< Józua 19 >

1 Potom padl los druhý Simeonovi, pokolení synů Simeonových, po čeledech jejich, a bylo dědictví jejich u prostřed dědictví synů Juda.
تیروپشکی دووەمیش بۆ هۆزی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، میراتەکەشیان کەوتە ناو میراتەکەی نەوەی یەهوداوە.
2 A přišlo jim v dědictví jejich Bersabé, Seba a Molada;
جا لە میراتەکەیان ئەمانە بۆ ئەوان بوو: بیری شابەع کە شابەعە، مۆلادا،
3 Azarsual a Bala, též Esem;
حەچەر شوعال، بالا، عەچەم،
4 Eltolad a Betul, a Horma;
ئەلتۆلەد، بەتول، حۆرما،
5 Sicelech a Betmarchabot, a Azarsusa;
چیقلەگ، بێت‌مەرکاڤۆت، حەچەر سوسا،
6 Betlebaot a Sarohem, měst třinácte i vsi jejich;
بێت‌لەڤائۆت، شاروحەن، واتە سێزدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛
7 Ain, Remmon, též Eter a Asan, města čtyři i vsi jejich;
عەین و ڕیمۆن و عەتەر و عاشان، واتە چوار شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛
8 I všecky vsi, kteréž byly vůkolí měst těch, až do Balatber a Rámat poledního. To jest dědictví pokolení synů Simeonových po čeledech jejich.
هەروەها هەموو ئەو گوندانەی بە چواردەوری ئەم شارۆچکانەدا بوون تاکو بەعەلەت بئێر کە ناسراوە بە ڕامەی نەقەب. ئەمە میراتی هۆزی نەوەی شیمۆن بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
9 Z podílu synů Judových bylo dědictví synů Simeonových; nebo díl synů Judových byl jim příliš veliký, protož u prostřed dědictví jejich vzali dědictví synové Simeonovi.
میراتەکەی نەوەی شیمۆن لە بەشەکەی نەوەی یەهودا بوو، چونکە بەشەکەی نەوەی یەهودا زۆر بوو بۆیان، لەبەر ئەوە نەوەی شیمۆن لەناو میراتەکەی یەهودا میراتیان بەرکەوت.
10 Potom přišel třetí los synům Zabulon po čeledech jejich, a jest meze dědictví jejich až do Sarid.
تیروپشکی سێیەمیش بەگوێرەی خێڵەکانیان بۆ نەوەی زەبولون کرا: سنووری میراتەکەیان هەتا سارید بوو.
11 Odkudž vstupuje meze jejich podlé moře k Merala, a přichází až do Debaset, a běží až ku potoku, kterýž jest proti Jekonam.
سنوورەکەیان بەرەو ڕۆژئاوا سەرکەوت بۆ مەرعەلا و گەیشتە دەباشەت و گەیشتە شیوەکەی نزیک بە یۆقنەعام.
12 Obrací se pak od Sarid nazpátek k východu slunce, ku pomezí Chazelet Tábor, a odtud táhne se k Daberet, a vstupuje do Jafie.
ئینجا لە ساریدەوە بەلای ڕۆژهەڵات سووڕایەوە، ڕووەو خۆر هەڵاتن بەسەر سنووری کیسلۆت تاڤۆر و بەردەوام بوو بۆ داڤەرەت و سەرکەوت بۆ یافیع.
13 Odtud přechází zase k východu, do Gethefer a do Itakasin, odkudž vychází do Remmon, a točí se k Nea.
لەوێشەوە بەرەو ڕۆژهەڵات پەڕییەوە، ڕووەو ڕۆژهەڵات بۆ گەت حێفەر، عیتا قاچین و چوو بۆ ڕیمۆن و درێژ بووەوە بۆ نێعا.
14 Točí se také táž meze od půlnoci do Anaton, a dochází až k údolí Jeftael;
لەوێشەوە سنوورەکە بەلای باکووردا سووڕایەوە بۆ حەناتۆن و کۆتاییەکەشی لەلای دۆڵی یەفتەح ئێل بوو.
15 A Katet, Naalol, Simron, Idala a Betlém, měst dvanácte i vsi jejich.
دوازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە، لەوانە قەتات و نەهەلال و شیمرۆن و یەدەلا و بێت‌لەحم.
16 To jest dědictví synů Zabulonových po čeledech jejich, ta města i vsi jejich.
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی نەوەی زەبولون بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
17 Izacharovi také padl los čtvrtý, totiž synům Izacharovým po čeledech jejich.
تیروپشکی چوارەمیش بۆ یەساخار بوو، بۆ نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان.
18 A meze jejich: Jezreel, Kasalat a Sunem;
سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: یەزرەعیل، کەسولۆت، شونێم،
19 Hafaraim, Sion, též Anaharat;
حەفارەیم، شیئۆن، ئەناحەرەت،
20 Rabbot, Kesion a Abez,
ڕەبیت، قیشیۆن، ئەڤەچ،
21 Ramet, Engannim a Enhada, i Betfeses.
ڕەمەت، کانی گەنیم، کانی حەدا و بێت‌پەچێچ بوو،
22 Odkudž přibíhá meze k Táboru a k Sehesima a k Betsemes, a dochází až k Jordánu, měst šestnácte i vsi jejich.
هەروەها سنوورەکە گەیشتە تاڤۆر و شەحەچوما و بێت‌شەمەش و کۆتایی سنوورەکەیان لەلای ڕووباری ئوردون بوو، شازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.
23 To jest dědictví pokolení synů Izacharových po čeledech jejich, ta města i vsi jejich.
ئەمە میراتی هۆزی نەوەی یەساخارە بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان.
24 Padl také los pátý pokolení synů Asser po čeledech jejich.
تیروپشکی پێنجەمیش بۆ هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان،
25 A byla meze jejich: Helkat a Chali, a Beten, a Achzaf;
سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: حەلقەت، حەلی، بەتەن، ئەکشاف،
26 Elmelech, též Amaad a Mesal, a přibíhá až na Karmel k moři, a do Sichor Libnat;
ئەلەمەلەخ، عەمعاد و میشال، لەلای ڕۆژئاواشەوە گەیشتە کارمەل و شیحۆر لیڤنات.
27 A obrací se k východu slunce do Betdagon, a dosahá k losu Zabulonovu, a do údolí Jeftael k půlnoci, a do Betemek a Nehiel, a táhne se do Kábul na levou stranu,
ئینجا بەلای ڕۆژهەڵات گەڕایەوە بۆ بێت‌داگۆن و گەیشتە زەبولون و دۆڵی ییفتەح ئێل لە باکووری بێت‌عێمەق و نەعیێل و ئینجا بەلای چەپی کاڤولدا تێپەڕی
28 A do Ebron a Rohob, a Hamon a Kána až do Sidonu velikého.
بۆ عەبدۆن، ڕەحۆڤ، حەمۆن، قانا و هەتا سەیدائی مەزن.
29 Odtud se navrací ta meze do Ráma až k městu hrazenému Zor; tu se obrací do Chosa, a skonává se při moři podlé vyměření v Achziba.
ئینجا سنوورەکە گەڕایەوە بەرەو ڕامە و بۆ شاری سوری قەڵابەند، لەوێشەوە سنوورەکە گەڕایەوە بۆ حۆسا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو لە ناوچەی ئەکزیڤ،
30 K tomu přísluší Afek a Rohob, měst dvamecítma i vsi jejich.
عوما و ئەفێق و ڕەحۆڤ، بیست و دوو شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.
31 To jest dědictví pokolení synů Asser po čeledech jejich, ta města i vsi jejich.
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
32 Synům Neftalímovým padl los šestý, po čeledech jejich.
تیروپشکی شەشەمیش بۆ نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
33 A byla meze jejich od Helef a od Elon do Sananim, a Adami, Nekeb a Jebnael, až do Lekum, a skonává se u Jordánu.
سنوورەکەشیان لە حێلەفەوە لە دار بەڕووەکەوە بوو لەلای چەعەنەنیم و ئەدامی نەقەڤ و یەڤنئێل و تاکو لەقووم و کۆتاییەکەشی لەلای ڕووباری ئوردون بوو.
34 Potom navracuje se meze na západ k Azanot Tábor, a odtud jde do Hukuka, a vpadá k Zabulonovu od poledne, a k Asserovu přibíhá od západu, a k Judovu při Jordánu na východ slunce.
ئینجا سنوورەکە بەرەو خۆرئاوا گەڕایەوە بۆ ئەزنۆت تاڤۆر و لەوێشەوە چوو بۆ حوقۆق و گەیشتە زەبولون لەلای باشوورەوە و گەیشتە ئاشێر لەلای ڕۆژئاواوە و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ ڕووباری ئوردون.
35 Města pak hrazená jsou: Assedim, Ser a Emat, Rechat a Ceneret;
شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم، چێر، حەممەت، ڕەقەت، کینارێت،
36 Adama, Ráma a Azor;
ئەدامە، ڕامە، حاچۆر،
37 Kedes, Edrei a Enazor;
قەدەش، ئەدرەعی، کانی حاچۆر،
38 Jeron, Magdalel, Horem, Betanat a Betsemes, měst devatenácte i vsi jejich.
یەرئۆن، میگدەل ئێل، حۆرێم، بێت‌عەنات و بێت‌شەمەش، نۆزدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.
39 To jest dědictví pokolení synů Neftalím po čeledech jejich, ta města s vesnicemi svými.
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
40 Na pokolení synů Dan po čeledech jejich padl los sedmý.
تیروپشکی حەوتەمیش بۆ هۆزی نەوەی دان بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا،
41 A byla meze dědictví jejich: Zaraha a Estaol, a Hirsemes;
جا هەرێمەکانی میراتیان ئەمە بوو: چۆرعا، ئەشتائۆل، عیر شەمەش،
42 Salbin, Aialon a Jetela;
شەعەلەبین، ئەیالۆن، یەتلا،
43 Elon, Tamna a Ekron;
ئێلۆن، تیمنا، عەقرۆن،
44 Elteke, Gebbeton a Baalat;
ئەلتەقێ، گیبەتۆن، بەعەلات،
45 Jehud, Beneberak a Getremmon;
یەهودییە، بەنێ‌ڤەرەق، گەت ڕیمۆن،
46 Mehaiarkon a Rakon s pomezím, kteréž jest naproti Joppe.
ئاوەکانی یەرقۆن و ڕەقۆن لەگەڵ ئەو سنوورانەی بەرامبەر بە یافا بوو.
47 Přišlo pak pomezí synům Dan příliš malé. Protož vstoupili synové Dan, a bojovali proti Lesen, a dobyvše ho, pobili obyvatele ostrostí meče, a vzavše je v dědictví, bydlili tam, a přezděli Lesenu Dan, vedlé jména Dan otce svého.
پاش ئەوەی نەوەی دان سنوورەکەیان لە دەست چوو، جا نەوەی دان سەرکەوتن و لە دژی لەشەم جەنگان و گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و داگیریان کرد و تێیدا نیشتەجێ بوون، ئینجا لەشەمیان ناونا دان، لەسەر ناوی دانی باوباپیرانیان.
48 To jest dědictví pokolení synů Dan po čeledech jejich, ta města i vsi jejich.
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی دان بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.
49 Když pak přestali děliti se zemí po mezech jejích, dali synové Izraelští dědictví Jozue, synu Nun, mezi sebou.
پاش ئەوەی لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە بەپێی سنوورەکانی، نەوەی ئیسرائیل لەنێو خۆیاندا میراتێکیان بە یەشوعی کوڕی نون دا.
50 Podlé rozkázaní Hospodinova dali jemu město, kteréhož žádal, Tamnatsára, na hoře Efraim. I vystavěl město, a přebýval v něm.
بەپێی فەرمایشتی یەزدان، ئەو شارۆچکەیەیان پێیدا کە داوای کرد، تیمنەت سەرەح لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، جا شارۆچکەکەی بنیاد نایەوە و تێیدا نیشتەجێ بوو.
51 Ta jsou dědictví, kteráž dali k vládařství Eleazar kněz a Jozue syn Nun, i přední z otců pokolení synů Izraelských, losem v Sílo před Hospodinem, u dveří stánku úmluvy, a tak dokonali rozdělování země.
ئەمە میراتەکانە کە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆدا لەبەردەم یەزدان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتندا بە تیروپشک دابەشیان کرد و ئینجا لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە.

< Józua 19 >