< Salme 21 >

1 Til Sangmesteren. En Salme af David.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت. چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە!
2 HERRE, Kongen er glad ved din Vælde, hvor frydes han højlig over din Frelse!
ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە و لە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه.
3 Hvad hans Hjerte ønskede, gav du ham, du afslog ikke hans Læbers Bøn. (Sela)
بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد و تاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد.
4 Du kom ham i Møde med rig Velsignelse, satte en Krone af Guld paa hans Hoved.
داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی، ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە.
5 Han bad dig om Liv, og du gav ham det, en Række af Dage uden Ende.
بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە، تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە.
6 Stor er hans Glans ved din Frelse, Højhed og Hæder lægger du paa ham.
بێگومان بەرەکەتێکی بێ کۆتاییت داوەتێ، بە خۆشی دیداری خۆت شادی دەکەیت.
7 Ja, evig Velsignelse gav du ham, med Fryd for dit Aasyn glæded du ham.
پاشا پشت بە یەزدان دەبەستێت، بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودای هەرەبەرزە هەرگیز نالەقێت.
8 Thi Kongen stoler paa HERREN, ved den Højestes Naade rokkes han ikke.
دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات، دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت.
9 Til alle dine Fjender naar din Haand, din højre naar dine Avindsmænd.
کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت، لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت، ئاگریش دەیانخوات.
10 Du gør dem til et luende Baal, naar du viser dig; HERREN sluger dem i sin Vrede, Ild fortærer dem.
ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت، نەوەیان لەناو ئادەمیزاد.
11 Du rydder bort deres Frugt af Jorden, deres Sæd blandt Menneskens Børn.
هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا و بیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون،
12 Thi de søger at volde dig ondt, spinder Rænker, men evner intet;
چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن، کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت.
13 thi du slaar dem paa Flugt, med din Bue sigter du mod deres Ansigt. HERRE, staa op i din Vælde, med Sang og med Spil vil vi prise dit Storværk!
ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە، گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین.

< Salme 21 >