< Izlazak 5 >

1 Poslije toga odu Mojsije i Aron pa reknu faraonu: “Ovako veli Jahve, Bog Izraelov: 'Pusti narod moj da ode i u moju čast slavi svetkovinu.'”
دواتر موسا و هارون هاتن و بە فیرعەونیان گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل وا دەفەرموێت:”بهێڵە گەلەکەم بڕۆن، بۆ ئەوەی لە چۆڵەوانی جەژنم بۆ بگێڕن.“»
2 “Tko je taj Jahve da ga ja poslušam”, odvrati faraon, “i pustim Izraelce? Ja toga Jahvu ne znam niti ću pustiti Izraelce.”
فیرعەونیش گوتی: «یەزدان کێیە هەتا گوێ لە قسەی بگرم و بهێڵم ئیسرائیل بڕۆن؟ یەزدان ناناسم و هەروەها ناهێڵم نەوەی ئیسرائیل بڕۆن.»
3 “Bog Hebreja objavio nam se”, rekoše. “Zato nas pusti da odemo tri dana hoda u pustinju i prinesemo žrtvu Jahvi, Bogu svome, da se na nas ne obori pomorom ili mačem.”
ئەوانیش گوتیان: «خودای عیبرانییەکان بەسەری کردینەوە، سێ ڕۆژەڕێ لە چۆڵەوانی دەڕۆین و قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەردەبڕین، نەوەک تووشی دەرد یان شمشێرمان بکات.»
4 Nato im odvrati egipatski kralj: “Mojsije i Arone, zašto odvraćate svijet od njegovih dužnosti? Idite na svoj posao.
بەڵام پاشای میسر پێی گوتن: «موسا و هارون، بۆچی گەل لە ئیش دەکەن؟ بڕۆن بەلای بارگرانییەکەتانەوە.»
5 Sad kad se svjetina tako umnožila”, nastavi faraon, “vi biste ih od posla odvratili?”
هەروەها فیرعەون گوتی: «ئەوەتا ئێستا گەلی خاکەکە زۆرن و ئێوە لە بارگرانییەکەیان دەیانحەسێننەوە.»
6 Istoga dana izda faraon naredbu nadglednicima i bilježnicima:
هەر لەو ڕۆژە فیرعەون فەرمانی دا بەوانەی بێگاری بە گەل دەکەن و بەوانەش کە سەرکارن و گوتی:
7 “Ne pribavljajte više ovome narodu slame kao do sada. Neka idu sami i sebi je skupljaju.
«ئیتر وەک پێشتر کا مەدەنە گەل بۆ خشت دروستکردن، با خۆیان بچن و کا بۆ خۆیان کۆبکەنەوە.
8 A zahtijevajte od njih istu količinu opeke koju su pravili i dosad. Ne smanjujte je! Lijenčine su. Zato viču: 'Hajdemo prinijeti žrtvu Bogu svome!'
بەڵام ئەوەندە خشتەی کە پێشتر دروستیان دەکرد با هەر لەسەریان بێت، کەمی مەکەنەوە، چونکە ئەوانە تەمبەڵن، لەبەر ئەوەیە هاوار دەکەن:”بهێڵە با بڕۆین و قوربانی بۆ خودامان سەرببڕین.“
9 Navalite poslove na taj svijet: neka rade, da ne obraćaju pažnje klevetama!”
با کارەکە قورستر بێت لەسەر خەڵکەکە، هەتا پێی سەرقاڵ بن و ئاوڕ لە قسەی درۆ نەدەنەوە.»
10 Sad dođu nadglednici naroda i njegovi bilježnici te svijetu objave: “Ovako poručuje faraon: 'Neću vam više nabavljati slame.
ئیتر ئەوانەی بێگارییان پێ دەکردن و سەرکارەکانی خەڵک چوونە دەرەوە و بە گەلیان گوت: «فیرعەون ئاوا دەڵێت:”ئیتر کاتان نادەمێ،
11 Vi sami morate ići i tražiti je gdje god je možete naći. Ali zato neću smanjiti vaš posao.'”
بڕۆن بۆ خۆتان لەکوێ کا پەیدا دەکەن پەیدای بکەن، بەڵام هیچ لە کارەکانیشتان کەم ناکرێتەوە.“»
12 Stoga se narod raziđe po svoj zemlji egipatskoj da skuplja strnjiku namjesto slame.
ئیتر خەڵکەکە لە هەموو خاکی میسر بڵاو بوونەوە بۆ پووش کۆکردنەوە لە جیاتی کا.
13 A nadglednici ih gonili: “Morate svakoga dana svršiti jednako posla kao i onda dok ste slamu dobivali.”
سەرکارانیش پەلەیان لێ دەکردن و دەیانگوت: «کاری ڕۆژانەکەتان تەواو بکەن، هەر ڕۆژە بەشی خۆی، هەروەک پێشتر کاتێک کا هەبوو.»
14 A bilježnike koje faraonovi nadglednici bijahu postavili nad Izraelcima tukli su i korili: “Zašto niste ni jučer ni danas napravili opeke koliko i prije?”
ئیتر سەرکارەکانی نەوەی ئیسرائیل لێیان درا، ئەوانەی کە سەرکارەکانی فیرعەون لەسەریان دایاننابوون، لێیان پرسین: «بۆچی ئەرکی خۆتان لە خشت دروستکردن تەواو نەکردووە وەک پێشتر، دوێنێ و هەروەها ئەمڕۆش؟»
15 Onda bilježnici Izraelaca odu i potuže se faraonu: “Zašto ovako postupaš sa svojim slugama?
سەرکارەکانی نەوەی ئیسرائیلیش هاتن هاواریان بۆ فیرعەون هێنا و گوتیان: «بۆچی وا لە خزمەتکارەکانت دەکەیت؟
16 Tvoje sluge više ne dobivaju slame, a ipak se od nas traži: napravite opeku? Čak i tuku tvoje sluge, a kriv je tvoj narod!”
کا نادرێتە خزمەتکارەکانت و لەگەڵ ئەوەشدا پێمان دەگوترێت”خشت دروستبکەن!“ئەوەتا خزمەتکارەکانت لێیان دراوە، بەڵام هەڵەکە لە گەلی خۆتەوەیە.»
17 “Lijenčine ste vi! Lijenčine!” - odgovori faraon. “Stoga i kažete: 'Hajdemo da prinesemo žrtvu Jahvi!'
ئەویش گوتی: «تەمبەڵن! ئێوە تەمبەڵن، لەبەر ئەوەیە دەڵێن:”دەچین و قوربانی بۆ یەزدان سەردەبڕین.“
18 Nosite se na posao! Slama vam se neće davati, ali morate praviti određene količine opeke.”
ئێستاش بڕۆن کار بکەن، کاشتان نادرێتێ و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ژمارەی خشتە قوڕەکان وەک جاران بێت.»
19 Bilježnici Izraelaca nađu se na muci zbog naredbe: “Svakodnevnu količinu opeke ne smijete smanjiti!”
سەرکارەکانی نەوەی ئیسرائیل بینییان تێکەوتوون، چونکە پێیان گوترا: «لە خشتەکەتان کەم ناکرێتەوە، هەر ڕۆژە و بەشی خۆی.»
20 Otišavši od faraona, naiđu na Mojsija i Arona, koji su ih čekali.
کە لەلای فیرعەون هاتنە دەرەوە تووشی موسا و هارون بوون چاوەڕێیان دەکردن.
21 “Neka vas Jahve ima na oku i sudi vam!” - dobace im. “Omrazili ste nas kod faraona i njegovih dvorana; dali ste im mač u ruke da nas pobiju.”
پێیان گوتن: «حەواڵەی یەزدانتان دەکەین با خۆی حوکم بدات، چونکە ئێوە ئێسک گرانتان کردین لەبەرچاوی فیرعەون و خزمەتکارەکانی، شمشێرتان دایە دەستی بۆ کوشتنمان.»
22 Mojsije se vrati Jahvi i reče: “Zašto, Gospodine, nanosiš štetu svome puku? Zašto si me poslao?
موسا گەڕایەوە لای یەزدان و گوتی: «پەروەردگار بۆ خراپەت لەگەڵ ئەم گەلە کرد؟ بۆچی منت نارد؟
23 Otkad sam ja stupio pred faraona i progovorio mu u tvoje ime, on još gore postupa s ovim narodom. A ti ništa ne poduzimaš da izbaviš svoj narod.”
لەو کاتەوەی چوومە لای فیرعەون بە ناوی تۆوە بدوێم، ئەو خراپەی لەگەڵ ئەم گەلە کرد، تۆش فریای گەلەکەت نەکەوتیت.»

< Izlazak 5 >