< 5 Mojžišova 20 >

1 Když bys vytáhl na vojnu proti nepřátelům svým, a uzřel bys koně a vozy, a lid větší, nežli ty máš, neboj se jich, nebo Hospodin Bůh tvůj s tebou jest, kterýž tě vyvedl z země Egyptské.
کاتێک دەچن بۆ ئەوەی لە دژی دوژمنەکانتان بجەنگن، ئەسپ و گالیسکە و سوپایەکی لە خۆتان زۆرترتان بینی، لێیان مەترسن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتانە کە لە خاکی میسرەوە دەریهێنان.
2 A když byste se již potýkati měli, přistoupí kněz, a mluviti bude k lidu,
کاتێک لە جەنگ نزیک دەکەونەوە کاهینەکە دێتە پێش و وتار بۆ گەل دەدات،
3 A dí jim: Slyš, Izraeli, vy jdete dnes k boji proti nepřátelům svým, nebudiž strašlivé srdce vaše, nebojte se a nestrachujte, ani se jich lekejte.
پێیان دەڵێت: «ئەی ئیسرائیل گوێ بگرە، ئێوە ئەمڕۆ لە جەنگ لە دژی دوژمنەکانتان نزیک بوونەتەوە، ورەتان نەڕووخێت، لێیان مەترسن و مەتۆقن و سام نەتانگرێت،
4 Nebo Hospodin Bůh váš, kterýž jde s vámi, bojovati bude za vás proti nepřátelům vašim, aby zachoval vás.
چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەتا بۆ ئێوە لە دژی دوژمنەکانتان بجەنگێت و سەرکەوتووتان بکات.»
5 Potom mluviti budou hejtmané k lidu, řkouce: Jest-li kdo z vás, ješto vystavěl dům nový, a ještě nepočal bydliti v něm, odejdi a navrať se do domu svého, aby nezahynul v bitvě, a někdo jiný aby nezačal bydliti v něm.
ئینجا کوێخاکان قسە بۆ گەل دەکەن و دەڵێن: «کێ خانووێکی نوێی بنیاد ناوە و نەیکردووەتەوە، با بڕوات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە بیکاتەوە.
6 A kdo jest, ješto štípil vinici, a ještě nepřišla k obecnému užívání, odejdi a navrať se k domu svému, aby snad nezahynul v bitvě, aby někdo jiný k obecnému užívání nepřivedl jí.
کێ ڕەزەمێوێکی چاندووە و لە یەکەم بەری نەخواردووە؟ با بڕوات و بگەڕێتەوە ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە یەکەم بەری بخوات.
7 A kdo jest, ješto by měl zasnoubenou manželku, a ještě by jí nepojal, odejdi a navrať se do domu svého, aby neumřel v boji, a někdo jiný nevzal jí.
کێ ژنێکی مارە کردووە و نەیگواستووەتەوە، با بڕوات و بگەڕێتەوە ماڵەکەی، نەوەک لە جەنگەکەدا بکوژرێت و پیاوێکی دیکە بیگوازێتەوە.»
8 Přidadí i toto hejtmané, mluvíce k lidu, a řeknou: Kdo jest bázlivý a lekavého srdce, odejdi a navrať se do domu svého, aby nezemdlil srdce bratří svých, jako jest srdce jeho.
ئینجا دووبارە کوێخاکان قسە بۆ گەل دەکەن و دەڵێن: «کێ دەترسێت و ورەی ڕووخاوە؟ با بڕوات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی، نەوەک دڵی براکانیشی بتۆقێت وەک خۆی.»
9 A když přestanou hejtmané mluviti k lidu, tedy představí lidu vůdce houfů.
کاتێک کوێخاکان لە قسەکردن لەگەڵ گەل تەواو دەبن، فەرماندەکان بۆ سوپا دادەنێن.
10 Když přitáhneš k některému městu, abys ho dobýval, podáš jemu pokoje.
کاتێک لە شارێک نزیک دەبنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بجەنگن، بانگی بکەن بۆ ڕێککەوتن.
11 Jestliže pokoj sobě podaný přijmou a otevrou tobě, všecken lid, kterýž by nalezen byl v něm, pod plat uvedeni jsouce, tobě sloužiti budou.
جا ئەگەر بۆ ئاشتبوونەوە وەڵامی دانەوە و دەرگای بۆ کردنەوە، ئەوا هەموو ئەو گەلەی تێیدان بۆ ئێوە بێگاری و کارت بۆ دەکەن.
12 Pakli by v pokoj s tebou nevešli, ale bojovali proti tobě, oblehneš je;
بەڵام ئەگەر ئاشتییان نەویست و لە دژتان جەنگان ئەوا ئابڵوقەی بدەن.
13 A když by je Hospodin Bůh tvůj dal v ruku tvou, tedy zbiješ v něm ostrostí meče všecky pohlaví mužského.
کاتێک یەزدانی پەروەردگارتان ئەوی دایە دەستتان، ئەوا بە شمشێر لە هەموو پیاوەکانی بدەن،
14 Ženy pak, dítky a hovada, i cožkoli bylo by v městě, všecky kořisti jeho rozbituješ sobě, a užívati budeš kořistí nepřátel svých, kteréž by dal tobě Hospodin Bůh tvůj.
بەڵام ئافرەت و منداڵ و ئاژەڵی ماڵی و هەموو شتێکی دیکە کە لەناو شارەکەیە، هەموو تاڵانکردنەکە دەبێتە دەستکەوتتان، ئەو دەستکەوتانەی دوژمنانتان بەکاردەهێنن کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دا.
15 Tak učiníš všechněm městům daleko vzdáleným od tebe, kteráž nejsou z měst národů těchto.
ئاوا دەکەن بە هەموو ئەو شارانەی زۆر لە ئێوە دوورن، ئەوانەی لە شارەکانی ئەم گەلانەی ئێرە نین.
16 Z měst pak lidu toho, kterýž Hospodin Bůh tvůj dává tobě v dědictví, žádné duše živiti nebudeš,
بەڵام شارەکانی ئەم گەلانەی کە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات دەتانداتێ، هیچ هەناسەیەکی لێ مەهێڵنەوە.
17 Ale dokonce vyhladíš je: Hetea, Amorea, Kananea, Ferezea, Hevea a Jebuzea, jakož přikázal tobě Hospodin Bůh tvůj,
بەڵکو بە تەواوی لەناویان ببەن، حیتی و ئەمۆری و کەنعانی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان، هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن،
18 Aby vás neučili činiti vedlé všech ohavností svých, kteréž činí bohům svým, i hřešili byste proti Hospodinu Bohu svému.
نەوەک فێرتان بکەن وەک هەموو نەریتە قێزەونەکانیان بکەن کە ئەوان بۆ خوداوەندەکانیان دەیکەن، ئێوەش سەبارەت بە یەزدانی پەروەردگارتان تووشی گوناه دەبن.
19 Když oblehneš město některé, za dlouhý čas dobývaje ho, abys je vzal, nezkazíš stromů jeho, sekerou je vytínaje, nebo z nich ovoce jísti budeš; protož jich nevysekáš, (nebo potrava člověka jest strom polní), chtěje užívati jich k obraně své.
ئەگەر بۆ چەندین ڕۆژ ئابڵوقەی شارێکتان دا، جەنگتان لە دژی بەرپا کرد هەتا بیگرن، دارەکان بە تەور لەناو مەبەن و مەیانبڕنەوە، چونکە دەتوانن لە بەروبوومیان بخۆن. ئایا داری ڕەز مرۆڤە تاکو ئابڵوقەی بدەیت؟
20 A však stromoví, kteréž znáš, že nenese ovoce ku pokrmu, pohubíš a posekáš, a vzděláš ohrady proti městu tomu, kteréž s tebou bojuje, dokudž ho sobě nepodmaníš.
بەڵام ئەو دارانەی کە دەزانن لێیان ناخورێن، ئەوا دەتوانن ئەوانە تێکبدەن و بیانبڕنەوە بۆ دروستکردنی سەنگەر لە دژی ئەو شارەی کە جەنگتان لەگەڵ دەکات هەتا دەکەوێت.

< 5 Mojžišova 20 >