.»
18 Then He said to me: “Son of man, this is what the Lord GOD says: ‘These are the statutes for the altar on the day it is constructed, so that burnt offerings may be sacrificed on it and blood may be sprinkled on it:
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەمانە فەرزەکانی پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن و پرژاندنی خوێن لەسەر قوربانگاکەیە، ئەو ڕۆژەی کە بنیاد دەنرێت.
19 You are to give a young bull from the herd as a sin offering to the Levitical priests who are of the family of Zadok, who approach Me to minister before Me, declares the Lord GOD.
جوانەگایەک بۆ قوربانی گوناه بە کاهینە لێڤییەکان دەدەیت، ئەوانەی لە نەوەی سادۆقن، کە لە من نزیک دەبنەوە بۆ خزمەتکردنم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
20 You are to take some of its blood and put it on the four horns of the altar, on the four corners of the ledge, and all around the rim; thus you will cleanse the altar and make atonement for it.
لە خوێنەکەی دەبەیت و لە هەر چوار قۆچی قوربانگاکە و هەر چوار گۆشەی لێوارەکەی سەرەوەی دەدەیت و لە کەنارەکەشی دەدەیت بە هەر چواردەوریدا، بەم شێوەیە پاکی دەکەیتەوە و کەفارەتی بۆ دەکەیت.
21 Then you are to take away the bull for the sin offering and burn it in the appointed part of the temple area outside the sanctuary.
جوانەگاکەی قوربانی گوناه دەبەیت و لە شوێنی دیاریکراو لە پەرستگاکە لە دەرەوەی پیرۆزگاکە دەیسووتێنیت.
22 On the second day you are to present an unblemished male goat as a sin offering, and the altar is to be cleansed as it was with the bull.
«لە ڕۆژی دووەم گیسکێکی نێری ساغ پێشکەش دەکەیت، ساغ بێت، دەکرێت بە قوربانی گوناه و قوربانگەکە بە خوێنەکەی پاک دەکەنەوە وەک چۆن بە خوێنی جوانەگاکە پاکیان کردەوە.
23 When you have finished the purification, you are to present a young, unblemished bull and an unblemished ram from the flock.
کە لە پاککردنەوەکە تەواو بوویت، جوانەگایەکی ساغ و بەرانێکی ساغی مێگەل پێشکەش دەکەیت.
24 You must present them before the LORD; the priests are to sprinkle salt on them and sacrifice them as a burnt offering to the LORD.
لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان دەکەیت و کاهینەکان خوێیان پێوە دەکەن و دەیانکەن بە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان.
25 For seven days you are to provide a male goat daily for a sin offering; you are also to provide a young bull and a ram from the flock, both unblemished.
«حەوت ڕۆژ، هەر ڕۆژە گیسکێکی نێرینە دەکەیت بە قوربانی گوناه و جوانەگایەکی ساغ و بەرانێکی ساغی مێگەل دەکەیت بە قوربانی.
26 For seven days the priests are to make atonement for the altar and cleanse it; so they shall consecrate it.
کاهینەکان حەوت ڕۆژ لەسەر قوربانگاکە کەفارەتی بۆ دەکەن و پاکی دەکەنەوە، بەم شێوەیە تەرخانی دەکەن.
27 At the end of these days, from the eighth day on, the priests are to present your burnt offerings and peace offerings on the altar. Then I will accept you, declares the Lord GOD.’”
کە ئەم ڕۆژانە تەواو بوون، لە ڕۆژی هەشتەم بەسەرەوە کاهینەکان لەسەر قوربانگاکە قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیتان پێشکەش دەکەن، منیش لێتان ڕازی دەبم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

< Ezekiel 43 >