< Ezekiel 28 >

1 And the word of the LORD came to me, saying,
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 “Son of man, tell the ruler of Tyre that this is what the Lord GOD says: Your heart is proud, and you have said, ‘I am a god; I sit in the seat of gods in the heart of the sea.’ Yet you are a man and not a god, though you have regarded your heart as that of a god.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”لەبەر لەخۆباییبوونەکەت گوتت:’من خوداوەندێکم، لەسەر تەختی خوداوەندیێتی دادەنیشم لەناو جەرگەی دەریاکان.‘بەڵام تۆ مرۆڤیت نەک خوداوەند، هەرچەندە وا بزانیت وەک خوداوەندێک دانایت.
3 Behold, you are wiser than Daniel; no secret is hidden from you!
ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟ هیچ نهێنییەک لێت ناشاردرێتەوە؟
4 By your wisdom and understanding you have gained your wealth and amassed gold and silver for your treasuries.
بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت، زێڕ و زیوت لە گەنجینەکانت کۆکردەوە.
5 By your great skill in trading you have increased your wealth, but your heart has grown proud because of it.
بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانی سامانەکەتت زیاد کرد، جا لەبەر دەوڵەمەندییەکەت لەخۆبایی بوویت.
6 Therefore this is what the Lord GOD says: Because you regard your heart as the heart of a god,
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”وا دەزانیت کە دانایت، کە دانایی خوداوەندت هەیە،
7 behold, I will bring foreigners against you, the most ruthless of nations. They will draw their swords against the beauty of your wisdom and will defile your splendor.
هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت، دڕندەترینی نەتەوەکان، شمشێرەکانیان هەڵدەکێشنە سەر جوانی و داناییەکەت، شکۆ درەوشاوەکەت دەبڕن.
8 They will bring you down to the Pit, and you will die a violent death in the heart of the seas.
لەناو جەرگەی دەریاکان بە مردنی خوێناوی دەمریت، شۆڕت دەکەنەوە ناو جیهانی مردووان.
9 Will you still say, ‘I am a god,’ in the presence of those who slay you? You will be only a man, not a god, in the hands of those who wound you.
ئایا لەبەردەم بکوژەکانت دەڵێیت:’من خوداوەندم‘؟ نەخێر، بەڵکو تۆ لەناو دەستی ئەوانە دایت کە دەتدەنە بەر شمشێر، تەنها مرۆڤیت، نەک خوداوەند.
10 You will die the death of the uncircumcised at the hands of foreigners. For I have spoken,
بە مردنی خەتەنە نەکراوان دەمریت، بە دەستی بێگانان. من بەڵێنم دا، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»
11 Again the word of the LORD came to me, saying,
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
12 “Son of man, take up a lament for the king of Tyre and tell him that this is what the Lord GOD says: ‘You were the seal of perfection, full of wisdom and perfect in beauty.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”تۆ نموونەی تەواوەتی بوویت، پڕ لە دانایی و جوانی تەواو بوویت.
13 You were in Eden, the garden of God. Every kind of precious stone adorned you: ruby, topaz, and diamond, beryl, onyx, and jasper, sapphire, turquoise, and emerald. Your mountings and settings were crafted in gold, prepared on the day of your creation.
لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت، هەموو بەردێکی گرانبەها تۆی دەڕازاندەوە: یاقووت، یاقووتی زەرد، زمروود، زەبەرجەد، بەردی عاشقبەند، یەشب، یاقووتی شین، بەردە پیرۆزە و زمروودی سەوز. چواردەوری بەردە گرانبەهاکەت بە زێڕ نەخشێنرا بوو، لە ڕۆژی بەدیهێنانت ئامادە کران.
14 You were anointed as a guardian cherub, for I had ordained you. You were on the holy mountain of God; you walked among the fiery stones.
تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی، ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو. تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت، بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد.
15 From the day you were created you were blameless in your ways— until wickedness was found in you.
تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت، لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوە هەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا.
16 By the vastness of your trade, you were filled with violence, and you sinned. So I drove you in disgrace from the mountain of God, and I banished you, O guardian cherub, from among the fiery stones.
بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت، پڕ بوویت لە ستەم و گوناهت کرد. لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان، وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت، لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت.
17 Your heart grew proud of your beauty; you corrupted your wisdom because of your splendor; so I cast you to the earth; I made you a spectacle before kings.
لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت، لە پێناوی شکۆی خۆت داناییەکەتت بە گەندەڵی بەکارهێنا. لەبەر ئەوە فڕێمدایتە سەر زەوی، تۆم کرد بە دیمەنێک بۆ ئەوەی پاشایان تەماشات بکەن.
18 By the multitude of your iniquities and the dishonesty of your trading you have profaned your sanctuaries. So I made fire come from within you, and it consumed you. I reduced you to ashes on the ground in the eyes of all who saw you.
لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەت پیرۆزگاکانی خۆتت گڵاوکرد. لەبەر ئەوە ئاگرێکم داگیرساند لە تۆوە دەرچوو، تۆی هەڵلووشی، دەتکەمە خۆڵەمێش لەسەر زەوی، لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی سەیریان دەکردیت.
19 All the nations who know you are appalled over you. You have come to a horrible end and will be no more.’”
هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسی واقیان لێت وڕدەمێنێت، چونکە بوویتە پەند و ئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“»
20 Then the word of the LORD came to me, saying,
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
21 “Son of man, set your face against Sidon and prophesy against her.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە،
22 And you are to declare that this is what the Lord GOD says: ‘Behold, I am against you, O Sidon, and I will be glorified within you. They will know that I am the LORD when I execute judgments against her and demonstrate My holiness through her.
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”ئەی سەیدا، من لە دژی تۆم و لەناوەڕاستی تۆدا شکۆمەندی خۆم دەردەخەم. کاتێک سزای ئەو دەدەم و پیرۆزی خۆم دەردەخەم، ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم.
23 I will send a plague against her and shed blood in her streets; the slain will fall within her, while the sword is against her on every side. Then they will know that I am the LORD.
دەرد دەنێرمە سەری و خوێن بەناو کۆڵانەکانیدا دەڕوات. لە هەموو لایەکەوە شمشێر دێتە سەری و لەناوەڕاستیدا کوژراوەکان دەکەون، کە لە هەموو لایەکەوە دێتە سەری، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.
24 For the people of Israel will no longer face a pricking brier or a painful thorn from all around them who treat them with contempt. Then they will know that I am the Lord GOD.’
«”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.
25 This is what the Lord GOD says: ‘When I gather the house of Israel from the peoples among whom they have been scattered, I will show Myself holy among them in the sight of the nations. Then they will dwell in their own land, which I have given to My servant Jacob.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم.
26 And there they will dwell securely, build houses, and plant vineyards. They will dwell securely when I execute judgments against all those around them who treat them with contempt. Then they will know that I am the LORD their God.’”
ئینجا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن و خانوو بنیاد دەنێن و ڕەز دەچێنن. کاتێک سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە لە دەوروبەریان سووکایەتییان پێ کردن، بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، خودای ئەوانم.“»

< Ezekiel 28 >