< 約書亞記 18 >

1 以色列的全會眾都聚集在示羅,把會幕設立在那裏,那地已經被他們制伏了。
ئینجا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆ کۆبوونەوە و لەوێدا چادری چاوپێکەوتنیان هەڵدا، خاکەکەش خرایە ژێر ڕکێفیانەوە.
2 以色列人中其餘的七個支派還沒有分給他們地業。
بەڵام حەوت هۆز لە نەوەی ئیسرائیل مابوونەوە کە هێشتا میراتەکەی خۆیان وەرنەگرتبوو.
3 約書亞對以色列人說:「耶和華-你們列祖的上帝所賜給你們的地,你們耽延不去得,要到幾時呢?
جا یەشوع بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «هەتا کەی خاو دەبن لە چوونە ژوورەوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو خاکەی کە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان پێیداون؟
4 你們每支派當選舉三個人,我要打發他們去,他們就要起身走遍那地,按着各支派應得的地業寫明,就回到我這裏來。
لە هەر هۆزێک سێ کەس بۆ خۆتان هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی بیاننێرم و بچن و بە خاکەکەدا بگەڕێن، بەگوێرەی میراتەکەیان ڕووپێو بکەن، پاشان بگەڕێنەوە بۆ لام.
5 他們要將地分做七分;猶大仍在南方,住在他的境內。約瑟家仍在北方,住在他的境內。
بۆ حەوت بەش دابەشی بکەن. جا یەهودا لەسەر سنوورەکەی خۆی لە باشوور دەمێنێتەوە و بنەماڵەی یوسفیش لەسەر سنوورەکەیان لە باکوور دەمێننەوە.
6 你們要將地分做七分,寫明了拿到我這裏來。我要在耶和華-我們上帝面前,為你們拈鬮。
ئێوەش خاکەکە بۆ حەوت بەش ڕووپێو بکەن و پاشان بیهێننەوە ئێرە، لێرە لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارمان تیروپشکتان بۆ دەکەم.
7 利未人在你們中間沒有分,因為供耶和華祭司的職任就是他們的產業。迦得支派、呂便支派,和瑪拿西半支派已經在約旦河東得了地業,就是耶和華僕人摩西所給他們的。」
بەڵام لێڤییەکان لەنێو ئێوەدا بەشیان نییە، چونکە کاهینیێتی یەزدان میراتی ئەوانە. گاد و ڕەئوبێن و نیوەی هۆزی مەنەشەش میراتی خۆیان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون وەرگرت، ئەوەی کە موسای بەندەی یەزدان پێیدان.»
8 劃地勢的人起身去的時候,約書亞囑咐他們說:「你們去走遍那地,劃明地勢,就回到我這裏來。我要在示羅這裏,耶和華面前,為你們拈鬮。」
کاتێک پیاوەکان بۆ ڕووپێوی خاکەکە بەڕێکەوتن، یەشوع فەرمانی پێکردن و گوتی: «بڕۆن و بە خاکەکەدا بگەڕێن و وردەکارییەکانی بنووسن. پاشان وەرنەوە بۆ لام و منیش لێرە لەبەردەم یەزدان لە شیلۆ تیروپشکتان بۆ دەکەم.»
9 他們就去了,走遍那地,按着城邑分做七分,寫在冊子上,回到示羅營中見約書亞。
ئینجا پیاوەکان ڕۆیشتن و بەناو خاکەکەدا گەڕان، بەگوێرەی شارۆچکەکان کردیان بە حەوت بەش، وردەکارییەکەیان تۆمار کرد، پاشان هاتنەوە بۆ لای یەشوع بۆ ئۆردوگاکە لە شیلۆ.
10 約書亞就在示羅,耶和華面前,為他們拈鬮。約書亞在那裏,按着以色列人的支派,將地分給他們。
یەشوعیش لە شیلۆ لەبەردەم یەزدان تیروپشکی بۆ کردن، لەوێ خاکەکەی بۆ نەوەی ئیسرائیل بەگوێرەی بەشەکانیان دابەش کرد.
11 便雅憫支派,按着宗族拈鬮所得之地,是在猶大、約瑟子孫中間。
ئینجا تیروپشک بۆ هۆزی نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا. سنووری تیروپشکەکەیان لەنێوان نەوەی یەهودا و نەوەی یوسفدا بوو.
12 他們的北界是從約旦河起,往上貼近耶利哥的北邊;又往西通過山地,直到伯‧亞文的曠野;
سنوورەکەیان لەلای باکوورەوە لە ڕووباری ئوردونەوە دەستی پێکرد و لە بناری ئەریحا لەلای باکوورەوە تێدەپەڕی، پاشان بە ناوچە شاخاوییەکەدا بەرەو ڕۆژئاوا دەچوو، هەتا نزیک چۆڵەوانی بێت‌ئاڤن.
13 從那裏往南接連到路斯,貼近路斯(路斯就是伯特利),又下到亞他綠‧亞達,靠近下伯‧和崙南邊的山;
ئینجا سنوورەکە لەوێوە بەردەوام بوو بۆ باشووری بناری لوز کە بێت‌ئێلە و لەوێوە هاتە خوارەوە بۆ عەتەرۆت ئەدار لەسەر چیاکەی باشووری بێت‌حۆرۆنی خواروو.
14 從那裏往西,又轉向南,從伯‧和崙南對面的山,直達到猶大人的城基列‧巴力(基列‧巴力就是基列‧耶琳);這是西界。
ئینجا سنوورەکە درێژ بووەوە و سووڕایەوە بەلای ڕۆژئاوای باشوور، لەو کێوەی کە بەرامبەر بێت‌حۆرۆنە لە باشوور و گەیشتە قیریەت بەعل کە قیریەت یەعاریمە، شارۆچکەیەکی نەوەی یەهودا بوو. ئەمە لای ڕۆژئاوا بوو.
15 南界是從基列‧耶琳的儘邊起,往西達到尼弗多亞的水源;
لای باشووریش لەوپەڕی قیریەت یەعاریمەوە دەستی پێکرد و سنوورەکە بەرەو ڕۆژئاوا چوو بۆ سەرچاوەی ئاوەکانی نەفتۆوەح.
16 又下到欣嫩子谷對面山的儘邊,就是利乏音谷北邊的山;又下到欣嫩谷,貼近耶布斯的南邊;又下到隱‧羅結;
سنوورەکە بۆ دامێنی کێوەکەی بەرامبەر بە دۆڵی بەن‌هینۆم کە لە دۆڵی ڕفایمە لەلای باکوور دابەزی، لەوێشەوە دابەزی بۆ دۆڵی هینۆم بەلای بناری یەبوسییەکاندا لەلای باشوورەوە، ئینجا دابەزی بۆ کانی ڕۆگێل.
17 又往北通到隱‧示麥,達到亞都冥坡對面的基利綠;又下到呂便之子波罕的磐石;
ئینجا لە باکوورەوە ڕووەو کانی شەمەش درێژ بووەوە و بەردەوام بوو هەتا گەلیلۆت کە بەرامبەر بە ڕێگای هەورازی ئەدومیمە و ئینجا دابەزی بۆ بەردی بۆهەنی کوڕی ڕەئوبێن.
18 又接連到亞拉巴對面,往北下到亞拉巴;
بەردەوام بوو بۆ بنارەکەی بەرامبەر بە بێت‌عەراڤا بەلای باکووردا، ئینجا دابەزی بۆ دەشتایی عەراڤا.
19 又接連到伯‧曷拉的北邊,直通到鹽海的北汊,就是約旦河的南頭;這是南界。
سنوورەکە بەردەوام بوو بۆ لای بناری باکووری بێت‌حۆگلە، لە کەنداوی باکووری دەریای مردوو کۆتایی هات، لە کۆتایی ڕووباری ئوردون لە باشوور. ئەمەش سنووری باشوورە.
20 東界是約旦河。這是便雅憫人按着宗族,照他們四圍的交界所得的地業。
سنووری لای ڕۆژهەڵاتیش ڕووباری ئوردون بوو. ئەمە میراتی نەوەی بنیامین بوو لەگەڵ سنوورەکەی بە چواردەوریدا بەگوێرەی خێڵەکانیان.
21 便雅憫支派按着宗族所得的城邑就是:耶利哥、伯‧曷拉、伊麥‧基悉、
شارەکانی هۆزی نەوەی بنیامینیش بەگوێرەی خێڵەکانیان ئەمانە بوون: ئەریحا، بێت‌حۆگلە، عێمەق قەچیچ،
22 伯‧亞拉巴、洗瑪臉、伯特利、
بێت‌عەراڤا، چەمارایم، بێت‌ئێل،
23 亞文、巴拉、俄弗拉、
عەڤیم، پارا، عۆفرا،
24 基法‧阿摩尼、俄弗尼、迦巴,共十二座城,還有屬城的村莊;
کەفەر عەمۆنی، عۆفنی و گەڤەع، واتە دوازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
25 又有基遍、拉瑪、比錄、
گبعۆن، ڕامە، بئێرۆت،
26 米斯巴、基非拉、摩撒、
میچپا، کەفیرا، مۆچە،
27 利堅、伊利毗勒、他拉拉、
ڕاقەم، یەرپەئێل، تەرەلا،
28 洗拉、以利弗、耶布斯(耶布斯就是耶路撒冷)、基比亞、基列,共十四座城,還有屬城的村莊。這是便雅憫人按着宗族所得的地業。
چێلەع، هائەلەف، شاری یەبوسی کە ئۆرشەلیمە، گیڤعا و قیریەت، واتە چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. ئەمە میراتی نەوەی بنیامین بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

< 約書亞記 18 >