< Jób 34 >

1 Ještě mluvil Elihu, a řekl:
ئیتر ئەلیهو گوتی:
2 Poslouchejte, moudří, řečí mých, a rozumní, ušima pozorujte.
«گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان، گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن،
3 Nebo ucho řečí zkušuje, tak jako dásně okoušejí pokrmu.
چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات.
4 Soud sobě zvolme, a vyhledejme mezi sebou, co by bylo dobrého.
با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە و لەنێو خۆمان بزانین چی باشە.
5 Nebo řekl Job: Spravedliv jsem, a Bůh silný zavrhl při mou.
«ئەیوب گوتی:”من ڕاستودروست بووم، بەڵام خودا مافی منی داماڵی.
6 Své-liž bych pře ukrývati měl? Přeplněna jest bolestí rána má bez provinění.
لە کاتی دادگاییم بە درۆ دەخرێمەوە و برینەکەم ساڕێژ نابێت لەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“
7 Který muž jest podobný Jobovi, ješto by pil posměch jako vodu?
چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟ سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و
8 A že by všel v tovaryšství s činiteli nepravosti, a chodil by s lidmi nešlechetnými?
پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت و لەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟
9 Nebo řekl: Neprospívá to člověku líbiti se Bohu.
لەبەر ئەوەی گوتی:”سوودی نییە بۆ مرۆڤ جێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“
10 A protož, muži rozumní, poslouchejte mne. Odstup od Boha silného nešlechetnost a od Všemohoucího nepravost.
«لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان. خراپە لە یەزدان بە دوورە و ستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا،
11 Nebo on podlé skutků člověka odplací, a podlé toho, jaká jest čí cesta, působí, aby to nalézal.
چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە و پیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات.
12 A naprosto Bůh silný nečiní nic nešlechetně, a Všemohoucí nepřevrací soudu.
جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات، توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە.
13 Kdo svěřil jemu zemi? A kdo zpořádal všecken okršlek?
کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی و کێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟
14 Kdyby se na něj obrátil, a ducha jeho i duši jeho k sobě vzal,
ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوە ڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە،
15 Umřelo by všeliké tělo pojednou, a tak by člověk do prachu se navrátil.
هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن و مرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە.
16 Máš-li tedy rozum, poslyš toho, pusť v uši své hlas řečí mých.
«ئەگەر تێگەیشتنت هەیە، ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە.
17 Ješto ten, kterýž by v nenávisti měl soud, zdaliž by panovati mohl? Èili toho, jenž jest svrchovaně spravedlivý, za nešlechetného vyhlásíš?
ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟ یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟
18 Zdaliž sluší králi říci: Ó nešlechetný, a šlechticům: Ó bezbožní?
ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت:”ئەی هیچوپووچ!“یان بە پیاوماقوڵان:”ئەی خراپەکاران!“
19 Mnohem méně tomu, kterýž nepřijímá osob knížat, aniž u něho má přednost urozený před nuzným; nebo dílo rukou jeho jsou všickni.
ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات و دەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت، چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟
20 V okamžení umírají, třebas o půl noci postrčeni bývají lidé, a pomíjejí, a zachvácen bývá silný ne rukou lidskou.
لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛ گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛ بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ.
21 Nebo oči jeho hledí na cesty člověka, a všecky kroky jeho on spatřuje.
«چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛ ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت.
22 Neníť žádných temností, ani stínu smrti, kdež by se skryli činitelé nepravosti.
نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ، کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە.
23 Aniž zajisté vzkládá na koho více, tak aby se s Bohem silným souditi mohl.
پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات، هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن.
24 Pyšné stírá bez počtu, a postavuje jiné na místa jejich.
دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت و خەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت.
25 Nebo zná skutky jejich; pročež na ně obrací noc, a potříni bývají.
لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات، بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن.
26 Jakožto bezbožné rozráží je na místě patrném,
لەبەر ئەوەی خراپەکارن لەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات،
27 Proto že odstoupili od něho, a žádných cest jeho nešetřili,
چونکە لەدوای ئەو لایاندا و لە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە،
28 Aby dokázal, že připouští k sobě křik nuzného, a volání chudých že vyslýchá.
بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات، بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو.
29 (Nebo když on spokojí, kdo znepokojí? A když skryje tvář svou, kdo jej spatří?) Tak celý národ, jako i každého člověka jednostejně,
بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت، کێ هەیە تاوانباری بکات؟ ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟ لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات
30 Aby nekraloval člověk pokrytý, aby nebylo lidem ourazu.
بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات و نەبێت بە تەڵە بۆ گەل.
31 Jistě žeť k Bohu silnému raději toto mluveno býti má: Ponesuť, nezruším.
«ئەگەر بە خودا بگوترێت:”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم،
32 Mimo to, nevidím-li čeho, ty vyuč mne; jestliže jsem nepravost páchal, neučiním toho víc.
ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە، ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“
33 Nebo zdali vedlé tvého zdání odplacovati má, že bys ty toho neliboval, že bys ono zvoloval, a ne on? Pakli co víš jiného, mluv.
ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت بداتەوە، لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟ تۆ هەڵدەبژێریت نەک من، ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت.
34 Muži rozumní se mnou řeknou, i každý moudrý poslouchaje mne,
«تێگەیشتووان پێم دەڵێن، ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن:
35 Že Job hloupě mluví, a slova jeho nejsou rozumná.
”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات و قسەکانی بەبێ وریاین.“
36 Ó by zkušen byl Job dokonale, pro odmlouvání nám jako lidem nepravým,
خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوە لەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران!
37 Poněvadž k hříchu svému přidává i nešlechetnost, mezi námi také jen chloubu svou vynáší, a rozmnožuje řeči své proti Bohu.
یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛ بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات و زیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.»

< Jób 34 >