< Zechariah 7 >

1 In the fourth year of King Darius, the LORD’s word came to Zechariah in the fourth day of the ninth month, the month of Chislev.
لە چوارەم ساڵی داریوشی پاشا، لە چواری مانگی نۆ لە کیسلێڤ فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات.
2 The people of Bethel sent Sharezer and Regem Melech and their men to entreat the LORD’s favor,
خەڵکی بێت‌ئێل شەرئەچەر و ڕەگەم‌مەلەخیان لەگەڵ پیاوەکانیان نارد بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێنەوە،
3 and to speak to the priests of the house of the LORD of Armies and to the prophets, saying, “Should I weep in the fifth month, separating myself, as I have done these so many years?”
بۆ ئەوەی لە کاهینەکانی ماڵی یەزدانی سوپاسالار و لە پێغەمبەرەکان بپرسن: «ئایا لە مانگی پێنجدا بگریێین و خۆمان تەرخان بکەین، هەروەک ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو کردوومانە؟»
4 Then the word of the LORD of Armies came to me, saying,
ئینجا فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات:
5 “Speak to all the people of the land and to the priests, saying, ‘When you fasted and mourned in the fifth and in the seventh month for these seventy years, did you at all fast to me, really to me?
«بە هەموو گەلی خاکەکە و بە کاهینەکان بڵێ:”کاتێک بە ڕۆژوو بوون و شیوەنتان گێڕا، لە مانگی پێنج و مانگی حەوت، لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو، ئایا بەڕاستی بۆ من بەڕۆژوو بوون؟
6 When you eat and when you drink, do not you eat for yourselves and drink for yourselves?
ئەی کە دەتانخوارد و دەتانخواردەوە، ئایا بۆ خۆتان نەبوو ئاهەنگتان دەگێڕا؟
7 Are not these the words which the LORD proclaimed by the former prophets when Jerusalem was inhabited and in prosperity, and its cities around her, and the South and the lowland were inhabited?’”
ئایا هەمان ئەو پەیامە نەبوو کە یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئۆرشەلیم ئاوەدان و ئارام بوو، شارۆچکەکانی دەوروبەری و نەقەب و زوورگەکانی یەهودا ئاوەدان بوون؟“»
8 The LORD’s word came to Zechariah, saying,
ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات:
9 “Thus has the LORD of Armies spoken, saying, ‘Execute true judgment, and show kindness and compassion every man to his brother.
«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”بە دادپەروەری ڕاستەقینە حوکم بدەن، لەگەڵ یەکتری میهرەبان و بە بەزەیی بن.
10 Do not oppress the widow, the fatherless, the foreigner, nor the poor; and let none of you devise evil against his brother in your heart.’
بێوەژن و هەتیو، نامۆ و هەژار مەچەوسێننەوە، لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری.“
11 But they refused to listen, and turned their backs, and stopped their ears, that they might not hear.
«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد.
12 Yes, they made their hearts as hard as flint, lest they might hear the law and the words which the LORD of Armies had sent by his Spirit by the former prophets. Therefore great wrath came from the LORD of Armies.
دڵیان وەک بەردەئەستێ ڕەقکرد نەوەک گوێیان لە فێرکردنەکان و لەو وشانە بێت کە یەزدانی سوپاسالار بە ڕۆحی خۆی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ناردی. ئیتر یەزدانی سوپاسالار زۆر تووڕە بوو.
13 It has come to pass that, as he called and they refused to listen, so they will call and I will not listen,” said the LORD of Armies;
«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:”چۆن بانگم کرد و گوێیان نەگرت، ئەوانیش ئاوا نزا دەکەن و گوێ ناگرم.
14 “but I will scatter them with a whirlwind among all the nations which they have not known. Thus the land was desolate after them, so that no man passed through nor returned; for they made the pleasant land desolate.”
بە ڕەشەبایەک بەناو هەموو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاوم کردنەوە و لەوێ نامۆ بوون. لەپاش ئەوان زەوییەکە وێران بوو و کەس هاتوچۆی پێیدا نەکرد. بەم جۆرە خاکی شادییان وێران کرد.“»

< Zechariah 7 >