< Job 35 >

1 Elihu nastavi svoju besjedu i reče:
ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی:
2 “Zar ti misliš da pravo svoje braniš, da pravednost pred Bogom dokazuješ,
«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟ گوتت:”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“
3 kada mu kažeš: 'Što ti je to važno, i ako griješim, što ti činim time?'
لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت:”چ سوودێکی بۆم هەیە، قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“
4 Na sve to ja ću odgovorit' tebi i prijateljima tvojim ujedno.
«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە، وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە.
5 Po nebu se obazri i promatraj! Gledaj oblake: od tebe su viši!
تەماشای ئاسمان بکە و ببینە، تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن.
6 Ako griješiš, što si mu uradio, prijestupom svojim što si mu zadao?
ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە و ئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟
7 Ako si prav, što si dodao njemu i što iz ruke tvoje on dobiva?
ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە، یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟
8 Opakost tvoja tebi slične pogađa i pravda tvoja čovjeku koristi.
خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە و ڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە.
9 Ali kad ispod teškog stenju jarma, kad vapiju na nasilje moćnika,
«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن، لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن.
10 nitko ne kaže: 'Gdje je Bog, moj tvorac, koji noć pjesmom veselom ispunja,
ناڵێن:”کوا خودای بەدیهێنەرم، ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات،
11 umnijim nas od zvijeri zemskih čini i mudrijima od ptica nebeskih?'
ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی و لە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“
12 Tad vapiju, al' on ne odgovara poradi oholosti zlikovaca.
کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن، وەڵام ناداتەوە.
13 Ali kako je isprazno tvrditi da Bog njihove ne čuje vapaje, da pogled na njih ne svraća Svesilni!
خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت، توانادارەکە تەماشای ناکات.
14 A kamoli tek kada ti govoriš: 'On ne vidi mene, parnica moja pred njime stoji, a ja na nj još čekam.'
ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێت ئەگەر بڵێیت کە نایبینیت، داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی و دەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت،
15 Ili: 'Njegova srdžba ne kažnjava, nimalo on za prijestupe ne mari.'
هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات و گوێ نادات بە زۆری خراپەکاری.
16 Isprazno tada otvara Job usta i besjede gomila nerazumne.”
بەم جۆرە ئەیوب لە هیچ دەمی کردووەتەوە و بەبێ زانین قسەی زل دەکات.»

< Job 35 >