< Lukáš 21 >

1 A pohleděv, uzřel bohaté, kteříž metali dary své do pokladnice.
ئینجا عیسا تەماشای کرد و بینی دەوڵەمەندەکان بەخشینیان دەخەنە ناو گەنجینەی پەرستگاوە.
2 Uzřel pak i jednu vdovu chudičkou, ana uvrhla tam dva šarty.
بێوەژنێکی هەژاریشی بینی دوو فلسی خستە ناوی.
3 I řekl: V pravdě pravím vám, že vdova tato chudá více než všickni uvrhla.
ئینجا فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە لە هەموویان زیاتری دانا.
4 Nebo všickni tito z toho, což jim zbývalo, dali dary Bohu, tato pak z své chudoby všecku živnost svou, kterouž měla, uvrhla.
هەموو ئەوانە لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.»
5 A když někteří pravili o chrámu, kterak by kamením pěkným i okrasami ozdoben byl, řekl:
هەندێک لە قوتابییەکانی عیسا باسی پەرستگایان دەکرد کە بە بەردی جوان و دیارییە تەرخانکراوەکان بۆ خودا ڕازێنراوەتەوە. بەڵام عیسا پێی فەرموون:
6 Nač se to díváte? Přijdouť dnové, v nichž nebude zůstaven kámen na kameni, kterýž by nebyl zbořen.
«ئەمەی دەیبینن، ڕۆژانێک دێت بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.»
7 I otázali se ho, řkouce: Mistře, kdy to bude? A které znamení, když se to bude míti státi?
ئینجا لێیان پرسی: «مامۆستا، کەی ئەمانە ڕوودەدەن؟ هەروەها ئەو نیشانەیە چییە کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ڕوودانی ئامانە دەکات؟»
8 On pak řekl: Vizte, abyste nebyli svedeni. Nebo mnozí přijdou ve jménu mém, řkouce: Já jsem, a čas se blíží. Protož nepostupujte po nich.
فەرمووی: «وریابن هەڵنەخەڵەتێن، چونکە زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن:”من ئەوم،“و”کاتەکە نزیک بووەتەوە.“دوایان مەکەون.
9 Když pak uslyšíte o válkách a různicech, nestrachujte se; neboť musí to prvé býti, ale ne i hned konec.
کاتێک گوێتان لە باسوخواسی جەنگ و شۆڕش دەبێت، مەتۆقن، چونکە جارێ دەبێ ئەم شتانە ببێت، بەڵام کۆتایی یەکسەر دوای ئەمە نایەت.»
10 Tehdy pravil jim: Povstaneť národ proti národu, a království proti království.
ئینجا پێی فەرموون: «نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین.
11 A země třesení veliká budou po místech, a hladové, a morové, hrůzy i zázrakové s nebe velicí.
لە زۆر شوێن بوومەلەرزەی گەورە و قاتوقڕی و دەرد دەبێت، ترس و نیشانەی گەورەش لە ئاسماندا دەبێت.
12 Ale před tím přede vším vztáhnou ruce své na vás, a protiviti se budou, vydávajíce vás do škol a žalářů, vodíce k králům a k vládařům pro jméno mé.
«بەڵام پێش هەموو ئەمانە دەتانگرن و دەتانچەوسێننەوە، دەدرێنە کەنیشت و بەندیخانەکان، لە پێناوی ناوی من دەبردرێنە لای پاشا و فەرمانڕەوایان.
13 A toť se vám díti bude na svědectví.
بەو شێوەیە شایەتیم بۆ دەدەن.
14 Protož složtež to v srdcích svých, abyste se nestarali, kterak byste odpovídati měli.
ئەوەتان لە بیر بێت کە پێشوەخت نیگەرانی ئەوە مەبن کە چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن،
15 Jáť zajisté dám vám ústa a moudrost, kteréž nebudou moci odolati, ani proti ní ostáti všickni protivníci vaši.
چونکە من دەم و داناییەکتان دەدەمێ کە هەموو بەرهەڵستکارانتان نەتوانن بەرگری بکەن و بەرپەرچی بدەنەوە.
16 Budete pak zrazováni i od rodičů a od bratří, od příbuzných i od přátel, a zmordují některé z vás.
تەنانەت دایک و باوک و برا، خزم و هاوڕێیانیش بە گرتنتان دەدەن، لێتان دەکوژن.
17 A budete v nenávisti u všech pro jméno mé.
لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە.
18 Ale ani vlas s hlavy vaší nikoli nezahyne.
بەڵام مووێکی سەرتان نافەوتێت.
19 V trpělivosti své vládněte dušemi svými.
بە دانبەخۆداگرتن ژیانتان دەبەنەوە.
20 Když pak uzříte obležený od vojska Jeruzalém, tehdy vězte, žeť se přiblížilo zkažení jeho.
«کاتێک دەبینن بە سوپا دەوری ئۆرشەلیم دراوە، ئەوسا بزانن ڕووخانی نزیک بووەتەوە.
21 Tehdy ti, kdož jsou v Judstvu, utíkejte k horám, a kdo u prostřed něho, vyjděte, a kteří v končinách, nevcházejte do něho.
ئینجا ئەوانەی لە هەرێمی یەهودیا نیشتەجێن با هەڵبێن بۆ چیاکان و ئەوانەی لەناو شارەکەدان بچنە دەرەوە، هەروەها دانیشتووانی گوندەکان نەچنە ناو شار،
22 Neboť budou dnové pomsty, aby se naplnilo všecko, což psáno jest.
چونکە ئەمانە ڕۆژانی تۆڵەسەندنەوەن، تاکو هەرچی نووسراوە بێتە دی.
23 Ale běda těhotným a těm, kteréž kojí v těch dnech. Neboť bude dav veliký v této zemi, a hněv nad lidem tímto.
لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر، چونکە ناخۆشییەکی گەورە بەسەر زەویدا دێت و تووڕەییش بەسەر ئەم گەلە.
24 I padati budou ostrostí meče, a zjímaní vedeni budou mezi všecky národy, a Jeruzalém tlačen bude od pohanů, dokudž se nenaplní časové pohanů.
بە شمشێر دەکوژرێن و بۆ نێو هەموو نەتەوەکان ڕاپێچ دەکرێن. ئۆرشەلیم لەلایەن ناجولەکەکانەوە پێشێل دەکرێت، هەتا ڕۆژگاری ناجولەکەکان تەواو دەبێت.
25 I budouť znamení na slunci a na měsíci i na hvězdách, a na zemi ssoužení národů, nevědoucích se kam díti, když zvuk vydá moře a vlnobití,
«لە خۆر و مانگ و ئەستێرەکان نیشانە دەردەکەون، لەسەر زەویش سەرسامی گەلان، شێوانی هاژەی دەریا و شەپۆل.
26 Tak že zmrtvějí lidé pro strach a pro očekávání těch věcí, kteréž přijdou na všecken svět. Nebo moci nebeské pohybovati se budou.
لە ترس و چاوەڕوانی ئەو شتانەی بەسەر جیهاندا دێن، خەڵکی بێ هۆش دەبن، چونکە خۆر و مانگ و ئەستێرەکانی ئاسمان دەهەژێن.
27 A tehdyť uzří Syna člověka, an se béře v oblace s mocí a slavou velikou.
ئەوسا کوڕی مرۆڤ دەبینن کە بە هێز و شکۆیەکی گەورەوە لەناو هەورەوە دێت.
28 A když se toto počne díti, pohleďtež a pozdvihnětež hlav svých, proto že se přibližuje vykoupení vaše.
کاتێک ڕوودانی ئەم شتانە دەستی پێکرد، هەستن و سەر بەرز بکەنەوە، چونکە ڕزگاریتان نزیک دەبێتەوە.»
29 I pověděl jim podobenství: Patřte na fíkový strom i na všecka stromoví.
ئینجا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «سەیری دار هەنجیر و هەموو دارەکان بکەن.
30 Když se již pučí, vidouce to, sami to znáte, že blízko jest již léto.
کاتێک دەبینن ئەوا گەڵای کردووە، خۆتان دەزانن کە هاوین نزیکە.
31 Takž i vy, když uzříte, ano se tyto věci dějí, vězte, že blízko jest království Boží.
بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش دەبینن ئەم شتانە ڕوودەدات، بزانن کە پاشایەتی خودا نزیکە.
32 Amen pravím vám, že nepomine věk tento, až se všecko stane.
«ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم نەوەیە بەسەرناچێت، هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی.
33 Nebe a země pominou, ale slova má nepominou.
ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.»
34 Pilně se pak varujte, aby snad nebyla obtížená srdce vaše obžerstvím a opilstvím a pečováním o tento život, a v náhle přikvačil by vás ten den.
«ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک دڵتان لەسەر ڕابواردن و سەرخۆشی و خەم و خەفەتی ژیان بێت و ئەو ڕۆژە لەناکاو وەک تەڵە بەسەرتاندا بدات،
35 Nebo jako osídlo přijde na všecky, kteříž přebývají na tváři vší země.
چونکە دێتە سەر هەموو ئەوانەی لەسەر تەواوی ڕووی زەوی دانیشتوون.
36 Protož bděte, všelikého času modléce se, abyste hodni byli ujíti všech těch věcí, kteréž se budou díti, a postaviti se před Synem člověka.
کەواتە ئێشک بگرن و هەموو کاتێک نوێژ بکەن، تاکو بتوانن لە هەموو ئەو ڕووداوانە دەرباز بن کە تووشتان دەبن و لەبەردەم کوڕی مرۆڤ ڕاوەستن.»
37 I býval ve dne v chrámě, uče, ale v noci vycházeje, přebýval na hoře, kteráž slove Olivetská.
عیسا بە ڕۆژ لە پەرستگا خەریکی فێرکردن دەبوو، شەوانیشی لەو کێوە بەسەردەبرد کە پێی دەگوترا زەیتوون.
38 A všecken lid na úsvitě přicházel k němu do chrámu, aby ho poslouchal.
هەموو خەڵک لە بەرەبەیان دەهاتنە پەرستگا بۆ ئەوەی گوێی لێ بگرن.

< Lukáš 21 >