< 約伯記 30 >

1 但如今,比我年少的人戲笑我; 其人之父我曾藐視, 不肯安在看守我羊群的狗中。
«بەڵام ئێستا ئەوانەی لە من منداڵترن گاڵتەم پێ دەکەن، ئەوانەی بێزم نەدەهات باوکیان لەگەڵ سەگەکانی ناو ڕانەکەم دابنێم.
2 他們壯年的氣力既已衰敗, 其手之力與我何益呢?
دەبێت هێزی دەستیان چ سوودێکی بۆ من هەبێت؟ لەبەر ئەوەی سست بوون و لە کەڵک کەوتوون.
3 他們因窮乏飢餓,身體枯瘦, 在荒廢淒涼的幽暗中齦乾燥之地,
لە دەستکورتی و لە برسیێتیدا لەڕ بوون؛ بە شەو بەناو زەوی وشکدا دەگەڕان، کە وێران و کاول بوون.
4 在草叢之中採鹹草, 羅騰的根為他們的食物。
ئەوانەی وشترالووک و گەڵایان لە دەوەنەکانەوە دەهێنا، ڕەگی دار گەز خۆراکیان بوو.
5 他們從人中被趕出; 人追喊他們如賊一般,
لەنێو کۆمەڵەی خەڵک دەردەکران، هاواریان بەسەردا دەکردن وەک بەسەر دزدا هاوار بکەن.
6 以致他們住在荒谷之間, 在地洞和巖穴中;
لەناو دۆڵە وشکەکان نیشتەجێ بوون، لە ئەشکەوت و لەناو تاشەبەردەکان.
7 在草叢中叫喚, 在荊棘下聚集。
لەنێو دەوەنەکان زەڕین و لەژێر گەزگەزەکان خۆیان مات کرد.
8 這都是愚頑下賤人的兒女; 他們被鞭打,趕出境外。
نەوەی گێلی، هەروەها نەوەی ئەوانەی بێ ناو بوون، لە خاکەکە تێهەڵدراون.
9 現在這些人以我為歌曲, 以我為笑談。
«بەڵام ئێستا ئەو گەنجانە بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن؛ پەندم بەسەردا دەڵێن.
10 他們厭惡我,躲在旁邊站着, 不住地吐唾沫在我臉上。
قێزم لێ دەکەنەوە، دوورەپەرێزیم لێ دەگرن؛ لە تفەکانیان ڕووی من ناپارێزن.
11 鬆開他們的繩索苦待我, 在我面前脫去轡頭。
خودا پەتی کەوانەکەی منی بەرداوە و منی چەماندووەتەوە، جڵەوی لغاوەکەم بەدەستیانەوەیە،
12 這等下流人在我右邊起來, 推開我的腳,築成戰路來攻擊我。
لەلای ڕاستم گەنجە لاسارەکان هێرش دەکەنە سەرم، پاشقولم لێ دەگرن و سەنگەر لە دژی من لێ دەدەن.
13 這些無人幫助的, 毀壞我的道,加增我的災。
ڕێگاکانم لێ تێکدەدەن، بۆ ژێرکەوتنم هاوکاری یەکتر دەکەن، کەس نییە پشتگیری من بکات.
14 他們來如同闖進大破口, 在毀壞之間滾在我身上。
ئەوان دێن هەروەک لە کەلێنێکی فراوانەوە بێن، لەژێر وێرانیەوە خلۆر دەبنەوە.
15 驚恐臨到我, 驅逐我的尊榮如風; 我的福祿如雲過去。
نەهامەتی بەسەرمدا وەرگەڕا، هەروەکو با ڕێزی منی برد، ئاسوودەییم وەک هەور تێپەڕی.
16 現在我心極其悲傷; 困苦的日子將我抓住。
«بە هێواشی ژیانم بەرە و کۆتایی دەچێت، کەوتمە ڕۆژانی زەلیلییەوە.
17 夜間,我裏面的骨頭刺我, 疼痛不止,好像齦我。
شەوگار ئێسکەکانم لەناومدا کلۆر دەکات، ئازارەکانم پشوو نادەن.
18 因上帝的大力,我的外衣污穢不堪, 又如裏衣的領子將我纏住。
خودا بە زۆری هێزەکەی منی بە جلەکانم گرت و شێوەی گۆڕیم، وەک یەخەی کراسەکەم، منی پێچایەوە.
19 上帝把我扔在淤泥中, 我就像塵土和爐灰一般。
فڕێیدامە ناو قوڕەوە، ڕەنگی خۆڵ و خۆڵەمێشم لێ نیشت.
20 主啊,我呼求你,你不應允我; 我站起來,你就定睛看我。
«ئەی خودا هاوارت بۆ دەهێنم و وەڵامم نادەیتەوە؛ ڕادەوەستم و ئاوڕم لێ نادەیتەوە.
21 你向我變心,待我殘忍, 又用大能追逼我,
لەگەڵ مندا توند دەجوڵێیتەوە، بە توانای دەستەکانت دژایەتیم دەکەیت.
22 把我提在風中,使我駕風而行, 又使我消滅在烈風中。
دەمڕفێنیت و دەمدەیتە دەست ڕەشەبا؛ فڕێمدەدەیتە ناو زریانەوە.
23 我知道要使我臨到死地, 到那為眾生所定的陰宅。
دەزانم بۆ مردن دەمگەڕێنیتەوە، بۆ ماڵی چاوەڕوانکراوی هەموو زیندووێک.
24 然而,人仆倒豈不伸手? 遇災難豈不求救呢?
«بێگومان کەس دەستدرێژی ناکاتە سەر مرۆڤێکی تێکشکاو، کاتێک لە تەنگانەیدا هاوار دەکات.
25 人遭難,我豈不為他哭泣呢? 人窮乏,我豈不為他憂愁呢?
ئایا بۆ لێقەوماوان نەگریام؟ ئایا بۆ نەدار گیانم خەمبار نەبوو؟
26 我仰望得好處,災禍就到了; 我等待光明,黑暗便來了。
لەگەڵ ئەوەشدا، کە ئاواتەخوازی چاکە بووم، خراپە هات؛ چاوەڕوانی ڕووناکی بووم، تاریکی هات.
27 我心裏煩擾不安, 困苦的日子臨到我身。
هەناوم گڕی گرتووە و ناوەستێت، ڕۆژانی زەلیلی بەرەوپیرم دێن.
28 我沒有日光就哀哭行去; 我在會中站着求救。
ڕەش هەڵگەڕام بەڵام بەبێ خۆر؛ لەناو کۆمەڵ هەستام هاوارم کرد.
29 我與野狗為弟兄, 與鴕鳥為同伴。
بووم بە برای چەقەڵەکان و هاوڕێی کوندەپەپووەکان.
30 我的皮膚黑而脫落; 我的骨頭因熱燒焦。
پێستم ڕەش و هەڵوەری لەبەرم، لەشم لەبەر تایەکی توند دەسووتێت.
31 所以,我的琴音變為悲音; 我的簫聲變為哭聲。
قیسارەکەم بۆ لاوانەوەیە و شمشاڵەکەم بۆ دەنگی گریاوەکانە.

< 約伯記 30 >