< Psalmi 66 >

1 Zborovođi. Pjesma. Psalam.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، گۆرانییەک، زەبوورێک. ئەی سەراپای زەوی، بە شادمانییەوە هاوار بۆ خودا بکەن!
2 Kliči Bogu, zemljo sva, opjevaj slavu imena njegova, podaj mu hvalu dostojnu.
بە شکۆمەندی ناوی ئەو گۆرانی بڵێن، ستایشی شکۆدار بکەن!
3 Recite Bogu: “Kako su potresna djela tvoja! Zbog velike sile tvoje dušmani ti laskaju.
بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن! هێزت ئەوەندە گەورەیە، دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن.
4 Sva zemlja nek' ti se klanja i nek' ti pjeva, neka pjeva tvom imenu!”
سەراپای زەوی کڕنۆشت بۆ دەبەن، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێن، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێن.»
5 Dođite i gledajte djela Božja: čuda učini među sinovima ljudskim.
وەرن کردارەکانی خودا ببینن، کارە سامناکەکەی لە پێناوی ئادەمیزاد!
6 On pretvori more u zemlju suhu te rijeku pregaziše. Stog' se njemu radujmo!
دەریای گۆڕی بۆ وشکانی، ئەوان بە پێیان لە ڕووبار پەڕینەوە. با بە ئەو شادمان بین.
7 Dovijeka vlada jakošću svojom, oči mu paze na narode da se ne izdignu ljudi buntovni.
بە توانای خۆی هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکات، چاوەکانی چاودێری نەتەوەکان دەکەن، با یاخییەکان خۆیان بەرامبەری هەڵنەکێشن.
8 Blagoslivljajte, narodi, Boga našega, razglašujte hvalu njegovu!
ئەی خەڵکینە، ستایشی خودامان بکەن، با دەنگی ستایشکردنی ببیسترێت،
9 Našoj je duši darovao život i ne dade da nam posrne noga.
کە گیانی ئێمەی بە زیندوویی پاراستووە و نەیهێشتووە پێمان بخلیسکێت.
10 Iskušavao si nas teško, Bože, iskušavao ognjem kao srebro.
ئەی خودایە، چونکە تۆ ئێمەت تاقی کردووەتەوە، وەک زیو ئێمەت پاڵاوتووە.
11 Pustio si da u zamku padnemo, stisnuo lancima bokove naše.
ئێمەت خستووەتە داوەوە و باری گرانت خستووەتە سەر شانمان.
12 Pustio si da nam zajašu za vrat: prošli smo kroz oganj i vodu, onda si pustio da odahnemo.
تۆ هێشتت خەڵکی سواری سەرمان بن، بە ناو ئاو و ئاگردا ڕۆیشتین، بەڵام دواتر بۆ شوێنێکی بەپیتت هێناین.
13 S paljenicama ću u Dom tvoj ući, zavjete ispuniti pred tobom
بە قوربانی سووتاندنەوە دێمە پەرستگاکەت، نەزرەکانم بەجێدەهێنم،
14 što ih obećaše usne moje, što ih usta moja u tjeskobi obrekoše.
ئەو نەزرانەی کە لە کاتی تەنگانەدا، لێوەکانم بەڵێنی پێدابوون و بە دەممدا هاتبوون.
15 Prinijet ću ti paljenice s kadom ovnova, žrtvovati volove i jarad.
ئاژەڵی قەڵەو دەکەمە قوربانی، لەگەڵ بۆنی دووکەڵی قۆچی قوربانی، تەگە و گات بۆ دەکەمە قوربانی.
16 Dođite, počujte, koji se Boga bojite, pripovjedit ću što učini duši mojoj!
ئەی هەموو لەخواترسەکان، وەرن و گوێ بگرن، با پێتان بڵێم چی بۆ من کردووە.
17 Na svoja sam usta njega zvao, jezikom ga hvalio.
بە دەمی خۆم هاوارم بۆی کرد، ستایشکردنی لەسەر زمانم بوو.
18 Da sam u srcu na zlo mislio, ne bi uslišio Gospod.
ئەگەر دڵم حەزی لە خراپە بووایە، پەروەردگار گوێی لێ نەدەگرتم،
19 No Bog me uslišio: obazro se na glas molitve moje.
بەڵام بێگومان خودا گوێی لێ گرتم، گوێی لە دەنگم بوو لە کاتی نوێژکردنم.
20 Blagoslovljen Bog koji mi molitvu ne odbi, naklonosti ne odvrati od mene!
ستایش بۆ خودا، کە نە نوێژەکەی منی لە خۆی دوورخستەوە و نە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆی لە من.

< Psalmi 66 >