< 那鴻書 3 >

1 禍哉!這流人血的城, 充滿謊詐和強暴- 搶奪的事總不止息。
ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت، سەراپای درۆیە، پڕ لە تاڵانە، نێچیری لێ نابڕێت!
2 鞭聲響亮,車輪轟轟, 馬匹踢跳,車輛奔騰,
شریقەی قامچی، خشەخشی چەرخ، غاردانی ئەسپ و هەڵبەزینی گالیسکە!
3 馬兵爭先,刀劍發光, 槍矛閃爍,被殺的甚多, 屍首成了大堆, 屍骸無數,人碰着而跌倒,
سوارەکان پێشدەکەون، بڵێسەی شمشێر و بروسکەی ڕم! زۆری برینداران و زۆری کوژراوان، تەرمی بێشومار، خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن.
4 都因那美貌的妓女多有淫行, 慣行邪術,藉淫行誘惑列國, 用邪術誘惑多族。
هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە، ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە، ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە، بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان.
5 萬軍之耶和華說:我與你為敵; 我必揭起你的衣襟,蒙在你臉上, 使列國看見你的赤體, 使列邦觀看你的醜陋。
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم. دامێنت هەڵدەبڕم بۆ سەر ڕووت، ڕووتیت پیشانی نەتەوەکان دەدەم و پاشایەتییەکانیش شەرمەزاریت دەبینن.
6 我必將可憎污穢之物拋在你身上, 辱沒你,為眾目所觀。
پیسایی فڕێدەدەمە سەرت، ڕیسوات دەکەم و دەتکەمە دیمەنێکی گاڵتەجاڕی.
7 凡看見你的,都必逃跑離開你, 說:尼尼微荒涼了!有誰為你悲傷呢? 我何處尋得安慰你的人呢?
جا هەرکەسێک بتبینێت لێت ڕادەکات و دەڵێت:”نەینەوا کاول بوو، کێ بۆی دەگریێت؟“لەکوێ کەسێک ببینمەوە دڵنەواییت بکات؟»
8 你豈比挪亞們強呢? 挪亞們坐落在眾河之間,周圍有水; 海作她的濠溝, 又作她的城牆。
ئایا لە تیب چاکتریت، دانیشتووی سەر نیل، ئاو چواردەوری دابوو؟ ئەوەی ڕووبارەکە دەیپاراست، ئاوەکان شوورای بوون.
9 古實和埃及是她無窮的力量; 弗人和路比族是她的幫手。
کوش و میسر هێزی لە ڕادەبەدەری بوون، پووت و لیبییەکان هاوپەیمانی بوون.
10 但她被遷移,被擄去; 她的嬰孩在各市口上也被摔死。 人為她的尊貴人拈鬮; 她所有的大人都被鍊子鎖着。
بەڵام ئەو بە دیل گیرا و ڕاپێچ کرا، منداڵەکانی پارچەپارچە کران لەسەر سووچی هەموو شەقامێک. لەسەر پیاوماقوڵانی تیروپشک کرا و هەموو گەورە پیاوانی کۆت و زنجیر کران.
11 你也必喝醉,必被埋藏, 並因仇敵的緣故尋求避難所。
هەروەها تۆش سەرخۆش دەبیت، خۆت دەشاریتەوە و لە پەنایەک دەگەڕێیت لە دەستی دوژمن.
12 你一切保障必像無花果樹上初熟的無花果, 若一搖撼就落在想吃之人的口中。
هەموو قەڵاکانت وەک داری هەنجیرن بە یەکەم بەرەوە، کە بتەکێن بەردەبنەوە بۆ ناو دەمی ئەو کەسەی دەیخوات.
13 你地上的人民如同婦女; 你國中的關口向仇敵敞開; 你的門閂被火焚燒。
تەماشای سەربازەکانت بکە، هەموویان وەک ژنن! دەروازەکانی خاکەکەت بۆ دوژمنانت دەخرێنە سەر پشت، ئاگر شمشیرەی دەروازەکانت هەڵدەلووشێت.
14 你要打水預備受困; 要堅固你的保障, 踹土和泥,修補磚窯。
ئاو بکێشەوە بۆ کاتی گەمارۆدراویت، قەڵاکانت بەهێز بکە! بڕۆ ناو قوڕەوە، قوڕ بشێلە و خشتبڕەکانت توندوتۆڵ بکە!
15 在那裏,火必燒滅你; 刀必殺戮你, 吞滅你如同蝻子。 任你加增人數多如蝻子, 多如蝗蟲吧!
لەوێدا ئاگر دەتخوات، شمشێر دەتبڕێت و وەک پۆلە کوللە دەتخوات. وەک پۆلە کوللە زیادبە، زیادبە وەک پێکوڕە!
16 你增添商賈,多過天上的星; 蝻子吃盡而去。
بازرگانەکانی خۆت لە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرتر کرد، بەڵام وەک کوللە خاکەکە ڕووت دەکەنەوە و دەفڕن.
17 你的首領多如蝗蟲; 你的軍長彷彿成群的螞蚱, 天涼的時候齊落在籬笆上, 日頭一出便都飛去, 人不知道落在何處。
پاسەوانەکانت وەک کوللەن، ئەفسەرەکانت وەک ڕەوە کوللەن، کە لە ڕۆژێکی سارد لەسەر دیوار هەڵنیشتوون، بەڵام کە خۆر هەڵهات دەفڕن، کەس نازانێ بەرەو کوێ چوون.
18 亞述王啊,你的牧人睡覺; 你的貴冑安歇; 你的人民散在山間,無人招聚。
ئەی پاشای ئاشور، شوانەکانت خەوتن، گەورە پیاوانت پاڵکەوتن پشوو بدەن. گەلەکەت لەسەر چیاکان پەرتەوازە بوون، کەس نییە کۆیان بکاتەوە.
19 你的損傷無法醫治; 你的傷痕極其重大。 凡聽你信息的必都因此向你拍掌。 你所行的惡誰沒有時常遭遇呢?
شکانەکەت ناگیرێتەوە، برینەکەت ساڕێژ نابێت. هەموو ئەوانەی هەواڵی تۆ دەبیستن لە خۆشیدا چەپڵە لێ دەدەن، چونکە کێ نەیچێشتووە خراپەی بەردەوامی تۆ؟

< 那鴻書 3 >