< Amos 7 >

1 This is what the Lord GOD showed me: He was preparing swarms of locusts just after the king’s harvest, as the late spring crop was coming up.
یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گژوگیا شێوەی کوللەی دەکێشا، گژوگیاکە پاش دروێنەی بەشەکەی پاشایە.
2 And when the locusts had eaten every green plant in the land, I said, “Lord GOD, please forgive! How will Jacob survive, since he is so small?”
پاش ئەوەی لە خواردنی گژوگیای خاکەکە بووەوە، گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە ببەخشە! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»
3 So the LORD relented from this plan. “It will not happen,” He said.
یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە و فەرمووی: «ئەمە ڕوونادات.»
4 This is what the Lord GOD showed me: The Lord GOD was calling for judgment by fire. It consumed the great deep and devoured the land.
یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام: ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بۆ دادگاییکردن بە ئاگر بانگەشەی کرد، ئاگرەکە دەریا گەورەکەی ژێر زەوی لووشدا، خاکەکەشی خوارد.
5 Then I said, “Lord GOD, please stop! How will Jacob survive, since he is so small?”
ئینجا گوتم: «یەزدانی باڵادەست، تکایە با بەس بێت! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»
6 So the LORD relented from this plan. “It will not happen either,” said the Lord GOD.
یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە. یەزدانی باڵادەست فەرمووی: «هەروەها ئەمەش ڕوونادات.»
7 This is what He showed me: Behold, the Lord was standing by a wall true to plumb, with a plumb line in His hand.
ئاوای پیشان دام: پەروەردگار لەسەر دیوارێکی دروستکراو ڕاوەستاوە و شاووڵێکی لەدەست بوو.
8 “Amos, what do you see?” asked the LORD. “A plumb line,” I replied. “Behold,” said the Lord, “I am setting a plumb line among My people Israel; I will no longer spare them:
یەزدان پێی فەرمووم: «ئامۆس تۆ چی دەبینیت؟» منیش گوتم: «شاووڵ.» ئینجا پەروەردگار فەرمووی: «ئەوەتا من شاووڵێک لەناوەڕاستی ئیسرائیلی گەلمدا دادەنێم، پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!
9 The high places of Isaac will be deserted, and the sanctuaries of Israel will be laid waste; and I will rise up against the house of Jeroboam with My sword.”
«نزرگەکانی ئیسحاق لەسەر بەرزاییەکان چۆڵ دەبن و پیرۆزگاکانی ئیسرائیل وێران دەبن، بە شمشێرەوە هەڵدەکوتمە سەر ماڵی یارۆڤعام.»
10 Then Amaziah the priest of Bethel sent word to Jeroboam king of Israel, saying, “Amos has conspired against you in the midst of the house of Israel. The land cannot bear all his words,
جا ئەمەسیای کاهینی بێت‌ئێل پەیامی بۆ یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل نارد و گوتی: «ئامۆس لەناوەڕاستی ماڵی ئیسرائیلدا پیلانی لە دژت گێڕاوە، خاکەکە ناتوانێت بەرگەی هەموو قسەکانی بگرێت،»
11 for this is what Amos has said: ‘Jeroboam will die by the sword, and Israel will surely go into exile, away from their homeland.’”
چونکە ئامۆس وای گوتووە: «”یارۆڤعام بە شمشێر دەکوژرێت، ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆی بێگومان ڕاپێچ دەکرێت.“»
12 And Amaziah said to Amos, “Go away, you seer! Flee to the land of Judah; earn your bread there and do your prophesying there.
ئینجا ئەمەسیا بە ئامۆسی گوت: «ئەی پێشبینیکەر، بڕۆ ڕابکە بۆ خاکی یەهودا، لەوێ نان بخۆ و لەوێ پێشبینی بکە.
13 But never prophesy at Bethel again, because it is the sanctuary of the king and the temple of the kingdom.”
بەڵام چیتر لە بێت‌ئێل پێشبینی مەکە، چونکە پیرۆزگای پاشایە و پەرستگای پاشایەتییە.»
14 “I was not a prophet,” Amos replied, “nor was I the son of a prophet; rather, I was a herdsman and a tender of sycamore-fig trees.
ئامۆسیش وەڵامی دایەوە و بە ئەمەسیای گوت: «من پێغەمبەر نەبووم و کوڕی پێغەمبەریش نیم، بەڵکو من گاوانم و باخەوانی دار هەنجیری کێویم.
15 But the LORD took me from following the flock and said to me, ‘Go, prophesy to My people Israel.’
بەڵام یەزدان لەسەر مێگەلەکەوە هەڵیگرتم، یەزدان پێی فەرمووم:”بڕۆ پێشبینی بۆ ئیسرائیلی گەلی من بکە.“
16 Now, therefore, hear the word of the LORD. You say: ‘Do not prophesy against Israel; do not preach against the house of Isaac.’
ئێستاش گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، تۆ دەڵێیت: «”پێشبینی لەسەر ئیسرائیل مەکە، لێدووان لە دژی بنەماڵەی ئیسحاق مەدە.“
17 Therefore this is what the LORD says: ‘Your wife will become a prostitute in the city, and your sons and daughters will fall by the sword. Your land will be divided by a measuring line, and you yourself will die on pagan soil. And Israel will surely go into exile, away from their homeland.’”
«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”ژنەکەت لە شاردا لەشفرۆشی دەکات، کوڕ و کچەکانت بە شمشێر دەکوژرێن، زەوییەکەت بە گوریس دابەش دەکرێت، خۆشت لەسەر خاکێکی گڵاودا دەمریت، ئیسرائیلیش لە خاکەکەی خۆی بە دیلی ڕاپێچ دەکرێت.“»

< Amos 7 >