< 詩篇 61 >

1 大衛的詩,交與伶長。用絲弦的樂器。 上帝啊,求你聽我的呼求, 側耳聽我的禱告!
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە. ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت، گوێ لە نوێژەکەم بگرە.
2 我心裏發昏的時候, 我要從地極求告你。 求你領我到那比我更高的磐石!
لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم، کە دڵم لاواز دەبێت، پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر،
3 因為你作過我的避難所, 作過我的堅固臺,脫離仇敵。
چونکە تۆ پەناگای منی، قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن.
4 我要永遠住在你的帳幕裏! 我要投靠在你翅膀下的隱密處! (細拉)
با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت.
5 上帝啊,你原是聽了我所許的願; 你將產業賜給敬畏你名的人。
ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت، منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە.
6 你要加添王的壽數; 他的年歲必存到世世。
درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا، بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە.
7 他必永遠坐在上帝面前; 願你預備慈愛和誠實保佑他!
با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت، دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن.
8 這樣,我要歌頌你的名,直到永遠, 好天天還我所許的願。
ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم، ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم.

< 詩篇 61 >