< Job 13 >

1 Se, mit Øje har skuet alt dette, mit Øre har hørt og mærket sig det;
«چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە، گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم.
2 hvad I ved, ved også jeg, jeg falder ikke igennem for jer.
وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛ من لە ئێوە کەمتر نیم.
3 Men til den Almægtige vil jeg tale, med Gud er jeg sindet at gå i Rette,
بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم، دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم.
4 mens I smører på med Løgn; usle Læger er I til Hobe.
بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن، هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن.
5 Om I dog vilde tie stille, så kunde I regnes for vise!
خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون! ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی.
6 Hør dog mit Klagemål, mærk mine Læbers Anklage!
ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن و بۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن.
7 Forsvarer I Gud med Uret, forsvarer I ham med Svig?
ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟ ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟
8 Vil I tage Parti for ham, vil I træde i Skranken for Gud?
ئایا لایەنگری دەکەن، یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟
9 Går det godt, når han ransager eder, kan I narre ham, som man narrer et Menneske?
ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچن یان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟
10 Revse jer vil han alvorligt, om I lader som intet og dog er partiske.
بێگومان سەرزەنشتتان دەکات ئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن.
11 Vil ikke hans Højhed skræmme jer og hans Rædsel falde på eder?
ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت و ترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟
12 Eders Tankesprog bliver til Askesprog, som Skjolde af Ler eders Skjolde.
یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە و بەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ.
13 Ti stille, at jeg kan tale, så overgå mig, hvad der vil!
«لێم بێدەنگ بن، من قسە دەکەم و ئەوەی بەسەرم دێت با بێت!
14 Jeg vil bære mit Kød i Tænderne og tage mit Liv i min Hånd;
بۆچی من کێشە بۆ خۆم دروستبکەم، ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە؟
15 se, han slår mig ihjel, jeg har intet Håb, dog lægger jeg for ham min Færd.
ئەگەر بشمکوژێت هەر پشتی پێ دەبەستم، لەبەردەمیدا تەنها مشتومڕ لەسەر هەڵسوکەوتم دەکەم.
16 Det er i sig selv en Sejr for mig, thi en vanhellig vover sig ikke til ham!
هەروەها ئەمە بۆ ڕزگاریمە، کە خوانەناس نایەتە بەردەمی.
17 Hør nu ret på mit Ord, lad mig tale for eders Ører!
بە تەواوی گوێ لە قسەکانم بگرن و ئەوەی ڕایدەگەیەنم با گوێتان لێی بێت.
18 Se, til Rettergang er jeg rede, jeg ved, at Retten er min!
ئەوەتا من بە باشی سکاڵای خۆمم خستووەتە ڕوو، دەزانم ئەستۆپاک دەردەچم.
19 Hvem kan vel trætte med mig? Da skulde jeg tie og opgive Ånden!
کێیە ئەوەی مشتومڕم لەگەڵ دەکات، تاکو هەر ئێستا بێدەنگ بم و ڕۆح بەدەستەوە بدەم؟
20 Kun for to Ting skåne du mig, så kryber jeg ikke i Skjul for dig:
«ئەی خودا، تەنها بەم دوو کارە پشتگیریم بکە، ئیتر لەبەردەمت ون نابم.
21 Din Hånd må du tage fra mig, din Rædsel skræmme mig ikke!
دەستت لێم دووربخەوە و با سامی تۆ نەمترسێنێت.
22 Så stævn mig, og jeg skal svare, eller jeg vil tale, og du skal svare!
ئینجا بانگم بکە و من وەڵام دەدەمەوە، یان من قسە دەکەم و تۆ وەڵامم بدەوە.
23 Hvor stor er min Skyld og Synd? Lad mig vide min Brøde og Synd!
چەند تاوان و گوناهم هەیە؟ یاخیبوون و گوناهەکەی خۆمم پێ بناسێنە.
24 Hvi skjuler du dog dit Åsyn og regner mig for din Fjende?
بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە و بە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟
25 Vil du skræmme et henvejret Blad, forfølge et vissent Strå,
ئایا گەڵایەکی هەڵوەریو پان دەکەیتەوە؟ ئایا بەدوای پووشی وشکدا ڕادەکەیت؟
26 at du skriver mig så bitter en Dom og lader mig arve min Ungdoms Skyld,
تۆ بە تاڵی لە دژم دەنووسیت و لەسەر تاوانەکانی لاویێتیم سزام دەدەیت.
27 lægger mine Fødder i Blokken, vogter på alle mine Veje. indkredser mine Fødders Trin!
جا پێیەکانی منت خستووەتە ناو کۆتەوە و چاوت بڕیوەتە هەموو ڕێڕەوەکانم و شوێن پێیەکانم دەپشکنیت.
28 Og så er han dog som smuldrende Trøske, som Klæder, der ædes op af Møl,
«وەک دارێکی کلۆر لەناو دەچم، وەک جلێک کە مۆرانە لێی دابێت.

< Job 13 >