< Psalmi 139 >

1 Zborovođi. Davidov. Jahve, proničeš me svega i poznaješ,
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی و منت ناسی.
2 ti znaš kada sjednem i kada ustanem, izdaleka ti već misli moje poznaješ.
هەستان و دانیشتنی منت زانیوە، لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی.
3 Hodam li ili ležim, sve ti vidiš, znani su ti svi moji putovi.
ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە، شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت.
4 Riječ mi još nije na jezik došla, a ti, Jahve, sve već znadeš.
ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت، تۆ بە تەواوی دەیزانی.
5 S leđa i s lica ti me obuhvaćaš, na mene si ruku svoju stavio.
لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم، دەستت دەخەیتە سەرم.
6 Znanje to odveć mi je čudesno, previsoko da bih ga dokučio.
ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە، لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم.
7 Kamo da idem od duha tvojega i kamo da od tvog lica pobjegnem?
بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟ بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟
8 Ako se na nebo popnem, ondje si, ako u Podzemlje legnem, i ondje si. (Sheol h7585)
ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی، ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی. (Sheol h7585)
9 Uzmem li krila zorina pa se naselim moru na kraj
ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم، ئەگەر لەوپەڕی دەریا نیشتەجێ بم،
10 i ondje bi me ruka tvoja vodila, desnica bi me tvoja držala.
لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات، دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت.
11 Reknem li: “Nek' me barem tmine zakriju i nek' me noć umjesto svjetla okruži!” -
ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت، ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،»
12 ni tmina tebi neće biti tamna: noć sjaji kao dan i tama kao svjetlost.
ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت، شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت، تاریکیش وەک ڕووناکی وایە.
13 Jer ti si moje stvorio bubrege, satkao me u krilu majčinu.
تۆ ناخی منت دروستکردووە، لەناو سکی دایکم منت چنیوە.
14 Hvala ti što sam stvoren tako čudesno, što su djela tvoja predivna. Dušu moju do dna si poznavao,
ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم.
15 kosti moje ne bjehu ti sakrite dok nastajah u tajnosti, otkan u dubini zemlje.
ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام، لەناو سکی زەوی نەخشێنرام.
16 Oči tvoje već tada gledahu djela moja, sve već bješe zapisano u knjizi tvojoj: dani su mi određeni dok još ne bješe ni jednoga.
هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.
17 Kako su mi, Bože, naumi tvoji nedokučivi, kako li je neprocjenjiv zbroj njihov.
ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە!
18 Da ih brojim? Više ih je nego pijeska! Dođem li im do kraja, ti mi preostaješ!
ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن. کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم.
19 De, istrijebi, Bože, zlotvora, krvoloci nek' odstupe od mene!
خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت! ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە!
20 Jer podmuklo se bune protiv tebe, uzalud se dižu tvoji dušmani.
ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن، سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون!
21 Jahve, zar da ne mrzim tvoje mrzitelje? Zar da mi se ne gade protivnici tvoji?
ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟ ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟
22 Mržnjom dubokom ja ih mrzim i držim ih svojim neprijateljima.
بە تەواوی ڕقم لێیانە، بوون بە دوژمنم.
23 Pronikni me svega, Bože, srce mi upoznaj, iskušaj me i upoznaj misli moje:
خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە! تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم.
24 pogledaj, ne idem li putem pogubnim i povedi me putem vječnim!
سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە، ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی.

< Psalmi 139 >