< Psalmi 74 >

1 Poučna pjesma. Asafova. Zašto si, Bože, posve zabacio, zašto kiptiš gnjevom na ovce paše svoje?
هۆنراوەیەکی ئاساف. ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟ بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟
2 Sjeti se zajednice koju si davno stekao, plÓemena koje namače kao svoju baštinu i brda Siona gdje si Šator svoj udario!
کۆمەڵی خۆت لەبیر بێت، کە لە کۆنەوە بەدەستت هێناوە، هۆزی میراتی خۆتت کڕییەوە، ئەم کێوی سییۆنە کە تێیدا نیشتەجێ بوویت.
3 Korakni k ruševinama vječnim - sve je u Svetištu razorio neprijatelj.
هەنگاو هەڵبڕە بەرەو وێرانگای هەمیشەیی، هەموو ئەو وێرانکارییەی کە دوژمن بە پیرۆزگای کرد.
4 Protivnici tvoji vikahu posred skupštine tvoje, znakove svoje postaviše k'o pobjedne znakove.
ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان، ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند.
5 Bijahu kao oni koji mašu sjekirom po guštari,
لەوانە دەچوون کە تەورەکانیان بەرزکردووەتەوە، لەسەر داری دارستانەکان.
6 sjekirom i maljem vrata mu razbijali.
بە تەور و چەکوش تێکیان شکاند، هەموو نەخشێنراوەکان.
7 Ognju predadoše Svetište tvoje, do zemlje oskvrnuše Prebivalište tvoga imena.
ئاگریان لە پیرۆزگاکەت بەردا، ئەو شوێنەی کە ناوی تۆی تێدا نیشتەجێیە گڵاویان کرد.
8 Rekoše u srcu: “Istrijebimo ih zajedno; spalite sva svetišta Božja na zemlji!”
لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «بە تەواوی بەسەریاندا زاڵ دەبین!» هەموو نزرگەیەکی خودایان لەسەر زەوی سووتاند.
9 Ne vidimo znakova svojih, proroka više nema, i nitko među nama ne zna dokle ...
پەرجووەکانمان نابینین و هیچ پێغەمبەرێک نەماوە، کەسیشمان نازانێت تاکو کەیە.
10 Dokle će se još, o Bože, dušmanin rugati? Hoće li protivnik dovijeka prezirati ime tvoje?
ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟ ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێزیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟
11 Zašto povlačiš ruku, zašto u krilu sakrivaš desnicu svoju?
بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟ دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە!
12 No Bog je moj kralj od davnine, on koji posred zemlje spasava!
بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی، دروستکەری ڕزگاریت لەناوەڕاستی زەوی.
13 Ti svojom silom rasječe more, smrska glave nakazama u vodi.
تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد، سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە.
14 Ti si Levijatanu glave zdrobio, dao ga za hranu nemanima morskim.
تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد، کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان.
15 Ti si dao da provre izvor i bujica, ti si presušio rijeke nepresušne.
تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە، تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد.
16 Tvoj je dan i noć je tvoja, ti učvrsti mjesec i sunce;
ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە، تۆ ڕووناکی و خۆرت دامەزراند.
17 ti sazda sve granice zemlji, ti stvori ljeto i zimu.
هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون، تۆ هاوین و زستانت داهێناوە.
18 Spomeni se ovoga: dušmanin ti se rugaše, Jahve, i bezumni narod pogrdi ime tvoje.
ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد، گەلێکی گێل بێزیان لە ناوی تۆ کردەوە.
19 Ne predaj jastrebu život grlice svoje, i život svojih siromaha ne zaboravi zauvijek!
گیانی کۆترەکەت مەکە نێچیری دڕندەکان، هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە.
20 Pogledaj na Savez svoj, jer svi su zakuci zemlje puni tmina i nasilja.
پەیمانی خۆت لەبیر بێت، چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی.
21 Ne daj da jadnik otiđe postiđen: neka siromah i ubog hvale ime tvoje!
ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە. با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن.
22 Ustani, Bože, zauzmi se za svoju parnicu, spomeni se pogrde koju ti bezumnik svaki dan nanosi.
ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە! لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد.
23 Ne zaboravi vike neprijatelja svojih: buka buntovnika još se diže k tebi!
قسەی دژەکانت لەبیر مەکە، ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە.

< Psalmi 74 >