< Deuteronomy 28 >

1 “Now if you faithfully obey the voice of the LORD your God and are careful to follow all His commandments I am giving you today, the LORD your God will set you high above all the nations of the earth.
ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن و بە وریاییەوە کار بە هەموو ئەو فەرمانانەی بکەن کە من ئەمڕۆ پێتان دەدەم، ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانی سەر زەویتان دادەنێت.
2 And all these blessings will come upon you and overtake you, if you will obey the voice of the LORD your God:
هەموو ئەم بەرەکەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات، ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون:
3 You will be blessed in the city and blessed in the country.
لە شار بەرەکەتدار دەبن و لە دەشتودەریش بەرەکەتدار دەبن.
4 The fruit of your womb will be blessed, as well as the produce of your land and the offspring of your livestock— the calves of your herds and the lambs of your flocks.
بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان بەرەکەتدار دەبن، بەری ئاژەڵە ماڵییەکانیشتان، گوێرەکەی گاگەلەکەتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان.
5 Your basket and kneading bowl will be blessed.
سەبەتە و تەشتی هەویرتان بەرەکەتدار دەبێت.
6 You will be blessed when you come in and blessed when you go out.
لە چوونە ژوورەوەتان بەرەکەتدار دەبن و لە هاتنەدەرەوەشتان بەرەکەتدار دەبن.
7 The LORD will cause the enemies who rise up against you to be defeated before you. They will march out against you in one direction but flee from you in seven.
یەزدان وا دەکات ئەو دوژمنانەتان کە سەرهەڵدەدەن لەبەردەمتان ببەزن، لە یەک ڕێگا بۆتان دێنە دەرەوە و لە حەوت ڕێگا لەبەردەمتان هەڵدێن.
8 The LORD will decree a blessing on your barns and on everything to which you put your hand; the LORD your God will bless you in the land He is giving you.
یەزدان فەرمانی بەرەکەتتان بۆ دەدات لە هەموو شتە ئەمبارکراوەکانتان و لە هەموو شتێک کە دەستی بۆ دەبەن و بەرەکەتدارتان دەکات لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات.
9 The LORD will establish you as His holy people, just as He has sworn to you, if you keep the commandments of the LORD your God and walk in His ways.
ئەگەر فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان پاراست و ڕێگاکانی ئەوتان گرتەبەر، ئەوا یەزدان بە گەلێکی پیرۆزتان دادەنێت بۆ خۆی، وەک سوێندی بۆ خواردن.
10 Then all the peoples of the earth will see that you are called by the name of the LORD, and they will stand in awe of you.
جا هەموو گەلانی زەوی دەبینن کە ناوی یەزدان بە ئێوەوە نراوە، ئیتر لێتان دەترسن.
11 The LORD will make you prosper abundantly—in the fruit of your womb, the offspring of your livestock, and the produce of your land—in the land that the LORD swore to your fathers to give you.
یەزدانیش سەروەت و سامانتان زیاتر دەکات لە بەری سکتان و بەری ئاژەڵە ماڵییەکانتان و بەروبوومی زەوییەکەتان، لەسەر ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بتانداتێ.
12 The LORD will open the heavens, His abundant storehouse, to send rain on your land in season and to bless all the work of your hands. You will lend to many nations, but borrow from none.
یەزدان ئەمبارە باشەکەی ئاسمانتان بۆ دەکاتەوە، هەتا بارانی خاکەکەتان لە کاتی خۆیدا بداتێ و هەموو کاری دەستتان بەرەکەتدار بکات، ئینجا قەرز بە زۆر نەتەوە دەدەن و خۆتان قەرز ناکەن.
13 The LORD will make you the head and not the tail; you will only move upward and never downward, if you hear and carefully follow the commandments of the LORD your God, which I am giving you today.
یەزدانیش دەتانکات بە سەر نەک بە کلک و تەنها لە بەرزبوونەوە دەبن نەک لە نزمبوونەوە، ئەگەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بوون، کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، هەتا بیپارێزن و کاری پێ بکەن.
14 Do not turn aside to the right or to the left from any of the words I command you today, and do not go after other gods to serve them.
لە هەموو ئەو وشانەش کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، بەلای چەپ یان ڕاستدا لا نەدەن، بۆ ئەوەی بەدوای خودای دیکە بکەون هەتا بیپەرستن.
15 If, however, you do not obey the LORD your God by carefully following all His commandments and statutes I am giving you today, all these curses will come upon you and overtake you:
بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون، بۆ ئەوەی ئاگاداربن کە کار بە هەموو فەرمانەکانی و فەرزەکانی بکەن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، هەموو ئەم نەفرەتانەتان دێتە سەر و پێتان دەگات.
16 You will be cursed in the city and cursed in the country.
لە شار نەفرەت لێکراو دەبن و لە کێڵگەش نەفرەت لێکراو دەبن.
17 Your basket and kneading bowl will be cursed.
سەبەتە و تەشتی هەویرتان نەفرەت لێکراو دەبێت.
18 The fruit of your womb will be cursed, as well as the produce of your land, the calves of your herds, and the lambs of your flocks.
بەری سکتان و بەروبوومی زەوییەکەتان، گوێرەکەی گاگەلەکەشتان و کاریلە و بەرخی مێگەلەکەتان، نەفرەت لێکراو دەبن.
19 You will be cursed when you come in and cursed when you go out.
کە دێنە ژوورەوە نەفرەتتان لێ دەکرێت و کە دەچنە دەرەوە نەفرەتتان لێ دەکرێت.
20 The LORD will send curses upon you, confusion and reproof in all to which you put your hand, until you are destroyed and quickly perish because of the wickedness you have committed in forsaking Him.
لەبەر ئەوەی پشتم تێ دەکەن و کاری خراپە ئەنجام دەدەن، هەر کارێک کە دەتانەوێت بیکەن، یەزدان نەفرەت و سەرلێشێوان و سەرزەنشتتان دەنێرێتە سەر هەتا ئەو کاتەی دەفەوتێن و بە خێرایی لەناودەچن.
21 The LORD will make the plague cling to you until He has exterminated you from the land that you are entering to possess.
یەزدان دەردتان پێوە دەنووسێنێت، هەتا لەو خاکە لەناوتان ببات کە ئێوە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن.
22 The LORD will strike you with wasting disease, with fever and inflammation, with scorching heat and drought, and with blight and mildew; these will pursue you until you perish.
یەزدان تووشی سیل و گرانەتا و هەوکردن، گەرما و وشکەساڵی، بای گەرمەسێر و کەڕووتان دەکات، جا بەدواتانەوە دەبێت هەتا لەناوتان دەبات.
23 The sky over your head will be bronze, and the earth beneath you iron.
ئاسمانیش کە لەسەر سەرتانە دەبێتە بڕۆنز و ئەو خاکەی ژێریشتان دەبێتە ئاسن.
24 The LORD will turn the rain of your land into dust and powder; it will descend on you from the sky until you are destroyed.
یەزدانیش بارانی خاکەکەتان دەکاتە تۆز و خۆڵ و لە ئاسمانەوە بۆتان دێتە خوارەوە هەتا لەناودەچن.
25 The LORD will cause you to be defeated before your enemies. You will march out against them in one direction but flee from them in seven. You will be an object of horror to all the kingdoms of the earth.
یەزدان لەبەردەم دوژمنەکانتان دەتانشکێنێت، لە یەک ڕێگا بۆیان دەچن و لە حەوت ڕێگا لەبەردەمیان هەڵدێن و هەموو شانشینەکانی زەوی دەتۆقن کاتێک ئەو ڕووداوە دەبینن کە بەسەر ئێوە هاتووە.
26 Your corpses will be food for all the birds of the air and beasts of the earth, with no one to scare them away.
تەرمیشتان دەبێتە خۆراکی هەموو باڵندەکانی ئاسمان و دڕندەکانی زەوی و کەسیش نابێت هەڵیانبفڕێنێ.
27 The LORD will afflict you with the boils of Egypt, with tumors and scabs and itch from which you cannot be cured.
یەزدان تووشی دومەڵی میسر و ئاوسان و گەڕی و خورشتتان دەکات کە نەتوانن چاک ببنەوە.
28 The LORD will afflict you with madness, blindness, and confusion of mind,
یەزدان تووشی شێتی و کوێری و سەرلێشێواویتان دەکات.
29 and at noon you will grope about like a blind man in the darkness. You will not prosper in your ways. Day after day you will be oppressed and plundered, with no one to save you.
لە نیوەڕۆدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک نابینایان لە تاریکیدا و لە ڕێگاکانتان سەرکەوتوو نابن، بەڵکو هەموو ڕۆژانتان زۆرلێکراو و تاڵانکراو دەبن و کەسیش نابێت ڕزگارتان بکات.
30 You will be pledged in marriage to a woman, but another man will violate her. You will build a house but will not live in it. You will plant a vineyard but will not enjoy its fruit.
ژنێک مارە دەکەن بەڵام پیاوێکی دیکە دەیبات و لەگەڵی دەنوێت. خانووێک بنیاد دەنێن بەڵام تێیدا دانانیشن. ڕەزە مێوێک دەڕوێنن بەڵام لە بەرەکەی ناخۆن.
31 Your ox will be slaughtered before your eyes, but you will not eat any of it. Your donkey will be taken away and not returned to you. Your flock will be given to your enemies, and no one will save you.
گایەکەتان لەبەرچاوتان سەردەبڕدرێت بەڵام لێی ناخۆن. لەبەرچاوتان دەست بەسەر گوێدرێژەکەتاندا دەگرن بەڵام بۆتان ناگەڕێتەوە. مەڕەکانتان دەدرێنە دەست دوژمنەکانتان و ڕزگارکەریشتان نییە.
32 Your sons and daughters will be given to another nation, while your eyes grow weary looking for them day after day, with no power in your hand.
کوڕان و کچانتان دەدرێنە دەست گەلێکی دیکە و بە درێژایی ڕۆژ چاوەکانتان تەماشایان دەکەن هەتا ماندوو دەبن و هیچیشتان لەدەست نایەت.
33 A people you do not know will eat the produce of your land and of all your toil. All your days you will be oppressed and crushed.
بەروبوومی خاکەکەتان و هەموو ماندووبوونتان، گەلێک دەیخوات کە نایناسن، جا هەموو ڕۆژانتان تەنها زۆرلێکراو و پێشێلکراو دەبن.
34 You will be driven mad by the sights you see.
لەبەر سەرسامی ئەوەی کە دەیبینن شێت دەبن.
35 The LORD will afflict you with painful, incurable boils on your knees and thighs, from the soles of your feet to the top of your head.
یەزدان تووشی دومەڵی پیستان دەکات، لەسەر ئەژنۆکانتان و قاچەکانتان، کە نەتوانن چاک ببنەوە، لە بنی پێتانەوە هەتا تەپڵی سەرتان.
36 The LORD will bring you and the king you appoint to a nation neither you nor your fathers have known, and there you will worship other gods—gods of wood and stone.
یەزدان بە خۆتان و پاشاکەتانەوە کە بۆ خۆتانی دادەنێن، دەتانبات بۆ لای نەتەوەیەک کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان ناسیویانە و لەوێ خودای دیکە دەپەرستن، واتە ئەو بتانەی کە لە دار و لە بەردن.
37 You will become an object of horror, scorn, and ridicule among all the nations to which the LORD will drive you.
هەموو ئەو گەلانەی یەزدان ئێوە بۆ ناو ئەوان ڕادەپێچێت دەتۆقن لەوەی بەسەر ئێوە هاتووە و دەبنە پەند و گاڵتەجاڕی بۆیان.
38 You will sow much seed in the field but harvest little, because the locusts will consume it.
تۆوێکی زۆر دەکەن بە کێڵگەوە، بەڵام کەم کۆدەکەنەوە، چونکە کوللە دەیخوات،
39 You will plant and cultivate vineyards, but will neither drink the wine nor gather the grapes, because worms will eat them.
ڕەزەمێو دەچێنن و خزمەتی دەکەن، بەڵام شەراب ناخۆنەوە و ترێ لێ ناکەنەوە، چونکە کرم دەیخوات.
40 You will have olive trees throughout your territory but will never anoint yourself with oil, because the olives will drop off.
لەناو هەموو سنوورەکەتان زەیتوونتان دەبێت، بەڵام خۆتان بە زەیت چەور ناکەن، چونکە زەیتوونەکەتان دەوەرێت.
41 You will father sons and daughters, but they will not remain yours, because they will go into captivity.
کوڕ و کچتان بۆ لەدایک دەبێت، بەڵام بۆ ئێوە نابن، چونکە بە دڵنیاییەوە ڕاپێچ دەکرێن.
42 Swarms of locusts will consume all your trees and the produce of your land.
پۆلە کوللەی باڵدار دەست دەگرن بەسەر هەموو دار و بەروبوومی زەوییەکەتانەوە.
43 The foreigner living among you will rise higher and higher above you, while you sink down lower and lower.
ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان پلە بە پلە پایەبەرزتر دەبن، بەڵام ئێوە پلە بە پلە پایەنزم دەبن.
44 He will lend to you, but you will not lend to him. He will be the head, and you will be the tail.
ئەوان قەرزتان پێدەدەن، بەڵام ئێوە قەرزیان پێ نادەن، ئەوان سەر دەبن، بەڵام ئێوە کلک.
45 All these curses will come upon you. They will pursue you and overtake you until you are destroyed, since you did not obey the LORD your God and keep the commandments and statutes He gave you.
هەموو ئەم نەفرەتانەتان دێتە سەر و دواتان دەکەوێت و پێتان دەگات هەتا لەناودەچن، چونکە ئێوە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون هەتا فەرمانەکان و فەرزەکانی بەجێبهێنن کە فەرمانی پێ کردن.
46 These curses will be a sign and a wonder upon you and your descendants forever.
ئیتر بۆ هەتاهەتایە لەنێو ئێوە و لەنێو نەوەکەتان دەبێتە نیشانە و پەرجوو.
47 Because you did not serve the LORD your God with joy and gladness of heart in all your abundance,
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بە دڵخۆشی و دڵسافییەوە نەپەرست، کاتێک هەموو شتێک زۆر بوو،
48 you will serve your enemies the LORD will send against you in famine, thirst, nakedness, and destitution. He will place an iron yoke on your neck until He has destroyed you.
کەواتە لە برسیێتی و تینووێتی و ڕووتی و نەداری لە هەموو شتێک، دەبنە کۆیلەی دوژمنەکانتان، کە یەزدان بۆ سەر ئێوەی دەنێرێت. ئەویش نیری ئاسن دەخاتە سەر ملتان هەتا لەناودەچن.
49 The LORD will bring a nation from afar, from the ends of the earth, to swoop down upon you like an eagle—a nation whose language you will not understand,
یەزدان نەتەوەیەکتان دەهێنێتە سەر لە دوورەوە لەوپەڕی زەوییەوە وەک شاڵاوی هەڵۆ، نەتەوەیەک لە زمانی ناگەن،
50 a ruthless nation with no respect for the old and no pity for the young.
نەتەوەیەکی ڕووگرژ، نە ڕێز بۆ پیر دادەنێت و نە سۆزی بۆ منداڵ دەجوڵێت.
51 They will eat the offspring of your livestock and the produce of your land until you are destroyed. They will leave you no grain or new wine or oil, no calves of your herds or lambs of your flocks, until they have caused you to perish.
بەری ئاژەڵی ماڵی و بەروبوومی زەویتان دەخوات هەتا لەناودەچن و هیچ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت و گوێرەکەی گاگەل و کاریلە و بەرخی مێگەلتان بۆ ناهێڵێتەوە هەتا لەناوتان دەبات.
52 They will besiege all the cities throughout your land, until the high and fortified walls in which you trust have fallen. They will besiege all your cities throughout the land that the LORD your God has given you.
لە هەموو شارەکان گەمارۆتان دەدات، هەتا شوورا بەرزە قاییمەکان کە ئێوە پشتی پێ دەبەستن دەڕمێت، لە هەموو خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات گەمارۆتان دەدات.
53 Then you will eat the fruit of your womb, the flesh of the sons and daughters whom the LORD your God has given you, in the siege and distress that your enemy will inflict on you.
جا بەری سکتان، گۆشتی کوڕ و کچەکانتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون دەخۆن، لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان تەنگتان پێ هەڵدەچنن.
54 The most gentle and refined man among you will begrudge his brother, the wife he embraces, and the rest of his children who have survived,
پیاوی دڵناسک و زۆر هەستیار لەنێوتان بەرچاوتەنگ دەبێت، سەبارەت بە براکەی خۆی و بە ژنە خۆشەویستەکەی و بە پاشماوەی منداڵەکانی کە ماونەتەوە،
55 refusing to share with any of them the flesh of his children he will eat because he has nothing left in the siege and distress that your enemy will inflict on you within all your gates.
هەتا لە گۆشتی منداڵەکەی کە دەیخوات بە کەسیان نادات، چونکە هیچی بۆ نەماوەتەوە لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان تەنگتان پێ هەڵدەچنن لە هەموو شارەکانتاندا.
56 The most gentle and refined woman among you, so gentle and refined she would not venture to set the sole of her foot on the ground, will begrudge the husband she embraces and her son and daughter
ئەو ژنەی دڵناسک و هەستیارە لەنێوتان کە لەبەر دڵناسکی و هەستیارییەکەی دڵی نایەت بنی پێی بە زەویدا بنێت، بەرچاوتەنگ دەبێت سەبارەت بە پیاوە خۆشەویستەکەی و کوڕ و کچەکەی،
57 the afterbirth that comes from between her legs and the children she bears, because she will secretly eat them for lack of anything else in the siege and distress that your enemy will inflict on you within your gates.
لەو یۆڵداشەی لەنێو هەردوو قاچی دێتەدەر و لە منداڵەکانی کە دەیبێت، چونکە بە نهێنی لە نەداری دەیانخوات، لەو گەمارۆ و تەنگانەیەی کە دوژمنەکانتان لە شارەکانتاندا تەنگتان پێ هەڵدەچنن.
58 If you are not careful to observe all the words of this law which are written in this book, that you may fear this glorious and awesome name—the LORD your God—
ئەگەر ئاگادار نەبن بۆ ئەوەی کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن کە لەم پەڕتووکە نووسراون، بۆ ئەوەی لەم ناوە شکۆدارە سامناکە بترسن، لە یەزدانی پەروەردگارتان،
59 He will bring upon you and your descendants extraordinary disasters, severe and lasting plagues, and terrible and chronic sicknesses.
ئەوا یەزدان وا دەکات لێدانەکانتان و لێدانەکانی نەوەکەتان سەرسوڕهێنەر بێت، لێدانی سەخت و بەردەوام، نەخۆشی بە ئازار و هەمیشەیی.
60 He will afflict you again with all the diseases you dreaded in Egypt, and they will cling to you.
هەموو دەردەکانی میسریش کە لێی تۆقین، بەسەرتاندا دێتەوە و پێتانەوە دەنووسێن.
61 The LORD will also bring upon you every sickness and plague not recorded in this Book of the Law, until you are destroyed.
هەروەها هەر نەخۆشییەک و هەر لێدانێک کە لەم پەڕتووکەی تەورات نەنووسراوە، یەزدان بەسەرتاندا دەدات هەتا لەناودەچن.
62 You who were as numerous as the stars in the sky will be left few in number, because you would not obey the voice of the LORD your God.
چەند کەسێکی کەم دەمێنن لە جێی ئەوەی وەک ئەستێرەی ئاسمان بوون لە زۆریدا، چونکە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون.
63 Just as it pleased the LORD to make you prosper and multiply, so also it will please Him to annihilate you and destroy you. And you will be uprooted from the land you are entering to possess.
هەروەک چۆن یەزدان پێتان دڵخۆش بوو کە چاکەتان لەگەڵ بکات و زۆرتان بکات، هەروەها پێشتان دڵخۆش دەبێت هەتا بتانفەوتێنێت و لەناوتان ببات. لەو خاکە ڕیشەکێش دەکرێن کە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن.
64 Then the LORD will scatter you among all the nations, from one end of the earth to the other, and there you will worship other gods, gods of wood and stone, which neither you nor your fathers have known.
ئینجا یەزدان لەنێو هەموو گەلان پەرشوبڵاوتان دەکاتەوە، لەوپەڕی زەوی هەتا ئەوپەڕی، لەوێ خودای دیکە دەپەرستن لە دار و بەرد کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان نەیانناسیوە.
65 Among those nations you will find no repose, not even a resting place for the sole of your foot. There the LORD will give you a trembling heart, failing eyes, and a despairing soul.
لەنێو ئەو نەتەوانەدا ناحەوێنەوە و پێیەکانتان جێگیر نابن، بەڵکو یەزدان لەوێ دڵێکی لەرزۆک و چاوێکی ماندوو و گیانێکی لاوازتان دەداتێ.
66 So your life will hang in doubt before you, and you will be afraid night and day, never certain of survival.
ژیانیشتان هەڵواسراو دەبێت لەبەردەمتان و شەو و ڕۆژ دەترسن و لە ژیانتان دڵنیا نابن.
67 In the morning you will say, ‘If only it were evening!’ and in the evening you will say, ‘If only it were morning!’—because of the dread in your hearts of the terrifying sights you will see.
لە ترسی دڵتان کە دەترسن و لە تێڕوانینی چاوەکانتان کە تێدەڕوانن، بە ڕۆژ دەڵێن، «خۆزگە شەو بێت،» بە شەویش دەڵێن، «خۆزگە ڕۆژ بێت.»
68 The LORD will return you to Egypt in ships by a route that I said you should never see again. There you will sell yourselves to your enemies as male and female slaves, but no one will buy you.”
یەزدان بە کەشتی بەو ڕێگایەدا دەتانگەڕێنێتەوە بۆ میسر کە پێم گوتن، کە ئیتر نایبیننەوە، جا لەوێ وەک کۆیلە و کەنیزە بە دوژمنەکانتان دەفرۆشرێن و کەسیش ناتانکڕێت.

< Deuteronomy 28 >