< Jeremija 35 >

1 Jahve uputi riječ Jeremiji u dane Jojakima, sina Jošijina, kralja judejskoga:
ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا:
2 “Idi u zajednicu Rekabovaca, govori s njima i dovedi ih u Dom Jahvin, u jednu od dvorana, i daj im vina.”
«بڕۆ بۆ ماڵی ڕێکابییەکان و قسەیان لەگەڵ بکە، بیانهێنە بۆ ماڵی یەزدان، بیانبە ژوورەوە بۆ یەکێک لە ژوورە لاتەنیشتەکان و شەرابیان دەرخوارد بدە.»
3 Tada dovedoh Jaazaniju, sina Habasinijina sina Jeremije, njegovu braću i sve sinove njegove i sav dom Rekabovaca
منیش یازەنیاهوی کوڕی یەرمیای کوڕی حەڤەچینیا و براکانی و هەموو کوڕەکانی و هەموو بنەماڵەی ڕێکابییەکانم برد.
4 i dovedoh ih u Dom Jahvin, u dvoranu čovjeka Božjega Ben Johanana, sina Jigdalijina, koja je kraj dvorane kneževske, a nad dvoranom vratara Maaseje, sina Šalumova.
ئەوانم بردە ماڵی یەزدان، بۆ ژوورەکەی نەوەکانی حانانی کوڕی یەگدەلیاهوی پیاوی خودا، ئەوەی لەتەنیشت ژووری پیاوە گەورەکانە، لەسەر ژوورەکەی مەعسێیاهوی کوڕی شەلوم کە پاسەوانی دەرگاکەیە.
5 Zatim stavih pred sinove doma Rekabova krčage pune vina i čaše te im rekoh: “Pijte vina!”
جامی پڕ شەراب و پەرداخم لەپێش کوڕانی بنەماڵەی ڕێکابییەکان دانا و پێم گوتن: «شەراب بخۆنەوە!»
6 Ali oni odgovoriše: “Ne pijemo vina, jer nam je otac naš Jonadab, sin Rekabov, zapovjedio: 'Ne smijete nikada piti vina, ni vi ni sinovi vaši.
بەڵام ئەوان گوتیان: «ئێمە شەراب ناخۆینەوە، چونکە یۆنادابی کوڕی ڕێکابی باپیرە گەورەمان، فەرمانی پێ کردووین و گوتوویەتی:”نە خۆتان و نە کوڕەکانتان بۆ هەتاهەتایە شەراب مەخۆنەوە.
7 Niti smijete graditi kućÄa, niti sijati sjemena ni saditi vinogradÄa, niti ih posjedovati, nego provodite sav život pod šatorima, da dugo živite u zemlji gdje kao stranci boravite.'
هەروەها خانوو بنیاد مەنێن، کشتوکاڵ مەکەن، ڕەزیش مەچێنن و نەتانبێت، بەڵکو بە درێژایی ژیانتان چادرنشین بن، بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژ لەسەر ڕووی ئەم خاکە بژین کە ئێوە تێیدا نامۆن.“
8 I mi poslušasmo glas oca Jonadaba, sina Rekabova, u svem što nam je zapovjedio: da nikad vina ne pijemo, ni mi ni žene naše, niti sinovi naši, ni kćeri naše,
ئێمەش گوێڕایەڵی قسەکەی یۆنادابی کوڕی ڕێکابی باپیرە گەورەمان دەبین. لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێ کردووین، بە درێژایی ژیانمان نە خۆمان و نە ژنەکانمان و نە کوڕ و کچەکانمان شەراب ناخۆینەوە،
9 da ne gradimo kuća, ni da posjedujemo vinograda ni polja zasijanih,
خانوو بنیاد نانێن بۆ نیشتەجێبوونمان، ڕەز و کێڵگە و کشتوکاڵیشمان نابێت.
10 da stanujemo pod šatorima i držimo se poslušno svega što nam zapovjedi naš otac Jonadab.
چادرنشین بووین، بە تەواوی گوێڕایەڵی هەموو ئەوە بووین کە یۆنادابی باپیرە گەورەمان فەرمانی پێ کردووین.
11 Samo kada je Nabukodonozor, kralj babilonski, krenuo protiv ove zemlje, rekosmo: 'Hajdemo, pođimo u Jeruzalem da izbjegnemo vojsku kaldejsku i vojsku aramejsku!' I tako sada živimo u Jeruzalemu.”
بەڵام کاتێک نەبوخودنەسری پاشای بابل هەڵیکوتایە سەر ئەو خاکە، ئێمەش گوتمان:”دەبێ بچینە ئۆرشەلیم بۆ هەڵاتن لە دەستی سوپای بابلی و سوپای ئارامییەکان.“جا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بووین.»
12 Tada dođe riječ Jahvina Jeremiji:
ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات، یەزدان بە یەرمیای فەرموو:
13 Ovako govori Jahve nad Vojskama, kralj Izraelov: “Idi i objavi Judejcima i Jeruzalemcima: 'Zar nećete primiti nauka moga i poslušati riječi moje?' - riječ je Jahvina. -
«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بڕۆ بە پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم بڵێ یەزدان پێتان دەفەرموێت:”ئایا ئێوە تەمبێ نابن، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتەکانم بن؟
14 'Ispunjuju se riječi Jonadaba, sina Rekabova, koji je sinovima svojim zabranio da piju vina, i do dana današnjega nitko ga nije pio, jer oni slušaju riječ svoga oca. A ja sam vam jednako govorio, ali me niste slušali.
یۆنادابی کوڕی ڕێکاب فەرمانی بە کوڕەکانی کرد شەراب نەخۆنەوە، فەرمانەکەی جێبەجێ کرا. هەتا ئەمڕۆش شەرابیان نەخواردووەتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانی باپیرە گەورەیان بوون. بەڵام من بەردەوام قسەم لەگەڵ ئێوە کردووە، ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون.
15 I slao sam bez prestanka k vama sluge svoje, proroke, da vam propovijedaju: 'Vratite se svaki sa svoga opakog puta, popravite djela svoja i ne trčite za tuđim bogovima da im služite, pa ćete ostati u zemlji koju dadoh vama i ocima vašim'; ali ne prikloniste uha svojega i ne poslušaste me.
من بە بەردەوامی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ئێوە ناردووە، بۆ ئەوەی پێتان بڵێن:’هەریەکە و لە ڕەفتارە خراپەکانتان بگەڕێنەوە و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە، دوای خودای دیکە مەکەون بۆ پەرستنیان، بگەڕێنەوە بۆ ئەو خاکەی داومەتە خۆتان و باوباپیرانتان.‘بەڵام ئێوە گوێتان پێنەدام و گوێتان لێ نەگرتم.
16 Sinovi Jonadaba, sina Rekabova, držahu se zapovijedi koju im dade otac njihov. Ali mene ovaj narod ne sluša.'
کوڕەکانی یۆنادابی کوڕی ڕێکاب فەرمانەکەی باپیرە گەورەیان بەجێگەیاند کە فەرمانی پێ کردن، بەڵام ئەم گەلە گوێڕایەڵی من نەبوون.“
17 Zato govori Jahve nad Vojskama, Bog Izraelov: 'Evo, navući ću na sve Jeruzalemce sve one nevolje kojima sam im zaprijetio, jer sam im govorio, a oni me ne slušahu, dozivao ih, ali se oni ne odazivahu.'”
«لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا من هەموو ئەو خراپەیە بەسەر یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا دەهێنم کە سەبارەت بەوان فەرمووبووم. لەبەر ئەوەی قسەم لەگەڵ کردن، بەڵام گوێیان لێ نەگرتم، بانگم کردن بەڵام وەڵامیان نەدامەوە.“»
18 Zajednici Rekabovaca Jeremija reče: “Ovako govori Jahve nad Vojskama, Bog Izraelov: 'Jer ste slušali zapovijedi svoga oca Jonadaba i držali se svih naredaba i činili sve što vam je on zapovjedio,
یەرمیا بە بنەماڵەی ڕێکابییەکانی گوت: «یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”ئێوە گوێڕایەڵی فەرمانەکەی یۆنادابی باپیرە گەورەتان بوون، هەروەها هەموو فەرمانەکانی ئەوتان پاراست و هەموو ئەوەتان کرد کە فەرمانی پێ کردبوون.“
19 zato - ovako govori Jahve nad Vojskama, kralj Izraelov - Jonadabu, sinu Rekabovu, nikad neće ponestati potomka koji će stajati pred licem mojim u sve dane.'”
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”بە درێژایی ڕۆژگار پیاو نابڕێت لە یۆنادابی کوڕی ڕێکاب بۆ خزمەتکردنم.“»

< Jeremija 35 >