< 1 Kronická 4 >

1 Synové Judovi: Fáres, Ezron, Charmi, Hur a Sobal.
نەوەکانی یەهودا: پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.
2 Reaiáš pak syn Sobalův zplodil Jachata, Jachat pak zplodil Ahumai a Laad. Ti jsou rodové Zarati.
ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.
3 A tito z otce Etama: Jezreel, Isma a Idbas; a jméno sestry jejich Zelelfoni.
ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون: یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو.
4 Fanuel pak otec Gedor, a Ezer otec Chusův. Ti jsou synové Hur prvorozeného Efraty, otce Betlémských.
پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو. ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون.
5 Ashur pak otec Tekoe měl dvě manželky, Chélu a Naaru.
ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.
6 I porodila jemu Naara Achuzama, Hefera, Temana a Achastara. Ti jsou synové Naary.
نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.
7 Synové pak Chéle: Zeret, Jezochar a Etnan.
کوڕەکانی حەلا: چەرەت، چۆحەر و ئەتنان.
8 Kóz pak zplodil Anuba, Hazobeba, a rodiny Acharchele syna Harumova.
قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.
9 Byl pak Jábez slavnější nad bratří své, a matka jeho nazvala jméno jeho Jábez, řkuci: Nebo jsem ho porodila s bolestí.
یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.»
10 Kterýžto Jábez vzýval Boha Izraelského, řka: Jestliže štědře požehnáš mi, a rozšíříš meze mé, a bude ruka tvá se mnou, a vysvobodíš mne od zlého, abych bolesti netrpěl. I učinil Bůh, začež žádal.
یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
11 Chelub pak, bratr Sucha, zplodil Mechiru. Onť jest otec Estonův.
کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،
12 Eston pak zplodil Betrafa, Paseacha a Techinna, otce města Náchas. Ti jsou muži Rechy.
ئەشتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.
13 Synové pak Cenezovi: Otoniel a Saraiáš. Synové pak Otonielovi: Chatat.
کوڕەکانی قەنەز: عۆسنیێل و سەرایا. کوڕەکانی عۆسنیێل: حەتەت و مەعۆنۆتەی.
14 Meonatai pak zplodil Ofru, Saraiáš pak zplodil Joába, otce bydlících v údolí řemeslníků; nebo tam řemeslníci byli.
مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و سەرایاش یۆئابی بوو، کە باوکی گێی حەراشیم بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.
15 Synové pak Kálefa, syna Jefonova: Iru, Ela a Naam. Syn pak Ela: Cenez.
کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە: عیرو، ئێلە و نەعەم. کوڕەکەی ئێلە ناوی قەنەز بوو.
16 Synové pak Jehalleleelovi: Zif, Zifa, Tiriáš a Asarel.
کوڕەکانی یەهەلەلئێل: زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.
17 A synové Ezry: Jeter, Mered, Efer a Jalon. Porodila také Miriama, Sammai a Jezba otce Estemo.
کوڕەکانی عەزرە: یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن. یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو،
18 Manželka pak jeho Jehudia porodila Jereda otce Gedor, a Hebera otce Socho, a Jekutiele otce Zanoe. A ti jsou synové Betie dcery Faraonovy, kterouž pojal Mered.
ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای، ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.
19 Synové pak manželky Hodia sestry Nachamovy, otce Cejly: Garmi a Estemo Maachatský.
هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو: باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.
20 Synové pak Simonovi: Amnon, Rinna, Benchanan a Tilon. A synové Jesi: Zochet a Benzochet.
کوڕەکانی شیمۆن: ئەمنۆن، ڕینا، بەن‌حانان و تیلۆن. نەوەکانی یەشعی: زۆحێت و بەن‌زۆحێت.
21 Synové Séla syna Judova: Her otec Lechův, a Lada otec Maresův, a čeledi domu těch, jenž dělali díla kmentová v domě Asbea,
کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون: ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێت‌ئەشبێعە دەژیان؛
22 A Jokim a muži Chozeby, Joas a Saraf, kteříž panovali v Moáb, a Jasubi Lechem. Ale ty věci jsou starodávní.
یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.
23 Toť jsou ti hrnčíři obyvatelé v štěpnicích a ohradách u krále, příčinou díla jeho tam bydlíce.
ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.
24 Synové Simeonovi: Namuel, Jamin, Jarib, Zára a Saul.
نەوەکانی شیمۆن: نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.
25 Sallum syn jeho, Mabsam syn jeho, Masma syn jeho.
شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.
26 Synové pak Masmovi: Hamuel syn jeho, Zakur syn jeho, Semei syn jeho.
نەوەکانی میشماع: حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.
27 Ten Semei měl synů šestnácte a dcer šest. Bratří pak jejich neměli mnoho synů, tak že vší rodiny jejich nebylo tak mnoho, jako synů Judových.
شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.
28 Bydlili pak v Bersabé a Molada a v Azarsual,
لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،
29 A v Bála, v Esem a v Tolad,
لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،
30 A v Betueli, v Horma a v Sicelechu,
لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،
31 A v Betmarchabot, a v Azarsusim, v Betberi a v Saraim. Ta byla města jejich, dokudž kraloval David.
لە بێت‌مەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێت‌برئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.
32 Vsi také jejich při Etam, Ain, Remmon, Tochen, Asan, pěti městech.
دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتە پێنج شارۆچکە بوون،
33 A tak všecky vesnice jejich, kteréž byly vůkol těch měst až do Baal, ta byla obydlé jejich vedlé rodu jejich.
لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون. ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.
34 A Mesobab, Jamlech a Josa syn Amazův;
مەشۆڤاڤ، یەملێک، یۆشای کوڕی ئەمەسیا،
35 A Joel, a Jéhu syn Jozabiáše, syna Saraiášova, syna Azielova;
یۆئێل، یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،
36 A Elioenai, Jákoba, Jesochaiáš, Asaiáš, Adiel a Jesimeel a Benaiáš;
هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا، عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و
37 A Ziza syn Sifi, syna Allonova, syna Jedaiášova, syna Simri, syna Semaiášova.
زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.
38 Tito ze jména vyčtení ustaveni jsou za knížata v čeledech svých, a čeledi otcovské jejich rozmnožily se náramně.
ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون. بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە،
39 A protož brali se, kudyž se vchází k Gedor, až k východu po údolí tom, aby hledali pastev dobytku svému.
بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.
40 I nalezli pastvu hojnou a výbornou, zemi pak prostrannou, bezpečnou a pokojnou, a že z Chama byli ti, kteříž bydlili tam před tím.
ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
41 Protož přišedše ti napsaní ze jména ve dnech Ezechiáše krále Judského, pobořili stany jejich a příbytky, kteříž tam nalezeni byli, a zmordovali je, tak že jich do tohoto dne není, a sami osedli místo nich; nebo měli tu pastvu dobytku svému.
ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.
42 Někteří pak z těch synů Simeonových odebrali se na horu Seir, mužů pět set, jichž Pelatia, Neariáš, Refaiáš a Uziel, synové Jesi, byli vůdcové.
هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل.
43 I vyplénili ostatek těch, kteříž ušli z Amalechitských, a bydlili tam až do tohoto dne.
لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.

< 1 Kronická 4 >