< 詩篇 141 >

1 大衛的詩。 耶和華啊,我曾求告你, 求你快快臨到我這裏! 我求告你的時候, 願你留心聽我的聲音!
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، خێرابە بۆ لام! گوێ لە دەنگم بگرە کە هاوارت بۆ دەکەم.
2 願我的禱告如香陳列在你面前! 願我舉手祈求,如獻晚祭!
با نوێژم وەک بخوور لەبەردەمت پەسەند بێت، دەست بەرزکردنەوەم وەک قوربانی ئێوارە بێت.
3 耶和華啊,求你禁止我的口, 把守我的嘴!
ئەی یەزدان، پاسەوانێک دابنێ بۆ دەمم، دەرگای لێوەکانم بپارێزە.
4 求你不叫我的心偏向邪惡, 以致我和作孽的人同行惡事; 也不叫我吃他們的美食。
وا مەکە دڵم بەلای خراپەدا بچێت، نەوەک خۆم بە کردەوەی بەد خەریک بکەم، لەگەڵ ئەوانەی بەدکاری دەکەن؛ با لە شتە خۆشەکانی ئەوان نەخۆم.
5 任憑義人擊打我,這算為仁慈; 任憑他責備我,這算為頭上的膏油; 我的頭不要躲閃。 正在他們行惡的時候,我仍要祈禱。
با پیاوچاک لێم بدات، ئەمە خۆشەویستییە، با سەرزەنشتم بکات، ئەمە وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە، سەرم لاری نییە، چونکە بەردەوام نوێژەکانم لە دژی خراپەکانیانە.
6 他們的審判官被扔在巖下; 眾人要聽我的話,因為這話甘甜。
ڕابەرانیان لە خەرەند فڕێدەدرێنە خوارێ، ئەوسا گوێ لە قسەم دەگرن چونکە ڕاستە.
7 我們的骨頭散在墓旁, 好像人耕田、刨地的土塊。 (Sheol h7585)
وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی، ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن. (Sheol h7585)
8 主-耶和華啊,我的眼目仰望你; 我投靠你,求你不要將我撇得孤苦!
بەڵام چاوەکانم سەرنجیان لەسەر تۆیە، ئەی یەزدانی پەروەردگار، پەنا دێنمە بەر تۆ، با گیانم نەفەوتێت.
9 求你保護我脫離惡人為我設的網羅 和作孽之人的圈套!
بمپارێزە لەو داوەی بۆیان ناومەتەوە، لە تەڵەی بەدکاران.
10 願惡人落在自己的網裏, 我卻得以逃脫。
با بەدکاران پێکەوە بکەونە تۆڕی خۆیانەوە، لەو کاتەدا من بە ئاسوودەیی بپەڕمەوە.

< 詩篇 141 >