< Suci 21 >

1 Izraelovi se ljudi bijahu ovako zakleli u Mispi: “Nitko od nas neće dati svoju kćer za ženu Benjaminovu sinu.”
پێشتر پیاوانی ئیسرائیل لە میچپا سوێندیان خواردبوو و گوتبوویان: «کەس لە ئێمە کچی خۆی ناداتە نەوەی بنیامین بۆ هاوسەرگیری.»
2 I ode narod u Betel i ostade ondje pred Bogom do večeri, naričući i jecajući.
ئینجا گەل چوون بۆ بێت‌ئێل و هەتا ئێوارە لەوێدا لەبەردەم خودا مانەوە و دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، گریانێکی بەکوڵ.
3 Govorili su: “Zašto se, o Jahve, Bože Izraelov, ova nesreća morala dogoditi da Izraelu danas nestane jednog plemena?”
گوتیان: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بۆچی ئەمە لە ئیسرائیلدا ڕوویدا، هەتا ئەمڕۆ نەوەی ئیسرائیل هۆزێک لە دەست بدات؟»
4 Sutradan uraniše ljudi i sagradiše ondje žrtvenik; prinesoše paljenice i žrtve zahvalnice.
بۆ ڕۆژی دواتر گەل زوو هەستا و لەوێدا قوربانگایەکیان دروستکرد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان پێشکەش کرد.
5 Tad zapitaše Izraelci: “Ima li koga među svim plemenima Izraelovim da nije došao na zbor Jahvi?” Jer su se svečano zakleli da će pogubiti onoga tko ne dođe u Mispu k Jahvi.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کێ بۆ کۆبوونەوەکە نەهاتە بەردەم یەزدان؟» لەبەر ئەوەی سوێندیان خواردبوو کە هەرکەسێک نەیەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا، دەبێت بکوژرێت.
6 Izraelcima se sada sažalilo na brata Benjamina te rekoše: “Danas je otkinuto jedno pleme od Izraela.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل ئاخیان بۆ بنیامینی برایان هەڵکێشا و گوتیان: «ئەمڕۆ هۆزێک لە ئیسرائیلدا دابڕا.
7 Kako ćemo dati žene onima koji su preostali kad se zaklesmo Jahvom da im nećemo dati svojih kćeri za žene?”
بۆ ئەوانەی لێیان ماونەتەوە چی بکەین لەبارەی ژنەوە، چونکە ئێمە سوێندمان بە یەزدان خواردووە کە لە کچەکانمان ژنیان نەدەینێ؟»
8 Zato zapitaše: “Ima li koga među Izraelovim plemenima da nije došao k Jahvi u Mispu?” I pronađe se da nije došao u tabor, na zbor, nitko od žitelja Jabeša u Gileadu.
ئینجا گوتیان: «چ هۆزێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل نەهاتووەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا؟» جا بۆیان دەرکەوت کەس لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بۆ کۆبوونەوەکەی ئۆردوگا نەهاتووە،
9 Jer kada se narod prebrojio, ondje ne bijaše nikoga od žitelja Jabeša u Gileadu.
چونکە کاتێک گەلیان ژمارد، تەماشایان کرد تەنها یەک پیاویش لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد نەهاتووە.
10 Zato zajednica posla onamo dvanaest tisuća hrabrih ljudi i zapovjedi im: “Idite i posijecite oštrim mačem stanovnike Jabeša u Gileadu, zajedno sa ženama i djecom.
ئینجا کۆمەڵەکە دوازدە هەزار جەنگاوەریان بۆ ئەوێ نارد و ڕایانسپاردن و گوتیان: «بڕۆن و دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بدەنە بەر شمشێر، بە ژن و منداڵەکانیشەوە.
11 Evo što ćete učiniti: izručit ćete prokletstvu sve muškarce i sve žene što su dijelile postelju sa čovjekom, ali ćete sačuvati život djevicama.” Tako i učiniše.
دەبێت ئەمەش بکەن، هەموو نێرێک و هەموو ئافرەتێک لەناو ببەن کە لەگەڵ نێر پاڵکەوتبێت.»
12 I našli su među stanovnicima Jabeša u Gileadu četiri stotine mladih djevojaka koje nisu dijelile postelje s čovjekom i doveli su ih u tabor u Šilu, koji je u Kanaanu.
جا لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاددا چوار سەد کچی پاکیزەیان بینییەوە کە لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردبوو، ئەوانیان هێنا ئۆردوگاکە لە شیلۆ ئەوەی لە خاکی کەنعان بوو.
13 Sva zajednica posla tada poslanike Benjaminovcima koji bijahu na Rimonskoj stijeni: objaviše im mir.
ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ناردیان و لەگەڵ نەوەی بنیامین ئەوانەی لە تاشەبەردی ڕیمۆندا بوون قسەیان کرد و بانگیان کردن بۆ ئاشتبوونەوە.
14 Tako se oporavi Benjamin. Dadoše im one među ženama iz Jabeša u Gileadu koje su ostavili na životu, ali ih ne bijaše dovoljno za sve.
جا لەو کاتەدا نەوەی بنیامین گەڕانەوە و ئەو کچانەیان دانێ کە لە یاڤێش گلعاد بە زیندوویی هێشتبوونیانەوە، بەڵام هێشتا بەشی هەموو پیاوەکانی نەوەی بنیامینی نەکرد.
15 Narodu se sažalio Benjamin što je Jahve načinio prazninu među Izraelovim plemenima.
گەلیش ئاخیان بۆ نەوەی بنیامین هەڵکێشا، چونکە یەزدان کەلێنی کردە ناو هۆزەکانی ئیسرائیلەوە.
16 “Kako ćemo naći žene onima što su ostali”, rekoše starješine zbora, “kad su Benjaminu istrijebljene žene?”
ئینجا پیرانی کۆمەڵەکە گوتیان: «ژن لە نەوەی بنیامین نەماوە، چی بۆ ئەوانی دیکە بکەین لەبارەی ژنانەوە؟
17 Rekoše još: “Kako sačuvati ostatak Benjaminu da se ne zatre jedno pleme iz Izraela?
پێویستە دەربازبووەکانی بنیامین میراتگریان هەبێت، تاکو هیچ هۆزێک لە ئیسرائیل نەسڕێتەوە.
18 A ne možemo im dati svoje kćeri za žene.” Jer se bijahu zakleli rekavši: “Proklet bio onaj koji dade ženu Benjaminu!”
ئێمەش ناتوانین لە کچەکانمان ژنیان بدەینێ، چونکە نەوەی ئیسرائیل سوێندیان خواردووە و گوتوویانە،”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی ژن دەدات بە نەوەی بنیامین.“
19 “Ali”, rekoše, “svake se godine slavi u Šilu Jahvina svetkovina.” Grad se nalazi na sjeveru od Betela, istočno od ceste koja vodi iz Betela u Šekem i južno od Lebone.
ئەوەتا هەموو ساڵێک لە شیلۆدا جەژن دەگێڕن بۆ یەزدان، لە باکووری بێت‌ئێل لە ڕۆژهەڵاتی ئەو ڕێگایەی لە بێت‌ئێلەوە سەردەکەوێت بۆ شەخەم و لە باشووری لەڤۆنە.»
20 I zato svjetovaše Benjaminovce: “Idite u zasjedu po vinogradima.
ئینجا فەرمانیان دا بە نەوەی بنیامین و گوتیان: «بڕۆن و لە ڕەزەمێوەکاندا بۆسە بنێنەوە و
21 Pazite, pa kada djevojke iz Šila iziđu da plešu u kolu, vi iskočite iz vinograda, otmite svaki sebi ženu između šilskih kćeri pa otiđite u Benjaminovu zemlju.
چاوەڕێ بکەن هەتا کچانی شیلۆ دەچنە ناو سەماکردن، ئینجا ئێوە لە ڕەزەمێوەکانەوە وەرنە دەرەوە و هەریەکە و کچێک لە کچەکانی شیلۆ بۆ خۆتان بڕفێنن، بگەڕێنەوە بۆ خاکی بنیامین.
22 A kad njihovi očevi ili njihova braća dođu da se prituže na vas, mi ćemo im reći: 'Oprostite im što je svaki uzeo po ženu kao u ratu; vi im ih niste dali, pa je tako krivnja na vama.'”
جا ئەگەر باوک و براکانیان هاتن بۆ ئەوەی سکاڵامان لەلا بکەن، پێیان دەڵێین:”لەبەر ئێمە بەزەییتان پێیاندا بێتەوە، چونکە لە جەنگدا بۆ هەریەکیان ژنێکمان دەست نەکەوت. ئێوەش تاوانبار نین لە شکاندنی سوێندتان، چونکە بە ڕەزامەندی خۆتان کچەکانتان نەدانێ.“»
23 Benjaminovci učiniše tako i od djevojaka koje oteše uzeše onoliki broj žena koliko bijaše njih. Onda odoše svaki na svoju baštinu, sagradiše opet gradove i naseliše se u njima.
ئینجا نەوەی بنیامین ئاوایان کرد و بەپێی ژمارەیان ژنیان بۆ خۆیان لەو سەماکەرانە ڕفاند، ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ میراتەکەیان و شارۆچکەکانیان بنیاد ناوە و تێیاندا نیشتەجێ بوون.
24 Izraelci se tada raziđoše, svaki u svoje pleme i u svoj rod, i svaki se odande vrati na svoju baštinu.
ئینجا لەو کاتەدا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە گەڕایەوە بۆ هۆزەکەی و خێڵەکەی. هەریەکە لەوێوە چووە دەرەوە بۆ میراتەکەی.
25 U to vrijeme ne bijaše kralja u Izraelu i svatko je živio kako mu se činilo da je pravo.
لەو سەردەمەدا هیچ پاشایەک لەناو ئیسرائیلدا نەبوو و هەرکەس ئەوەی دەکرد کە لەبەرچاوی خۆی ڕاست بوو.

< Suci 21 >