< Job 37 >

1 Ja, derover skælver mit Hjerte, bævende skifter det Sted!
«لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات و لە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان.
2 Lyt dog til hans bragende Røst, til Drønet, der går fra hans Mund!
بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمی گوێ شل بکە!
3 Han slipper det løs under hele Himlen, sit Lys til Jordens Ender;
لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی، بە بروسکەکەی دەردەبڕێت.
4 efter det brøler hans Røst, med Højhed brager hans Torden; han sparer ikke på Lyn, imedens hans Stemme høres.
لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت، بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت. کاتێک دەنگ دەداتەوە بروسکەکەی ڕاناگرێت.
5 Underfuldt lyder Guds Tordenrøst, han øver Vælde, vi fatter det ej.
خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛ کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین.
6 Thi han siger til Sneen: "Fald ned på Jorden!" til Byger og Regnskyl: "Bliv stærke!"
بە بەفر دەفەرموێت:”بکەوە سەر زەوی،“هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت:”بە لێزمە ببارێ.“
7 For alle Mennesker sætter han Segl, at de dødelige alle må kende hans Gerning.
مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات، بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن.
8 De vilde Dyr søger Ly og holder sig i deres Huler:
گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە و لەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە.
9 Fra Kammeret kommer der Storm, fra Nordens Stjerner Kulde.
لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت و لە باکووریشەوە سەرما.
10 Ved Guds Ånde bliver der Is, Vandfladen lægges i Fængsel.
لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت و سەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ.
11 Så fylder han Skyen med Væde, Skylaget spreder hans Lys;
هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛ بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات.
12 det farer hid og did og bugter sig efter hans Tanke og udfører alt, hvad han byder, på hele den vide Jord,
بەگوێرەی خواستی ئەو لەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێن هەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت.
13 hvad enten han slynger det ud som Svøbe, eller han sender det for at velsigne.
هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک، یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات.
14 Job du må lytte hertil, træd frem og mærk dig Guds Underværker!
«ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە! هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە.
15 Fatter du, hvorledes Gud kan magte dem og lade Lys stråle frem fra sin Sky?
ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات، یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟
16 Fatter du Skyernes Svæven, den Alvises Underværker?
ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون، ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟
17 Du, hvis Klæder ophedes, når Jorden døser ved Søndenvind?
ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخوات بە کپبوونی زەوی بە بای باشوور،
18 Hvælver du Himlen sammen med ham, fast som det støbte Spejl?
ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە، کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟
19 Lær mig, hvad vi skal sige ham! Intet kan vi få frem for Mørke.
«پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛ لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین.
20 Meldes det ham, at jeg taler? Siger en Mand, at han er fra Samling?
ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟ ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟
21 Og nu: Man ser ej Lyset, skygget af mørke Skyer, men et Vejr farer hen og renser Himlen,
ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکات کە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە دوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد.
22 fra Norden kommer en Lysning. Over Gud er der frygtelig Højhed,
لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت، خودای شکۆدار و سامناک دێت.
23 og den Almægtige finder vi ikke. Almægtig og rig på Retfærd bøjer han ikke Retten;
ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین، کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات.
24 derfor frygter Mennesker ham, men af selv kloge ænser han ingen.
لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن، چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.»

< Job 37 >