< Salme 9 >

1 (Til sangmesteren. Al-mut-labben. En Salme af David.) Jeg vil takke HERREN af hele mit Hjerte, kundgøre alle dine Undere,
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مردنی کوڕەکە». زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.
2 glæde og fryde mig i dig, lovsynge dit Navn, du Højeste,
بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم، ئەی هەرەبەرز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێم.
3 fordi mine Fjender veg, faldt og forgik for dit Åsyn.
کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن، لەبەردەمی تۆدا دەکەون و لەناودەچن،
4 Thi du hævded min Ret og min Sag, du sad på Tronen som Retfærds Dommer.
چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم، دادوەرێکی ڕاستودروستی لەسەر تەختی خۆت دانیشتووی.
5 Du trued ad Folkene, rydded de gudløse ud, deres Navn har du slettet for evigt.
تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە، هەتاهەتایە ناویانت سڕیوەتەوە.
6 Fjenden er borte, lagt øde for stedse, du omstyrted Byer, de mindes ej mer.
دوژمنانت تووشی لەناوچوونی بێ کۆتایی کردووە، شارەکانیانت وێران کردووە، تەنانەت بیرەوەریشیان نامێنێت.
7 Men HERREN troner evindelig, han rejste sin Trone til Dom,
بەڵام یەزدان هەتاهەتایە دادەنیشێت، تەختی خۆی بۆ دادوەری دامەزراندووە.
8 skal dømme Verden med Retfærd, fælde Dom over Folkefærd med Ret.
بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات، بە دادپەروەری گەلان حوکم دەدات.
9 HERREN blev de fortryktes Tilflugt, en Tilflugt i Trængselstider;
یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە، قەڵایە لە کاتی تەنگانەدا.
10 og de stoler på dig, de, som kender dit Navn, thi du svigted ej dem, der søgte dig, HERRE.
ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان پشتت پێ دەبەستن، چونکە ئەی یەزدان، قەت تۆ وازت لەوانە نەهێناوە کە حەز دەکەن لە تۆ نزیک ببنەوە.
11 Lovsyng HERREN, der bor på Zion, kundgør blandt Folkene, hvad han har gjort!
گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یەزدان کە لە سییۆن نیشتەجێیە، لەنێو نەتەوەکان کردارەکانی ڕابگەیەنن،
12 Thi han, der hævner Blodskyld, kom dem i Hu, han glemte ikke de armes Råb:
چونکە ئەوەی تۆڵەی خوێن دەکاتەوە یادی دەکرێتەوە، هاواری ستەملێکراوان لەبیرناکات.
13 "HERRE, vær nådig, se, hvad jeg lider af Avindsmænd, du, som løfter mig op fra Dødens Porte,
ئەی یەزدان، ببینە چ ئازارێک بەدەست دوژمنەکانمەوە دەکێشم! لەگەڵم میهرەبان بە و لە دەروازەکانی مردن ڕزگارم بکە،
14 at jeg kan kundgøre al din Pris, juble over din Frelse i Zions Datters Porte!"
تاکو لەبەردەم دەروازەکانی سییۆنی کچ بە ستایشی تۆوە بدوێم، هەروەها بە ڕزگاریی تۆوە دڵخۆش بم.
15 Folkene sank i Graven, de grov, deres Fod blev hildet i Garnet, de satte.
نەتەوەکان کەوتوونەتە ئەو چاڵەی کە خۆیان هەڵیانکەندبوو، پێیان بەو تۆڕەوە بووە کە نابوویانەوە.
16 HERREN blev åbenbar, holdt Dom, den gudløse hildedes i sine Hænders Gerning. - Higgajon (Sela)
یەزدان بە دادپەروەری ناسراوە، بەدکاران دەکەونە داوی کردەوەی دەستی خۆیان.
17 Til Dødsriget skal de gudløse fare, alle Folk, der ej kommer Gud i Hu. (Sheol h7585)
بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن، هەروەها هەموو ئەو نەتەوانەی کە خودا لەبیر دەکەن. (Sheol h7585)
18 Thi den fattige glemmes ikke for evigt, ej skuffes evindelig ydmyges Håb.
بەڵام نەداران هەتاسەر لەبیر ناکرێن، ئومێدی ستەملێکراو هەتاهەتایە لەناو ناچێت.
19 Rejs dig, HERRE, lad ikke Mennesker få Magten, lad Folkene dømmes for dit Åsyn;
ئەی یەزدان ڕاپەڕە، مەهێڵە مرۆڤ سەربکەوێت، با نەتەوەکان لەبەردەم تۆ دادگایی بکرێن.
20 HERRE, slå dem med Rædsel, lad Folkene kende, at de er Mennesker! (Sela)
ئەی یەزدان، ترس بخەرە دڵیانەوە، با نەتەوەکان بزانن کە تەنها مرۆڤن.

< Salme 9 >