< Revelation 1 >

1 The Revelation of Jesus Christ that God gave him to show his bondmen what must happen quickly. And he signified it, having sent by his agent to his bondman John
ئاشکراکردنی عیسای مەسیح کە خودا پێیداوە، تاکو ئەو شتانەی دەبێت زوو ڕووبدەن بە بەندەکانی پیشان بدات. خودا لە ڕێگەی ناردنی فریشتەکەیەوە بۆ لای یۆحەنای بەندەی، ئەو شتانەی دەرخست،
2 who testified the word of God and the testimony of Jesus Christ, as many things as he saw.
کە شایەتیی دا بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بینی، واتە وشەی خودا و شایەتیی عیسای مەسیح.
3 Blessed is he who reads, and those who hear the words of the prophecy, and who keep the things written in it, for the time is near.
خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە.
4 John, to the seven congregations in Asia: Grace to you and peace from God, who is and who was and who is coming, and from the seven Spirits that are before his throne,
لە یۆحەناوە، بۆ حەوت کڵێساکەی هەرێمی ئاسیا: با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ ببێت لەوەوەی کە هەیە و هەبووە و دێت و لەو حەوت ڕۆحەوەی لەبەردەم تەختەکەیدان،
5 and from Jesus Christ, the faithful witness, the firstborn of the dead, and the ruler of the kings of the earth. To him who loves us and washed us from our sins by his blood
هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە و سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە. ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و
6 and made us a kingdom, priests to his God and Father, to him is the glory and the dominion into the ages of the ages. Truly. (aiōn g165)
ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین. (aiōn g165)
7 Behold, he comes with the clouds and every eye will see him, even the men who pierced him. And all the tribes of the earth will wail against him. Yea, Truly.
ئەوەتا لەگەڵ هەوردا دێت و هەموو چاوێک دەیبینێت، ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە، هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن.
8 I am the Alpha and the Omega, says the Lord, the God who is and who was and who is coming, the Almighty.
یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بەتوانا.»
9 I John, your brother and companion in the tribulation and kingdom and perseverance in Christ Jesus, happened to be on the isle that is called Patmos because of the word of God, and because of the testimony of Jesus Christ.
من یۆحەنای براتانم، کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا هاوبەشتانم لە تەنگانە و شانشین و دانبەخۆداگرتن، لە پێناوی پەیامی خودا و شایەتی بۆ عیسا لە دوورگەی پەتمۆس بووم.
10 I became in spirit on the Lord's day and I heard behind me a great voice like a trumpet
لە ڕۆژی یەزداندا ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و لە پشتمەوە گوێم لە دەنگێکی بەرزی وەک کەڕەنا بوو،
11 saying, What thou see, write in a book and send to the seven congregations: to Ephesus, and to Smyrna, and to Pergamos, and to Thyatira, and to Sardis, and to Philadelphia, and to Laodicea.
دەیفەرموو: «ئەوەی دەیبینی لە پەڕتووکێک بینووسەوە و بۆ حەوت کڵێساکەی بنێرە، واتە ئەفەسۆس و سمیرنا و پرگامۆس و سیاتیرا و ساردس و فیلادەلفیا و لاودیکییا.»
12 And I turned there to see the voice that spoke with me. And having turned I saw seven golden lampstands.
ئاوڕم دایەوە تاکو ئەو دەنگە ببینم کە لەگەڵم دەدوا. کاتێک ئاوڕم دایەوە حەوت چرادانی زێڕینم بینی،
13 And in the midst of the seven lampstands, resembling a son of man, he who was clothed down to the foot, and girded about with a golden belt at the breasts.
لەناوەڕاستی چرادانەکاندا یەکێکم وەک کوڕی مرۆڤ بینی، جلێکی شۆڕی لەبەردا بوو هەتا بەرپێی، پشتێنێکی زێڕینی بە سنگییەوە بەستبوو.
14 And his head and hair were white as wool, white as snow, and his eyes as a flame of fire,
سەر و قژی سپی وەک خوری و وەک بەفر سپی بوون و چاوەکانی وەک گڕی ئاگر بوون.
15 and his feet resembling highly refined metal, as in a furnace having been fiery hot, and his voice as the sound of many waters,
پێیەکانی وەک بڕۆنزێکی بریقەدار کە لە کوورە پوختە کرابێت وابوون، دەنگیشی وەک هاژەی تاڤگە وابوو.
16 and having in his right hand seven stars, and a sharp two-edged sword coming out of his mouth. And the sight of him was as the sun shines in its strength.
حەوت ئەستێرە لە دەستی ڕاستی بوون، شمشێرێکی دوودەمیش لە دەمیەوە دەردەچوو، ڕوخساری وەک تیشکی بەتینی ڕۆژ دەدرەوشایەوە.
17 And when I saw him, I fell at his feet as dead. And he laid his right hand upon me, saying, Fear not, I am the first and the last,
کاتێک بینیم وەک مردوو لەبەرپێی کەوتم، دەستی ڕاستی خستە سەرم و فەرمووی: «مەترسە، من سەرەتا و کۆتاییم.
18 and he who lives. And I became dead, and behold, I am living into the ages of the ages. Truly. And I have the keys of death and of Hades. (aiōn g165, Hadēs g86)
منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم پێیە. (aiōn g165, Hadēs g86)
19 Therefore write the things that thou saw, and things that are, and things that are going to happen after these things.
«بۆیە ئەمانە بنووسە لەوەی بینیت و ئەوەی هەیە و ئەوەی پاش ئەمەش دەبێت.
20 The mystery of the seven stars that thou saw in my right hand, and the seven golden lampstands: the seven stars are agents of the seven congregations, and the seven lampstands that thou saw are the seven congregations.
نهێنی ئەو حەوت ئەستێرەیەی لە دەستی ڕاستم بینیت و حەوت چرادانە زێڕینەکە ئەمەیە: حەوت ئەستێرەکە فریشتەی حەوت کڵێساکانن و حەوت چرادانەکەش حەوت کڵێساکەن.»

< Revelation 1 >