< Exodus 32 >

1 Now when the people saw that Moses was delayed in coming down from the mountain, they gathered around Aaron and said, “Come, make us gods who will go before us. As for this Moses who brought us up out of the land of Egypt, we do not know what has happened to him!”
کاتێک گەل بینی موسا دواکەوت لە هاتنە خوارەوە لە کێوەکە، لەسەر هارون کۆبوونەوە و پێیان گوت: «وەرە! چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە لەپێشمانەوە بڕۆن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.»
2 So Aaron told them, “Take off the gold earrings that are on your wives and sons and daughters, and bring them to me.”
هارونیش وەڵامی دانەوە: «ئەو گوارە زێڕانەی لە گوێی ژن و کوڕ و کچەکانتانە لێی بکەنەوە و بۆ منی بهێنن.»
3 Then all the people took off their gold earrings and brought them to Aaron.
جا هەموو گەل ئەو گوارانەی لە گوێیان بوون لێیان کردنەوە و بۆ هارونیان هێنا.
4 He took the gold from their hands, and with an engraving tool he fashioned it into a molten calf. And they said, “These, O Israel, are your gods, who brought you up out of the land of Egypt!”
ئەویش لە دەستیانی وەرگرت و بە قاڵب شێوەی گوێرەکەیەکی داڕشت و بە قەڵەم و چەکوش ڕێکیخست، ئینجا گوتیان: «ئەی ئیسرائیل، ئەمە خوداوەندەکەتانە، ئەوەی ئێوەی لە خاکی میسر دەرهێنا.»
5 When Aaron saw this, he built an altar before the calf and proclaimed: “Tomorrow shall be a feast to the LORD.”
کاتێک هارون ئەمەی بینی، قوربانگایەکی لەپێش گوێرەکەکە دروستکرد، بانگەوازی دا و گوتی: «بەیانی جەژنە بۆ یەزدان.»
6 So the next day they arose, offered burnt offerings, and presented peace offerings. And the people sat down to eat and drink, and got up to indulge in revelry.
ئینجا بەیانی زوو هەستان و قوربانی سووتاندنیان سەرخست و قوربانی هاوبەشییان پێشکەش کرد، ئینجا گەل بۆ خواردن و خواردنەوە دانیشتن، پاشان بۆ ڕابواردن هەستانەوە.
7 Then the LORD said to Moses, “Go down at once, for your people, whom you brought up out of the land of Egypt, have corrupted themselves.
جا یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ خوارەوە، چونکە گەلەکەت گەندەڵ بوو، ئەوەی لە خاکی میسرەوە هێناتە دەرەوە.
8 How quickly they have turned aside from the way that I commanded them! They have made for themselves a molten calf and have bowed down to it. They have sacrificed to it and said, ‘These, O Israel, are your gods, who brought you up out of the land of Egypt.’”
زوو لایاندا لەو ڕێگایەی کە فەرمانم پێکردن، گوێرەکەیەکی لەقاڵبدراویان بۆ خۆیان دروستکردووە و کڕنۆشی بۆ دەبەن و قوربانی بۆ سەر دەبڕن و دەڵێن:”ئەی ئیسرائیل، ئەمە خوداوەندەکەتانە، ئەوەی ئێوەی لە خاکی میسر دەرهێنا.“»
9 The LORD also said to Moses, “I have seen this people, and they are indeed a stiff-necked people.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «تەماشای ئەم گەلەم کرد، ئەوان گەلێکی کەللەڕەقن.
10 Now leave Me alone, so that My anger may burn against them and consume them. Then I will make you into a great nation.”
ئێستاش لێمگەڕێ با تووڕەییم بەسەریاندا بێتە جۆش و کۆتاییان پێ بهێنم، تۆش دەکەمە گەلێکی مەزن.»
11 But Moses sought the favor of the LORD his God, saying, “O LORD, why does Your anger burn against Your people, whom You brought out of the land of Egypt with great power and a mighty hand?
بەڵام موسا لە یەزدانی پەروەردگاری خۆی پاڕایەوە و گوتی: «یەزدان، بۆچی تووڕەییت بەسەر گەلەکەتدا دێتە جۆش، کە لە خاکی میسرەوە بە توانایەکی مەزن و دەستێکی بەهێزەوە دەرتهێنا؟
12 Why should the Egyptians declare, ‘He brought them out with evil intent, to kill them in the mountains and wipe them from the face of the earth’? Turn from Your fierce anger and relent from doing harm to Your people.
بۆچی میسرییەکان بڵێن:”بە نیازخراپی دەریهێنان هەتا لە کێوەکان بیانکوژێت و لەسەر ڕووی زەوی نەیانهێڵێت؟“جۆشی تووڕەییت دابمرکێنەوە و ئەو سزایە ڕەت بکەرەوە کە فەرمووت بەسەر گەلەکەتدا دەیسەپێنیت.
13 Remember Your servants Abraham, Isaac, and Israel, to whom You swore by Your very self when You declared, ‘I will make your descendants as numerous as the stars in the sky, and I will give your descendants all this land that I have promised, and it shall be their inheritance forever.’”
ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیلی خزمەتکارانت بەبیر بێتەوە کە بە گیانی خۆت سوێندت بۆیان خوارد و پێت فەرموون،”نەوەکانتان زۆر دەکەم وەک ئەستێرەکانی ئاسمان و هەموو ئەم خاکەش کە باسم کرد، دەیدەمە نەوەکانتان و دەبێتە موڵکیان بۆ هەتاهەتایە.“»
14 So the LORD relented from the calamity He had threatened to bring on His people.
ئینجا یەزدان پاشگەز بووەوە لەو کارەساتەی فەرمووی، کە ویستی بە گەلەکەی بکات.
15 Then Moses turned and went down the mountain with the two tablets of the Testimony in his hands. They were inscribed on both sides, front and back.
موسا ڕووی وەرگێڕا و لە کێوەکە هاتە خوارەوە، دوو تەختەکەی پەیمانیشی لە دەست بوو، ئەو تەختانەی لە هەردوو ڕووەکەی نووسرابوون، لەم لاو لەو لاوە نووسرابوون.
16 The tablets were the work of God, and the writing was the writing of God, engraved on the tablets.
تەختەکان دەستکردی خودان و نووسینەکەش نووسینی خودایە لەسەر تەختەکان نەخشێنراوە.
17 When Joshua heard the sound of the people shouting, he said to Moses, “The sound of war is in the camp.”
کاتێک یەشوع گوێی لە دەنگی گەل بوو کە هاواریان دەکرد، بە موسای گوت: «دەنگی جەنگە لە ئۆردوگاکە!»
18 But Moses replied: “It is neither the cry of victory nor the cry of defeat; I hear the sound of singing!”
ئەویش گوتی: «نە دەنگی هاواری سەرکەوتنە، نە دەنگی هاواری دۆڕاندنە، بەڵکو دەنگی گۆرانییە، ئەوەی گوێم لێیە.»
19 As Moses approached the camp and saw the calf and the dancing, he burned with anger and threw the tablets out of his hands, shattering them at the base of the mountain.
ئەوە بوو کاتێک لە ئۆردوگاکە نزیک کەوتەوە، چاوی بە گوێرەکە و سەما کەوت، تووڕەیی موسا جۆشا و هەردوو تەختەکەی لە دەستیەوە فڕێدا و لە خوار کێوەکە شکاندنی.
20 Then he took the calf they had made, burned it in the fire, ground it to powder, and scattered the powder over the face of the water. Then he forced the Israelites to drink it.
هەروەها ئەو گوێرەکەیەی دروستیان کردبوو بردی و سووتاندی، هاڕی هەتا بووە تۆز، بەسەر ئاوەکەدا بەبای کرد و ئاوەکەی بە نەوەی ئیسرائیل خواردەوە.
21 “What did this people do to you,” Moses asked Aaron, “that you have led them into so great a sin?”
موسا بە هارونی گوت: «ئەم گەلە چییان لێکردوویت هەتا ئەو گوناهە گەورەیەیان بەسەربهێنیت؟»
22 “Do not be enraged, my lord,” Aaron replied. “You yourself know that the people are intent on evil.
هارونیش گوتی: «با تووڕەیی گەورەم نەجۆشێت، خۆت دەزانیت چۆن دڵی ئەم گەلە مەیلی خراپەکاری هەیە.
23 They told me, ‘Make us gods who will go before us. As for this Moses who brought us up out of the land of Egypt, we do not know what has happened to him!’
پێیان گوتم:”چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە لەپێشمانەوە بڕۆن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا، نازانین چی لێهات.“
24 So I said to them, ‘Whoever has gold, let him take it off,’ and they gave it to me. And when I threw it into the fire, out came this calf!”
منیش پێم گوتن:”کێ زێڕی پێوەیە با لێی بکاتەوە و بمداتێ.“ئینجا فڕێمدایە ناو ئاگر و ئەم گوێرەکەیەی لێ دەرچوو!»
25 Moses saw that the people were out of control, for Aaron had let them run wild and become a laughingstock to their enemies.
موسا بینی گەل بەڕەڵا کراوە، چونکە هارون بەڕەڵای کردبوون هەتا ببنە گاڵتەجاڕ لەنێو بەرهەڵستکارانیان.
26 So Moses stood at the entrance to the camp and said, “Whoever is for the LORD, come to me.” And all the Levites gathered around him.
ئینجا موسا لە دەروازەی ئۆردوگاکە وەستا و گوتی: «کێ بۆ یەزدانە با بێتە لام.» ئیتر هەموو نەوەی لێڤی لێی کۆبوونەوە.
27 He told them, “This is what the LORD, the God of Israel, says: ‘Each of you men is to fasten his sword to his side, go back and forth through the camp from gate to gate, and slay his brother, his friend, and his neighbor.’”
ئەویش پێی گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”با هەریەکە شمشێرەکەی لە لاڕانییەوە ببەستێت، دەروازە بە دەروازە بە ئۆردوگاکەدا تێبپەڕن و بگەڕێنەوە، با هەریەکە بکوژێت، جا برای بێت یان هاوڕێ یان دراوسێ.“»
28 The Levites did as Moses commanded, and that day about three thousand of the people fell dead.
نەوەی لێڤیش بەم جۆرەیان کرد، هەروەک موسا گوتی، ئەو ڕۆژە نزیکەی سێ هەزار پیاو لە گەل کەوتن.
29 Afterward, Moses said, “Today you have been ordained for service to the LORD, since each man went against his son and his brother; so the LORD has bestowed a blessing on you this day.”
موسا گوتی: «ئەمڕۆ ئێوە تەرخان کراون بۆ یەزدان، لەبەر ئەوەی ئێوە لە دژی کوڕ و براکانتان بوون، ئیتر ئەمڕۆ بەرەکەتداری کردن.»
30 The next day Moses said to the people, “You have committed a great sin. Now I will go up to the LORD; perhaps I can make atonement for your sin.”
ئەوە بوو بۆ بەیانی موسا بە گەلی گوت: «ئێوە گوناهێکی گەورەتان کردووە، بەڵام ئێستا سەردەکەوم بۆ لای یەزدان، بەڵکو کەفارەتی گوناهەکەتان بکەم.»
31 So Moses returned to the LORD and said, “Oh, what a great sin these people have committed! They have made gods of gold for themselves.
ئیتر موسا گەڕایەوە لای یەزدان و گوتی: «ئای کە ئەم گەلە گوناهێکی گەورەی کرد و خوداوەندی زێڕینیان بۆ خۆیان دروستکرد،
32 Yet now, if You would only forgive their sin.... But if not, please blot me out of the book that You have written.”
بەڵام ئێستا لە گوناهیان خۆشبە، ئەگەر نا، لە پەڕتووکەکەی خۆت بمسڕەوە کە نووسیوتە.»
33 The LORD replied to Moses, “Whoever has sinned against Me, I will blot out of My book.
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئەوەی گوناهی سەبارەت بە من کردبێت لە پەڕتووکی خۆم دەیسڕمەوە.
34 Now go, lead the people to the place I described. Behold, My angel shall go before you. But on the day I settle accounts, I will punish them for their sin.”
ئێستاش بڕۆ پێشڕەوی گەل بکە بۆ ئەو شوێنەی پێم گوتیت، فریشتەکەم وا لەپێشت دەڕوات، بەڵام کاتێک ڕۆژی سزادان هات، لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدەم.»
35 And the LORD sent a plague on the people because of what they had done with the calf that Aaron had made.
ئیتر یەزدان گەلی تووشی دەرد کرد لەسەر ئەوەی لەگەڵ گوێرەکەکە کردیان کە هارون دروستی کردبوو.

< Exodus 32 >