< 箴言 27 >

1 不要為明日自誇, 因為一日要生何事,你尚且不能知道。
شانازی بە سبەینێ مەکە، چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە.
2 要別人誇獎你,不可用口自誇; 等外人稱讚你,不可用嘴自稱。
با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت، بێگانە نەک لێوەکانت.
3 石頭重,沙土沉, 愚妄人的惱怒比這兩樣更重。
بەرد قورسە و لم بە سەنگە، بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە.
4 忿怒為殘忍,怒氣為狂瀾, 惟有嫉妒,誰能敵得住呢?
هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە، بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟
5 當面的責備強如背地的愛情。
سەرزەنشتی ئاشکرا لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە.
6 朋友加的傷痕出於忠誠; 仇敵連連親嘴卻是多餘。
برینی دۆست دڵسۆزییە، بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە.
7 人吃飽了,厭惡蜂房的蜜; 人飢餓了,一切苦物都覺甘甜。
کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت، بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە.
8 人離本處飄流, 好像雀鳥離窩遊飛。
وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی، ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی.
9 膏油與香料使人心喜悅; 朋友誠實的勸教也是如此甘美。
بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن، شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە.
10 你的朋友和父親的朋友, 你都不可離棄。 你遭難的日子,不要上弟兄的家去; 相近的鄰舍強如遠方的弟兄。
واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە، لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات، دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە.
11 我兒,你要作智慧人,好叫我的心歡喜, 使我可以回答那譏誚我的人。
ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن.
12 通達人見禍藏躲; 愚蒙人前往受害。
ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.
13 誰為生人作保,就拿誰的衣服; 誰為外女作保,誰就承當。
ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە، لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.
14 清晨起來,大聲給朋友祝福的, 就算是咒詛他。
ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا، بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت.
15 大雨之日連連滴漏, 和爭吵的婦人一樣;
دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران، هەروەک ئافرەتی شەڕانییە.
16 想攔阻她的,便是攔阻風, 也是右手抓油。
ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات، بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت.
17 鐵磨鐵,磨出刃來; 朋友相感也是如此。
ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.
18 看守無花果樹的,必吃樹上的果子; 敬奉主人的,必得尊榮。
ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات، ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت.
19 水中照臉,彼此相符; 人與人,心也相對。
وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت، ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە.
20 陰間和滅亡永不滿足; 人的眼目也是如此。 (Sheol h7585)
جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن، هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت. (Sheol h7585)
21 鼎為煉銀,爐為煉金, 人的稱讚也試煉人。
بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ، مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە.
22 你雖用杵將愚妄人與打碎的麥子一同搗在臼中, 他的愚妄還是離不了他。
هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی، لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون، گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە.
23 你要詳細知道你羊群的景況, 留心料理你的牛群;
باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە، دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت،
24 因為資財不能永有, 冠冕豈能存到萬代?
چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە، تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت.
25 乾草割去,嫩草發現, 山上的菜蔬也被收斂。
کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت، گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە،
26 羊羔之毛是為你作衣服; 山羊是為作田地的價值,
بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە.
27 並有母山羊奶夠你吃, 也夠你的家眷吃, 且夠養你的婢女。
بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات.

< 箴言 27 >