< Leviticus 20 >

1 The LORD spoke to Moses, saying,
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
2 “Moreover, you shall tell the children of Israel, ‘Anyone of the children of Israel, or of the strangers who live as foreigners in Israel, who gives any of his offspring to Molech shall surely be put to death. The people of the land shall stone that person with stones.
«بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ:”هەرکەسێک لە نەوەی ئیسرائیل و لەو نامۆیانەی لە ئیسرائیلن، ئەگەر لە منداڵەکانی بە مۆلەخی بەخشی، دەبێت بکوژرێت. دەبێت خەڵکی ناوچەکە بەردبارانی بکەن.
3 I also will set my face against that person, and will cut him off from among his people, because he has given of his offspring to Molech, to defile my sanctuary, and to profane my holy name.
منیش ڕووم لەو کەسە وەردەگێڕم و لە گەلەکەی ڕیشەکێشی دەکەم، چونکە لە منداڵەکانی خۆی بە مۆلەخی بەخشی، بۆ ئەوەی پیرۆزگاکەم گڵاو بکات و ناوی پیرۆزم بزڕێنێت.
4 If the people of the land all hide their eyes from that person when he gives of his offspring to Molech, and do not put him to death,
ئەگەر خەڵکی ناوچەکە چاوپۆشییان لەو کەسە کرد، کاتێک یەکێک لە منداڵەکانی خۆی بە مۆلەخ بەخشی، ئینجا نەیانکوشت،
5 then I will set my face against that man and against his family, and will cut him off, and all who play the prostitute after him to play the prostitute with Molech, from among their people.
ئەوا من ڕووی خۆم لەو کەسە و لە ماڵەکەی وەردەگێڕم و لەنێو گەلەکەیان دەیانبڕمەوە. هەمان شت بەوانەش دەکەم کە لە ڕێگەی پەرستنی مۆلەخەوە، لەشفرۆشیی ڕۆحی دەکەن.
6 “‘The person that turns to those who are mediums and wizards, to play the prostitute after them, I will even set my face against that person, and will cut him off from among his people.
«”من ڕووم لەو کەسە وەردەگێڕم کە دەگەڕێتەوە بۆ لای نێوانگر و ڕۆح ئامادەکار تاکو بە شوێنکەوتنیان لەشفرۆشیی ڕۆحی بکات، ئەوا من ئەو کەسە لە گەلەکەی ڕیشەکێش دەکەم.
7 “‘Sanctify yourselves therefore, and be holy; for I am the LORD your God.
«”خۆتان تەرخان بکەن و پیرۆز بن، چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم،
8 You shall keep my statutes, and do them. I am the LORD who sanctifies you.
فەرزەکانم بەجێبهێنن و جێبەجێیان بکەن، من یەزدانم کە پیرۆزتان دەکات.
9 “‘For everyone who curses his father or his mother shall surely be put to death. He has cursed his father or his mother. His blood shall be upon himself.
«”هەرکەسێک نەفرەت لە باوکی یان دایکی بکات، دەبێت بکوژرێت، نەفرەتی لە باوکی یان دایکی کردووە، خوێنی لە ئەستۆی خۆیەتی.
10 “‘The man who commits adultery with another man’s wife, even he who commits adultery with his neighbor’s wife, the adulterer and the adulteress shall surely be put to death.
«”ئەگەر پیاوێک داوێنپیسی لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکەدا کرد، کە ژنی نزیکەکەیەتی، ئەوا پیاوەکە و ژنەکەش دەبێت بکوژرێن.
11 “‘The man who lies with his father’s wife has uncovered his father’s nakedness. Both of them shall surely be put to death. Their blood shall be upon themselves.
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ باوەژنی خۆی جووت بوو، ئەوا ناموسی باوکی بردووە، هەردووکیان دەبێت بکوژرێن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.
12 “‘If a man lies with his daughter-in-law, both of them shall surely be put to death. They have committed a perversion. Their blood shall be upon themselves.
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ژنی کوڕەکەی جووت بوو، ئەوا هەردووکیان دەبێت بکوژرێن، ئەوپەڕی بەدڕەوشتییان کردووە، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.
13 “‘If a man lies with a male, as with a woman, both of them have committed an abomination. They shall surely be put to death. Their blood shall be upon themselves.
«”ئەگەر پیاوێک وەک ژن لەگەڵ نێرێک ڕاکشا بوو، ئەوا هەردووکیان شتێکی قێزەونیان کردووە و دەبێت بکوژرێن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.
14 “‘If a man takes a wife and her mother, it is wickedness. They shall be burned with fire, both he and they, that there may be no wickedness among you.
«”ئەگەر پیاوێک ئافرەتێک لەگەڵ دایکەکەی بخوازێت، ئەوە بەدکارییە، پیاوەکە و هەردوو ژنەکە دەبێت بە ئاگر بسووتێنرێن، هەتا بەدکاری لەنێوتاندا نەبێت.
15 “‘If a man lies with an animal, he shall surely be put to death; and you shall kill the animal.
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ئاژەڵێکدا جووت بوو، دەبێت پیاوەکە بکوژرێت و ئاژەڵەکەش بکوژرێت.
16 “‘If a woman approaches any animal and lies with it, you shall kill the woman and the animal. They shall surely be put to death. Their blood shall be upon them.
«”ئەگەر ئافرەتێک لە ئاژەڵێک نزیک بووەوە بۆ جووتبوون، ئەوا ئافرەتەکە و ئاژەڵەکەش بکوژن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.
17 “‘If a man takes his sister—his father’s daughter, or his mother’s daughter—and sees her nakedness, and she sees his nakedness, it is a shameful thing. They shall be cut off in the sight of the children of their people. He has uncovered his sister’s nakedness. He shall bear his iniquity.
«”ئەگەر پیاوێک خوشکی خۆی هێنا، کچی باوکی یان کچی دایکی و لەگەڵ یەک جووت بوون، ئەوا ڕیسواییە، دەبێت لەبەرچاوی گەلەکەیان ببڕدرێتەوە، ناموسی خوشکی خۆی بردووە، تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت.
18 “‘If a man lies with a woman having her monthly period, and uncovers her nakedness, he has made her fountain naked, and she has uncovered the fountain of her blood. Both of them shall be cut off from among their people.
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ژنێک جووت بوو لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەی، ئەوا دەبێت هەردووکیان لە گەلەکەیان ببڕدرێنەوە، چونکە پیاوەکە خوێنلێچوونی ئافرەتەکەی ئاشکرا کردووە و ئافرەتەکەش خوێنلێچوونی خۆی ئاشکرا کردووە.
19 “‘You shall not uncover the nakedness of your mother’s sister, nor of your father’s sister, for he has made his close relative naked. They shall bear their iniquity.
«”لەگەڵ خوشکی باوکت یان خوشکی دایکت جووت مەبە، ئەوەی وا بکات، ئەوا هەردووکیان تاوانی خۆیان لە ئەستۆ دەگرن، چونکە ناموسی کەسوکاری خۆی بردووە.
20 If a man lies with his uncle’s wife, he has uncovered his uncle’s nakedness. They shall bear their sin. They shall die childless.
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ مامۆژنی خۆی جووت بوو، ئەوا ناموسی مامی خۆی بردووە، هەردووکیان تاوانیان لە ئەستۆ دەبێت، دەبێت بە وەجاخکوێری بمرن.
21 “‘If a man takes his brother’s wife, it is an impurity. He has uncovered his brother’s nakedness. They shall be childless.
«”ئەگەر پیاوێک براژنی خۆی هێنا ئەوا گڵاوییە، ناموسی براکەی بردووە، دەبێت هەردووکیان وەجاخکوێر بن.
22 “‘You shall therefore keep all my statutes and all my ordinances, and do them, that the land where I am bringing you to dwell may not vomit you out.
«”هەموو فەرزەکانم بەجێبهێنن و یاساکانم پەیڕەو بکەن و جێبەجێیان بکەن، بۆ ئەوەی ئەو خاکە نەتانڕشێنێتەوە کە بۆ نیشتەجێبوون دەتانهێنمە ناوی.
23 You shall not walk in the customs of the nation which I am casting out before you; for they did all these things, and therefore I abhorred them.
بە ڕێی نەریتی ئەو نەتەوانەدا مەڕۆن کە من لەپێشتانەوە دەریاندەکەم، چونکە هەموو ئەم شتانەیان کرد، جا ڕقم لێیان بووەوە.
24 But I have said to you, “You shall inherit their land, and I will give it to you to possess it, a land flowing with milk and honey.” I am the LORD your God, who has separated you from the peoples.
بەڵام بە ئێوەم فەرموو کە دەبنە خاوەنی خاکەکەیان، من دەیدەمە ئێوە هەتا ببنە میراتگری، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ بڕژێت، من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لەنێو گەلان جیای کردنەوە.
25 “‘You shall therefore make a distinction between the clean animal and the unclean, and between the unclean fowl and the clean. You shall not make yourselves abominable by animal, or by bird, or by anything with which the ground teems, which I have separated from you as unclean for you.
«”لەبەر ئەوە ئێوەش ئاژەڵی پاک و گڵاو لە یەکتر جیا بکەنەوە، هەروەها باڵندەی گڵاو و پاکیش، جا خۆتان گڵاو مەکەن بە ئاژەڵ و باڵندە و هەموو ئەوەی لەسەر زەوی دەخشێت، لەوانەی بۆم جیا کردنەوە، گوتم، گڵاون.
26 You shall be holy to me, for I, the LORD, am holy, and have set you apart from the peoples, that you should be mine.
دەبێت بۆ من پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم، من یەزدانم، ئێوەم لەنێو گەلان جیا کردەوە هەتا بۆ من بن.
27 “‘A man or a woman that is a medium or is a wizard shall surely be put to death. They shall be stoned with stones. Their blood shall be upon themselves.’”
«”ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک نێوانگر یان ڕۆح ئامادەکار بوو، دەبێت بکوژرێت، بەردبارانیان بکەن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.“»

< Leviticus 20 >