هەلیلویا! ستایشی خودا بکەن، لە پیرۆزگاکەی، ستایشی بکەن، لە گەردوونی هێزی، |
ستایشی بکەن، بۆ پاڵەوانیێتی، ستایشی بکەن، بەپێی زۆری مەزنایەتی، |
بە دەم دەنگی کەڕەناوە ستایشی بکەن، بە دەم ساز و قیسارەوە ستایشی بکەن، |
بە دەف و هەڵپەڕکێ ستایشی بکەن، بە ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بکەن، |
بە سەنجی بیستراو ستایشی بکەن، بە سەنجی دەنگ بەرز ستایشی بکەن! |
با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات! هەلیلویا. |