< 1 Kings 8 >

1 Then Solomon assembled the elders of Israel, and all the heads of the tribes, the princes of the fathers of the sons of Israel, to king Solomon in Jerusalem, to bring up the ark of the covenant of Jehovah out of the city of David, which is Zion.
لەو کاتەدا سلێمان پاشا لە ئۆرشەلیم پیرانی ئیسرائیلی کۆکردەوە، هەموو سەرکردەی هۆزەکان و گەورەی بنەماڵەکانی نەوەی ئیسرائیل، بۆ هێنانی سندوقی پەیمانی یەزدان لە سییۆنەوە، کە بە شاری داود ناسراوە.
2 And all the men of Israel assembled themselves to king Solomon at the feast, in the month Ethanim, which is the seventh month.
هەروەها لە جەژنی مانگی ئێتانیم کە لە مانگی حەوتە هەموو گەلی ئیسرائیل لەلای سلێمانی پاشا کۆبوونەوە.
3 And all the elders of Israel came, and the priests took up the ark.
ئیتر هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتن و کاهینەکانیش سندوقەکەیان هەڵگرت،
4 And they brought up the ark of Jehovah, and the tent of meeting, and all the holy vessels that were in the tent; even these the priests and the Levites brought up.
سندوقی یەزدان و چادری چاوپێکەوتن و هەموو کەلوپەلە پیرۆزەکانی ناو چادرەکەیان هێنا. کاهین و لێڤییەکان هێنایانە سەرەوە،
5 And king Solomon and all the congregation of Israel, that were assembled to him, were with him before the ark, sacrificing sheep and oxen that could not be counted nor numbered for multitude.
سلێمانی پاشاش لەگەڵ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل کە لەگەڵی کۆببوونەوە لەبەردەم سندوقەکە بوون، مەڕ و مانگایان سەردەبڕی کە لە زۆریدا نە تۆمار دەکرا و نە دەژمێردرا.
6 And the priests brought in the ark of the covenant of Jehovah to its place, into the oracle of the house, to the most holy place, even under the wings of the cherubim.
ئینجا کاهینەکان سندوقی پەیمانی یەزدانیان هێنایە شوێنەکەی خۆی، بۆ پیرۆزگاکەی ناوەوەی پەرستگاکە، شوێنی هەرەپیرۆز، بۆ ژێر باڵی دوو کەڕوبەکە.
7 For the cherubim spread forth their wings over the place of the ark, and the cherubim covered the ark and the staves of it above.
کەڕوبەکان باڵەکانیان بەسەر سندوقەکەدا کردبووەوە، سێبەریان بەسەر سندوقەکە و هەردوو داردەستەکەشیدا کردبوو کە بۆ هەڵگرتنیەتی.
8 And the staves were so long that the ends of the staves were seen from the holy place before the oracle. But they were not seen outside. And there they are to this day.
ئەم داردەستانەش ئەوەندە درێژ بوون کە سەری داردەستەکان لەو دیوی پەردەی شوێنی هەرەپیرۆز دەبینران، بەڵام لە دەرەوەی شوێنە پیرۆزەکەوە نەدەبینران، هەتا ئەمڕۆش هەر لەوێدان.
9 There was nothing in the ark except the two tablets of stone which Moses put there at Horeb when Jehovah made a covenant with the sons of Israel, when they came out of the land of Egypt.
ناو سندوقەکەش هیچی تێدا نەبوو، جگە لەو دوو تەختە بەردەی کە موسا لە حۆرێڤ تێیدا داینابوون کاتێک یەزدان لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە میسر پەیمانی لەگەڵ بەستن.
10 And it came to pass, when the priests came out of the holy place, that the cloud filled the house of Jehovah,
ئەوە بوو بە هاتنە دەرەوەی کاهینەکان لە شوێنە پیرۆزەکە، هەورێک پیرۆزگای یەزدانی پڕکردەوە.
11 so that the priests could not stand to minister by reason of the cloud, for the glory of Jehovah filled the house of Jehovah.
کاهینەکانیش لەبەر هەورەکە نەیانتوانی خزمەت بکەن، چونکە شکۆی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکرد.
12 Then Solomon spoke, Jehovah has said that he would dwell in the thick darkness.
ئینجا سلێمان گوتی: «یەزدان فەرموویەتی، کە لەناو هەوری تاردا نیشتەجێ دەبێت.
13 I have surely built thee a house of habitation, a place for thee to dwell in forever.
ئەوەتا پەرستگایەکی شکۆدارم بۆ بنیاد نایت، شوێنێک هەتاهەتایە بۆ نیشتەجێبوونت.»
14 And the king turned his face around, and blessed all the assembly of Israel. And all the assembly of Israel stood.
کاتێک هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل ڕاوەستا بوون، پاشا ڕووی خۆی وەرگێڕا و داوای بەرەکەتی بۆ هەموویان کرد.
15 And he said, Blessed be Jehovah, the God of Israel, who spoke with his mouth to David my father, and has with his hand fulfilled it, saying,
ئینجا گوتی: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەوەی بە دەمی خۆی بەڵێنی بە داودی باوکم دا و بە دەستی خۆی بەجێی هێنا، هەروەک فەرمووی:
16 Since the day that I brought forth my people Israel out of Egypt, I chose no city out of all the tribes of Israel to build a house, that my name might be there, but I chose David to be over my people Israel.
”لەو ڕۆژەوەی ئیسرائیلی گەلی خۆمم لە میسرەوە هێناوەتە دەرەوە، هیچ شارێکم لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵنەبژاردووە بۆ ئەوەی پەرستگایەک بنیاد بنێن هەتا ناوەکەم لەوێ بێت، بەڵکو داودم هەڵبژاردووە تاکو فەرمانڕەوایەتی ئیسرائیلی گەلی من بکات.“
17 Now it was in the heart of David my father to build a house for the name of Jehovah, the God of Israel.
«لە دڵی داودی باوکیشمدا بوو پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێت.
18 But Jehovah said to David my father, Whereas it was in thy heart to build a house for my name, thou did well that it was in thy heart.
بەڵام یەزدان بە داودی باوکمی فەرموو:”بێگومان باشت کرد کە لە دڵی خۆتدا نیازت هەبووە پەرستگایەک بۆ ناوەکەم بنیاد بنێیت.
19 Nevertheless thou shall not build the house, but thy son that shall come forth out of thy loins, he shall build the house for my name.
لەگەڵ ئەوەشدا تۆ پەرستگاکە بنیاد نانێیت، بەڵکو کوڕەکەت، ئەوەی لە خوێنی خۆتە، ئەو پەرستگاکە بۆ ناوی من بنیاد دەنێت.“
20 And Jehovah has established his word that he spoke, for I have risen up in the place of David my father, and sit on the throne of Israel, as Jehovah promised, and have built the house for the name of Jehovah, the God of Israel.
«یەزدان بەڵێنی خۆی بردەسەر، ئەوەی کە فەرمووی. منیش شوێنی داودی باوکمم گرتەوە و لەسەر تەختی ئیسرائیل دانیشتم، هەروەک یەزدان فەرمووی. پەرستگاکەشم بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد نا.
21 And there I have set a place for the ark, in which is the covenant of Jehovah, which he made with our fathers when he brought them out of the land of Egypt.
لەوێشدا شوێنێکم بۆ ئەو سندوقە دانا، ئەوەی ئەو پەیمانەی یەزدانی تێیدایە کە لەگەڵ باوباپیرانماندا بەستی، کاتێک لە خاکی میسری هێنانە دەرەوە.»
22 And Solomon stood before the altar of Jehovah in the presence of all the assembly of Israel, and spread forth his hands toward heaven.
ئینجا سلێمان لەبەردەم قوربانگای یەزدان بەرامبەر بە هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل ڕاوەستا و دەستی بۆ ئاسمان بەرز کردەوە،
23 And he said, O Jehovah, the God of Israel, there is no God like thee, in heaven above, or on earth beneath, who keeps covenant and loving kindness with thy servants, who walk before thee with all their heart,
گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، هیچ خودایەک لە ئاسمان لە سەرەوە و لەسەر زەوی لە خوارەوە لە وێنەی تۆ نییە، پەیمانی خۆشەویستییەکەت بۆ خزمەتکارەکانت دەبەیتەسەر، ئەوانەی لەبەردەمی تۆ بە دڵسۆزییەوە ڕەفتار دەکەن.
24 who have kept with thy servant David my father that which thou did promise him. Yea, thou spoke with thy mouth, and have fulfilled it with thy hand, as it is this day.
تۆ بەڵێنی خۆتت بۆ بەندەکەت، بۆ داودی باوکم هێنایە دی. ئەوەی بە دەمت بەڵێنت پێدا، ئەمڕۆ بە دەستی خۆتت هێنایە دی.
25 Now therefore, O Jehovah, the God of Israel, keep with thy servant David my father that which thou have promised him, saying, There shall not fail thee a man in my sight to sit on the throne of Israel, if only thy sons take heed to their way, to walk before me as thou have walked before me.
«ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەو بەڵێنەی کە تۆ بە بەندەکەی خۆت، بە داودی باوکی منت دا، بۆی بهێنە دی، کە فەرمووت:”پیاو لە تۆ نابڕێت لەبەردەمم بۆ دانیشتن لەسەر تەختی ئیسرائیل، تەنها ئەگەر کوڕانت ئاگاداری ئەوە بن کە بە دڵسۆزییەوە دۆستایەتیم بکەن، هەروەک چۆن تۆ بە دڵسۆزییەوە دۆستایەتیت کردم.“
26 Now therefore, O God of Israel, let thy word, I pray thee, be verified, which thou spoke to thy servant David my father.
ئێستاش ئەی خودای ئیسرائیل، با ئەو بەڵێنەت بێتە دی کە بەڵێنت بە داودی باوکم دا کە بەندەی تۆیە.
27 But will God indeed dwell on the earth? Behold, heaven and the heaven of heavens cannot contain thee. How much less this house that I have built!
«بەڵام ئایا بەڕاستی خودا لەسەر زەوی نیشتەجێ دەبێت؟ ئەوەتا ئاسمان و ئاسمانی ئاسمانەکان جێی تۆیان تێدا نابێتەوە، ئیتر چۆن ئەم پەرستگایە کە من بنیادم ناوە!
28 Yet have thou respect to the prayer of thy servant, and to his supplication, O Jehovah my God, to hearken to the cry and to the prayer which thy servant prays before thee this day,
بەڵام ئەی یەزدان، خودای من، ئاوڕ لە نوێژ و لە داواکارییەکانی بەندەکەت بدەوە و گوێ لە هاوار و ئەو نوێژە بگرە کە بەندەکەت ئەمڕۆ لەبەردەمت دەیکات.
29 that thine eyes may be open toward this house night and day, even toward the place whereof thou have said, My name shall be there, to hearken to the prayer which thy servant shall pray toward this place.
با شەو و ڕۆژ چاوەکانت کراوە بن لەسەر ئەم پەرستگایە، لەسەر ئەو شوێنەی کە فەرمووت:”ناوی من لەوێ دەبێت،“هەتا گوێت لەو نوێژە بێت کە بەندەکەت بەرەو ئەم شوێنە دەیکات.
30 And hearken thou to the supplication of thy servant, and of thy people Israel, when they shall pray toward this place. Yea, hear thou in heaven thy dwelling-place, and when thou hear, forgive.
هەروەها گوێ لە پاڕانەوەی بەندەکەت و ئیسرائیلی گەلت بگرە، ئەوانەی بەرەو ئەم شوێنە نوێژ دەکەن، تۆش لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە بیبیستە، جا کە بیستت لێمان خۆشبە.
31 If a man sins against his neighbor, and an oath be laid upon him to cause him to swear, and he comes and swears before thine altar in this house,
«ئەگەر یەکێک گوناهی دەرهەق بە هاوڕێکەی کرد و سوێندخواردنی بەسەردا سەپێنرا و هات بۆ ئەوەی لەبەردەم قوربانگاکەت لەم پەرستگایە سوێندەکەی بخوات،
32 then hear thou in heaven, and do, and judge thy servants, condemning the wicked, to bring his way upon his own head, and justifying the righteous, to give him according to his righteousness.
تۆ لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و دەستبەکار بە. دادوەری لەنێوان خزمەتکارەکانت بکە، حوکم بدە بەسەر تاوانباردا بەوەی ڕێگای خۆی بەسەر خۆیدا بهێنەرەوە، ئەستۆپاکی کەسی بێتاوان دەربخە و بەگوێرەی بێتاوانییەکەی پێی ببەخشە.
33 When thy people Israel are smitten down before the enemy because they have sinned against thee, if they turn again to thee, and confess thy name, and pray and make supplication to thee in this house,
«کاتێک ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت بەهۆی ئەو گوناهەی بەرامبەرت دەیکەن، لەبەردەم دوژمنەکانیان تێکدەشکێن، ئەگەر گەڕانەوە بۆ لات و دانیان نایەوە بە ناوی تۆ، لەم پەرستگایەدا نزا و نوێژیان کرد و لێت پاڕانەوە،
34 then hear thou in heaven, and forgive the sin of thy people Israel, and bring them again to the land which thou gave to their fathers.
تۆش لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و لە گوناهی ئیسرائیلی گەلت خۆشبە و بیانگەڕێنەوە ئەو خاکەی کە بە باوباپیرانیانت داوە.
35 When heaven is shut up, and there is no rain because they have sinned against thee, if they pray toward this place, and confess thy name, and turn from their sin when thou afflict them,
«ئەگەر ئاسمان داخرا و باران نەباری بەهۆی ئەوەی گەلەکەت گوناهیان دەرهەق بە تۆ کرد، پاشان نوێژیان ڕووەو ئەم شوێنە کرد و دانیان بە ناوەکەتدا نا و لە گوناهەکەیان پاشگەز بوونەوە، چونکە گرفتارت کردن،
36 then hear thou in heaven, and forgive the sin of thy servants, and of thy people Israel, when thou teach them the good way wherein they should walk, and send rain upon thy land, which thou have given to thy people for an inheritance.
تۆش لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و لە گوناهی خزمەتکارەکانت و ئیسرائیلی گەلی خۆت خۆشبە، فێری ئەو ڕێگا باشەیان بکە کە دەبێت پێیدا بڕۆن و باران بەسەر خاکەکەتدا ببارێنە، ئەوەی بە میرات داوتە بە گەلەکەت.
37 If there be famine in the land, if there be pestilence, if there be blight, mildew, locust or caterpillar, if their enemy besiege them in the land of their cities, whatever plague, whatever sickness there be,
«هەر کاتێک قاتوقڕی، پەتا، بای گەرمەسێر، کوللە یان سن لە خاکەکە دەدات؛ یان هەر کاتێک دوژمن لە شارەکانیان گەمارۆیان دەدات؛ یان هەر بەڵا و دەردێک دێت؛
38 whatever prayer and supplication be made by any man, or by all thy people Israel, who shall know every man the plague of his own heart, and spread forth his hands toward this house,
ئیتر کاتێک هەرکەسێکی ئیسرائیلی گەلی خۆت نوێژ یان داواکارییەک لە تۆ بکات، لەلایەن ئەوەی کە دەردی دڵی خۆی دەزانێت و دەستی بەرامبەر بەم پەرستگایە بەرز دەکاتەوە،
39 then hear thou in heaven thy dwelling-place, and forgive, and do, and render to every man according to all his ways, whose heart thou know (for thou, even thou only, know the hearts of all the sons of men),
ئەوا تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە گوێ بگرە. لێی خۆشبە و دەستبەکار بە. لەبەر ئەوەی تەنها تۆ دڵی هەموو ئادەمیزادان دەناسیت، بۆ هەرکەسێک بەگوێرەی هەڵسوکەوتەکانی کاردانەوەت هەبێت،
40 that they may fear thee all the days that they live in the land which thou gave to our fathers.
بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژانی ژیانیان لەم خاکەی بە باوباپیرانی ئێمەت داوە لێت بترسن.
41 Moreover concerning the foreigner who is not of thy people Israel, when he shall come out of a far country for thy name's sake
«هەروەها ئەو بیانییەی کە لە ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت نییە و لە پێناوی ناوی تۆ لە خاکێکی دوورەوە هاتووە،
42 (for they shall hear of thy great name, and of thy mighty hand, and of thine outstretched arm), when he shall come and pray toward this house,
چونکە دەربارەی ناوی مەزنی تۆ و دەستی پۆڵایین و بازووی بەهێزت دەبیستن، جا کە هات و بەرەو ئەم پەرستگایە نوێژی کرد،
43 hear thou in heaven thy dwelling-place, and do according to all that the foreigner calls to thee for, that all the peoples of the earth may know thy name, to fear thee, as does thy people Israel, and that they may know that this house which I have built is called by thy name.
تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە و بەپێی هەموو ئەوەی ئەم بیانییە لێت دەپاڕێتەوە بۆی بەجێبهێنە، تاکو هەموو گەلانی زەوی بە ناوی تۆ ئاشنا بن و وەک ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت لێت بترسن، هەروەها بۆ ئەوەی بزانن ئەم ماڵەی کە بنیادم ناوە هەڵگری ناوی تۆیە.
44 If thy people go out to battle against their enemy, by whatever way thou shall send them, and they pray to Jehovah toward the city which thou have chosen, and toward the house which I have built for thy name,
«کاتێک گەلەکەت بۆ جەنگ لە دژی دوژمنەکەی دەچێت، بۆ هەرکوێ کە دەیاننێریت، کە نوێژیان کرد بۆ یەزدان ڕووەو ئەو شارەی کە هەڵتبژاردووە و ئەو پەرستگایەی بۆ ناوەکەت بنیادم ناوە،
45 then hear thou in heaven their prayer and their supplication, and maintain their cause.
تۆ لە ئاسمانەوە گوێ لە نوێژ و داواکارییەکانیان بگرە و دادوەرییان بۆ بکە.
46 If they sin against thee (for there is no man that sins not), and thou be angry with them, and deliver them to the enemy, so that they carry them away captive to the land of the enemy, afar off or near,
«کەس نییە گوناه نەکات، بەڵام کاتێک گوناهت بەرامبەر دەکەن و تۆش لێیان تووڕە دەبیت و دەیاندەیتە دەست دوژمن کە بە دیلیان دەگرن و بۆ خاکی خۆیان ڕاپێچیان دەکەن، جا دوور بێت یان نزیک،
47 yet if they shall rethink themselves in the land where they are carried captive, and turn again, and make supplication to thee in the land of those who carried them captive, saying, We have sinned, and have done perversely, we have dealt wickedly,
لەدوای ئەمە ئەگەر لەو خاکەی بۆی ڕاپێچ دەکرێن هاتنەوە هۆش خۆیان، لە خاکی ڕاپێچکەرانیان تۆبەیان کرد و لێت پاڕانەوە و گوتیان:”گوناه و تاوان و خراپەمان کرد،“
48 if they return to thee with all their heart and with all their soul in the land of their enemies who carried them captive, and pray to thee toward their land, which thou gave to their fathers, the city which thou have chosen, and the house which I have built for thy name,
ئیتر بە هەموو دڵ و گیانیانەوە گەڕانەوە لات لە خاکی دوژمنەکانیانەوە کە ڕاپێچیان کردوون، هەروەها نوێژیان بۆ کردیت ڕووەو ئەو خاکەی داوتە بە باوباپیرانیان و ئەو شارەی هەڵتبژاردووە و بۆ ئەو پەرستگایەی بۆ ناوی تۆ بنیادم ناوە،
49 then hear thou their prayer and their supplication in heaven thy dwelling-place, and maintain their case,
ئەوا تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە گوێ لە نوێژ و داواکارییان بگرە و دادوەرییان بۆ بکە.
50 and forgive thy people who have sinned against thee, and all their transgressions by which they have transgressed against thee, and give them compassion before those who carried them captive, that they may have compassion on them
هەروەها لە گەلەکەت خۆشبە، لەو گوناهانەی بەرامبەرت کردوویانە و لە هەموو یاخیبوونەکانیان کە لە دژی تۆ پێی یاخی بوون، بەزەییان پێ ببەخشە لەبەردەم ڕاپێچکەرانیان هەتا بەزەییان پێیاندا بێتەوە،
51 (for they are thy people, and thine inheritance, which thou brought forth out of Egypt, from the midst of the furnace of iron);
چونکە ئەوان گەل و میراتی تۆن، ئەوەی لە میسرەوە لەناو کوورەی ئاسنەوە دەرتهێنان.
52 that thine eyes may be open to the supplication of thy servant, and to the supplication of thy people Israel, to hearken to them whenever they cry to thee.
«با چاوەکانت لەسەر داواکارییەکانی بەندەکەت و داواکارییەکانی ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت کراوە بن هەتا گوێیان لێ بگریت لە هەموو ئەوەی بانگت دەکەن بۆی،
53 For thou separated them from among all the peoples of the earth, to be thine inheritance, as thou spoke by Moses thy servant when thou brought our fathers out of Egypt, O lord Jehovah.
چونکە تۆ ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوانت لەنێو هەموو گەلانی زەویدا بە میرات بۆ خۆت جیا کردەوە، وەک چۆن لەسەر دەستی موسای بەندەت فەرمووت، کاتێک باوباپیرانی ئێمەت لە میسرەوە هێنایە دەرەوە.»
54 And it was so, that, when Solomon had made an end of praying all this prayer and supplication to Jehovah, he arose from before the altar of Jehovah, from kneeling on his knees with his hands spread forth toward heaven.
کاتێک سلێمان لەم هەموو نوێژ و پاڕانەوەیە بووەوە بۆ یەزدان، لەبەردەم قوربانگای یەزدان هەستا کە لەسەر هەردوو ئەژنۆی بەچۆکدا کەوتبوو، دەستەکانی ڕووەو ئاسمان بەرز کردبووەوە.
55 And he stood, and blessed all the assembly of Israel with a loud voice, saying,
ڕاوەستا و بە دەنگێکی بەرز داوای بەرەکەتی بۆ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل کرد و گوتی:
56 Blessed be Jehovah, who has given rest to his people Israel according to all that he promised. There has not failed one word of all his good promise, which he promised by Moses his servant.
«ستایش بۆ یەزدان، ئەوەی هەروەک بەڵێنی دابوو ئیسرائیلی گەلی خۆی حەساندەوە. تەنانەت یەک وشەش لە هەموو ئەو بەڵێنە باشانە نەشکا کە یەزدان لە ڕێگەی موسای بەندەیەوە دابووی.
57 Jehovah our God be with us as he was with our fathers. Let him not leave us, nor forsake us,
با یەزدانی پەروەردگارمان لەگەڵمان بێت هەروەک چۆن لەگەڵ باوباپیرانمان بوو، وازمان لێ نەهێنێت و فەرامۆشمان نەکات،
58 that he may incline our hearts to him, to walk in all his ways, and to keep his commandments, and his statutes, and his ordinances, which he commanded our fathers.
دڵمان بۆ لای خۆی گۆش بکات هەتا گوێڕایەڵی بین و چاومان لە فەرمان و فەرز و حوکمەکانی بێت، ئەو فەرمانانەی بە باوباپیرانی ئێمەی کرد.
59 And let these my words, with which I have made supplication before Jehovah, be near to Jehovah our God day and night, that he maintain the cause of his servant, and the cause of his people Israel, as every day shall require,
با ئەو وشانەی کە پێی لە یەزدان پاڕامەوە، شەو و ڕۆژ لە یەزدانی پەروەردگارمان نزیک بێت، بۆ ئەوەی دادوەری بۆ بەندەکەی و ئیسرائیلی گەلەکەی خۆی پەیڕەو بکات، بەگوێرەی پێویستی ڕۆژانەی،
60 that all the peoples of the earth may know that Jehovah, he is God; there is none else.
تاکو هەموو گەلانی زەوی بزانن کە یەزدان خودایە و هیچ خودایەکی دیکە نییە.
61 Let your heart therefore be perfect with Jehovah our God, to walk in his statutes, and to keep his commandments, as at this day.
بەڵام با دڵتان تەواو لەلای یەزدانی پەروەردگارمان بێت، هەتا فەرزەکانی بەجێبهێنن و چاوتان لە فەرمانەکانی بێت، وەک ئەمڕۆ.»
62 And the king, and all Israel with him, offered sacrifice before Jehovah.
ئینجا پاشا و هەموو ئیسرائیلیش لەگەڵی قوربانییان لەبەردەم یەزدان سەربڕی.
63 And Solomon offered for the sacrifice of peace offerings, which he offered to Jehovah, twenty-two thousand oxen, and a hundred and twenty thousand sheep. So the king and all the sons of Israel dedicated the house of Jehovah.
سلێمان قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان کرد، بیست و دوو هەزار مانگا و سەد و بیست هەزار مەڕ و بزنی سەربڕی. ئیتر پاشا و هەموو نەوەی ئیسرائیل پەرستگای یەزدانیان تەرخان کرد.
64 The same day the king hallowed the middle of the court that was before the house of Jehovah, for there he offered the burnt offering, and the meal offering, and the fat of the peace offerings, because the brazen altar that was before Jehovah was too little to receive the burnt offering, and the meal offering, and the fat of the peace offerings.
لەو ڕۆژەدا پاشا ناوەڕاستی حەوشەکەی بەردەم پیرۆزگاکەی یەزدانی تەرخان کرد و لەوێدا قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی پێشکەش کرد، چونکە قوربانگا بڕۆنزییەکەی بەردەم یەزدان بچووکتر بوو لەوەی جێگای قوربانی سووتاندنەکان و دانەوێڵە پێشکەشکراوەکان و پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی تێیدا ببێتەوە.
65 So Solomon held the feast at that time, and all Israel with him, a great assembly, from the entrance of Hamath to the brook of Egypt, before Jehovah our God, seven days and seven days, even fourteen days.
لەو کاتە سلێمان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ئاهەنگی بۆ جەژنەکە گێڕا، هەموو ئیسرائیلیش لەگەڵی بوون، هەموو خەڵکی نێوان دەروازەی حەمات هەتا دۆڵی میسر، کۆمەڵێکی گەورە، لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارمان جەژنەکەیان گێڕا، پاشان حەوت ڕۆژی دیکەش، واتە چواردە ڕۆژ.
66 On the eighth day he sent the people away. And they blessed the king, and went to their tents joyful and glad of heart for all the goodness that Jehovah had shown to David his servant, and to Israel his people.
ڕۆژی دواتر خەڵکەکەی بەڕێکرد، جا داوای بەرەکەتیان بۆ پاشاکە کرد و بە شادمانی و دڵخۆشییەوە چوونەوە ماڵەکانیان، بەهۆی ئەو هەموو چاکەیەی کە یەزدان لەگەڵ داودی بەندەی و ئیسرائیلی گەلی خۆی کردی.

< 1 Kings 8 >