< Isaiah 33 >

1 Woe to you who destroy, but you were not destroyed, and who betray, but nobody betrayed you! When you have finished destroying, you will be destroyed; and when you have finished betrayal, you will be betrayed.
قوڕبەسەرت تێکدەر، کە خۆت تێکنەدراویت! قوڕبەسەرت تاڵانکەر، کە تاڵانیان نەکردوویت! کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیت خۆت تێکدەدرێیت، کاتێک لە تاڵان بوویتەوە خۆت تاڵان دەکرێیت.
2 LORD, be gracious to us. We have waited for you. Be our strength every morning, our salvation also in the time of trouble.
ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە، هیوامان بە تۆیە. هەموو بەیانییەک ببە هێزمان و هەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا.
3 At the noise of the thunder, the peoples have fled. When you lift yourself up, the nations are scattered.
لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد، کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون.
4 Your plunder will be gathered as the caterpillar gathers. Men will leap on it as locusts leap.
ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات، وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە.
5 The LORD is exalted, for he dwells on high. He has filled Zion with justice and righteousness.
یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە، سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات.
6 There will be stability in your times, abundance of salvation, wisdom, and knowledge. The fear of the LORD is your treasure.
دەوڵەمەندی ڕزگاری، دانایی و زانین دەبێتە مایەی دڵنیای کاتەکانت. لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە.
7 Behold, their valiant ones cry outside; the ambassadors of peace weep bitterly.
ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن، نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین.
8 The highways are desolate. The traveling man ceases. The covenant is broken. He has despised the cities. He does not respect man.
ڕێگاکان چۆڵ بوون، بڕانەوە ڕێبواران. پەیمان شکا و شایەتەکانی ڕەتکرانەوە و کەس بە هیچ دانانرێت.
9 The land mourns and languishes. Lebanon is confounded and withers away. Sharon is like a desert, and Bashan and Carmel are stripped bare.
زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو، لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا، شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات، باشان و کارمەل ڕووتانەوە.
10 “Now I will arise,” says the LORD. “Now I will lift myself up. Now I will be exalted.
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم، ئێستا بە گەورە دەزانرێم، ئێستا بڵند دەکرێمەوە.
11 You will conceive chaff. You will give birth to stubble. Your breath is a fire that will devour you.
بە گیا دووگیان دەبن و کاتان دەبێت، هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات.
12 The peoples will be like the burning of lime, like thorns that are cut down and burned in the fire.
گەلان دەبن بە گەچ، وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.»
13 Hear, you who are far off, what I have done; and, you who are near, acknowledge my might.”
ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە، ئەی نزیکەکان هێزم بزانن!
14 The sinners in Zion are afraid. Trembling has seized the godless ones. Who among us can live with the devouring fire? Who among us can live with everlasting burning?
گوناهباران لە سییۆن تۆقین، گڵاوەکان لەرز دایگرتن: «کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟ کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟»
15 He who walks righteously and speaks blamelessly, he who despises the gain of oppressions, who gestures with his hands, refusing to take a bribe, who stops his ears from hearing of bloodshed, and shuts his eyes from looking at evil—
ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات و ڕاستی دەڵێت، ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە و دەست لە بەرتیل وەرگرتن دەشوات، ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات و لە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت،
16 he will dwell on high. His place of defense will be the fortress of rocks. His bread will be supplied. His waters will be sure.
ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت، قەڵای چیاکان پەناگایەتی، نانی دەدرێت و ئاوی مسۆگەرە.
17 Your eyes will see the king in his beauty. They will see a distant land.
چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت، سنوورێکی فراوان دەبینن.
18 Your heart will meditate on the terror. Where is he who counted? Where is he who weighed? Where is he who counted the towers?
دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت: «کوا خامەی نهێنی و کوا باجگر؟ کوا بەرپرسی قوللەکان؟»
19 You will no longer see the fierce people, a people of a deep speech that you cannot comprehend, with a strange language that you cannot understand.
ئیتر گەلی دڕندە نابینن، گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن، زمانیان گرانە تێیان ناگەیت.
20 Look at Zion, the city of our appointed festivals. Your eyes will see Jerusalem, a quiet habitation, a tent that will not be removed. Its stakes will never be plucked up, nor will any of its cords be broken.
بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان، چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن، ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە. سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن، هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن.
21 But there the LORD will be with us in majesty, a place of wide rivers and streams, in which no galley with oars will go, neither will any gallant ship pass by there.
بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت. شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت. کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات و کەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت.
22 For the LORD is our judge. The LORD is our lawgiver. The LORD is our king. He will save us.
یەزدان دادوەرمانە، یەزدان فەرزدانەرمانە، یەزدان پاشامانە، ئەو ڕزگارمان دەکات.
23 Your rigging is untied. They could not strengthen the foot of their mast. They could not spread the sail. Then the prey of a great plunder was divided. The lame took the prey.
گوریسەکانت شل بوون، بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن، چارۆکە بڵاو ناکەنەوە. ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا، شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد.
24 The inhabitant will not say, “I am sick.” The people who dwell therein will be forgiven their iniquity.
دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،» ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت.

< Isaiah 33 >