< 以賽亞書 14 >

1 耶和華要憐恤雅各,必再揀選以色列,將他們安置在本地。寄居的必與他們聯合,緊貼雅各家。
یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە و دیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە، لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە، نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن و دێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب.
2 外邦人必將他們帶回本土;以色列家必在耶和華的地上得外邦人為僕婢,也要擄掠先前擄掠他們的,轄制先前欺壓他們的。
گەلان دەیانگرن و دەیانبەن بۆ شوێنی خۆیان، بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل دەستیان بەسەردا دەگرن و دەیانکەن بە کۆیلە و کەنیزە لە خاکی یەزدان، دەبنە ڕاپێچکەری ڕاپێچکەرانیان و دەسەڵاتدار دەبن بەسەر ستەمکارانیاندا.
3 當耶和華使你脫離愁苦、煩惱,並人勉強你做的苦工,得享安息的日子,
ئەو ڕۆژەی یەزدان لە ناخۆشی و هەراسانی و ئەو کۆیلایەتییە سەختەی چێژتت دەتحەسێنێتەوە،
4 你必題這詩歌論巴比倫王說: 欺壓人的何竟熄滅? 強暴的何竟止息?
ئەم پەندە بەسەر پاشای بابلدا هەڵدەدەیت و دەڵێیت: زۆردار چۆن کۆتایی پێ هات! خۆبەزلزانەکە چۆن کۆتایی هات!
5 耶和華折斷了惡人的杖, 轄制人的圭,
یەزدان گۆچانی بەدکارانی شکاند، داردەستی فەرمانڕەواکان،
6 就是在忿怒中連連攻擊眾民的, 在怒氣中轄制列國, 行逼迫無人阻止的。
ئەوانەی بە قینەوە لە گەلەکانیان دەدا، لێدانێکی بێ بڕانەوە، بە تووڕەییەوە دەسەڵاتیان لەسەر نەتەوەکان پەیڕەو دەکرد، بێ بەزەیی دەیانچەوساندنەوە.
7 現在全地得安息,享平靜; 人皆發聲歡呼。
هەموو زەوی حەسایەوە و دڵنیابوو بە هوتاف لێدان دەنگیان هەڵبڕی.
8 松樹和黎巴嫩的香柏樹 都因你歡樂,說: 自從你仆倒, 再無人上來砍伐我們。
هەروەها دار سنەوبەر و ئورزی لوبنانیش شادن بەوەی بەسەرت هاتووە و دەڵێن: «لەو کاتەوەی تۆ ڕاکشایت داربڕ نەهاتووەتە سەرمان.»
9 你下到陰間, 陰間就因你震動來迎接你, 又因你驚動在世曾為首領的陰魂, 並使那曾為列國君王的, 都離位站起。 (Sheol h7585)
جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێت بۆ پێشوازی لە هاتنت، ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت، هەموو سەرکردەکانی جیهان، لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت، هەموو پاشایانی نەتەوەکان. (Sheol h7585)
10 他們都要發言對你說: 你也變為軟弱像我們一樣嗎? 你也成了我們的樣子嗎?
هەموو وەڵام دەدەنەوە و پێت دەڵێن: «هەروەها تۆش وەک ئێمە لاواز بوویت، وەک ئێمەت لێ هات.»
11 你的威勢和你琴瑟的聲音都下到陰間。 你下鋪的是蟲,上蓋的是蛆。 (Sheol h7585)
مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووان بەدەم ئاوازی سازەکانت، لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت و کرمیش دەبێتە لێفەت. (Sheol h7585)
12 明亮之星,早晨之子啊, 你何竟從天墜落? 你這攻敗列國的何竟被砍倒在地上?
چۆن لە ئاسمانەوە بەربوویتەوە، ئەی ئەستێرەی پڕشنگدار، کوڕی بەرەبەیان! بەرەو زەوی بڕایتەوە، ئەی بەزێنەری نەتەوەکان!
13 你心裏曾說: 我要升到天上; 我要高舉我的寶座在上帝眾星以上; 我要坐在聚會的山上,在北方的極處。
تۆ کە لە دڵی خۆتدا گوتت: «سەردەکەوم بۆ ئاسمان، لە سەرووی ئەستێرەکانی خوداوە تەختی خۆم بەرز دەکەمەوە، لەسەر کێوی ژووان دادەنیشم، لەسەر لووتکەی چافۆن.
14 我要升到高雲之上; 我要與至上者同等。
سەردەکەومە سەر بەرزاییەکانی هەور، خۆم وەک خودای هەرەبەرز لێدەکەم.»
15 然而,你必墜落陰間, 到坑中極深之處。 (Sheol h7585)
بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە، بەرەو قووڵایی بیری بێ بن. (Sheol h7585)
16 凡看見你的都要定睛看你, 留意看你,說: 使大地戰抖, 使列國震動,
ئەوانەی دەتبینن تەماشات دەکەن، لێت ورد دەبنەوە: «ئایا ئەمە ئەو پیاوەیە کە زەوی لەرزاند، شانشینەکانی هەژاند،
17 使世界如同荒野, 使城邑傾覆, 不釋放被擄的人歸家, 是這個人嗎?
ئەوەی جیهانی کردە چۆڵەوانی، شارەکانی جیهانی تەفروتونا کرد، ئەوەی دیلەکانی بەرەو ماڵی خۆیان بەڕەڵا نەکرد؟»
18 列國的君王 俱各在自己陰宅的榮耀中安睡。
هەموو پاشایانی نەتەوەکان بە ڕێزەوە ڕاکشان، هەریەکە و لە ئارامگای خۆی.
19 惟獨你被拋棄, 不得入你的墳墓, 好像可憎的枝子, 以被殺的人為衣, 就是被刀刺透, 墜落坑中石頭那裏的; 你又像被踐踏的屍首一樣。
بەڵام تۆ لە گۆڕەکەتەوە تووڕ هەڵدەدرێیت وەک چڵەدارێکی ڕەتکراوە. دادەپۆشرێیت بە تەرمی کوژراوان کە بە شمشێر لێیان دراوە، شۆڕبووەوەکان بەرەو بەردەکانی بیری بێ بن. وەک لاشەی پێشێلکراو،
20 你不得與君王同葬; 因為你敗壞你的國,殺戮你的民。 惡人後裔的名,必永不提說。
لە ناشتن لەگەڵیاندا یەک ناگریت، چونکە خاکەکەی خۆتت کاول کرد، گەلەکەی خۆتت کوشت. توخمی خراپەکاران هەتاهەتایە ناویان نایەت.
21 先人既有罪孽, 就要預備殺戮他的子孫, 免得他們興起來,得了遍地, 在世上修滿城邑。
سەربڕین بۆ کوڕەکانیان ئامادە بکەن لەسەر تاوانی باوکانیان، با هەڵنەستن بۆ ئەوەی زەوی داگیر بکەن و ڕووی جیهان بە شار پڕ بکەنەوە.
22 萬軍之耶和華說: 我必興起攻擊他們, 將巴比倫的名號和所餘剩的人, 連子帶孫一併剪除。 這是耶和華說的。
«هەڵدەستمە سەریان،» یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت. «لە بابل ناو و پاشماوە و نەوە و وەچە ڕیشەکێش دەکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
23 我必使巴比倫為箭豬所得, 又變為水池; 我要用滅亡的掃帚掃淨它。 這是萬軍之耶和華說的。
«دەیکەم بە میراتی کوندەپەپوو و گۆمی ئاو، بە گسکی نەمان گسکی دەدەم،» یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.
24 萬軍之耶和華起誓說: 我怎樣思想,必照樣成就; 我怎樣定意,必照樣成立,
یەزدانی سوپاسالار سوێندی خوارد و فەرمووی: «بێگومان هەروەک ئەوەی دامڕشتووە ئاوا دەبێت، وەک ئەوەی پلانم بۆ داناوە دێتە دی.
25 就是在我地上打折亞述人, 在我山上將他踐踏。 他加的軛必離開以色列人; 他加的重擔必離開他們的肩頭。
ئاشور لە خاکەکەی خۆم دەشکێنم، لەسەر چیاکانم پێشێلی دەکەم، جا نیرەکەی لەسەریان لادەچێت و بارگرانییەکەی لە کۆڵیان دەبێتەوە.»
26 這是向全地所定的旨意; 這是向萬國所伸出的手。
ئەمە ئەو پلانەیە کە بۆ هەموو جیهان داڕێژراوە و ئەمە ئەو دەستەیە کە بۆ سەر هەموو نەتەوەکان درێژکراوە.
27 萬軍之耶和華既然定意,誰能廢棄呢? 他的手已經伸出,誰能轉回呢?
یەزدانی سوپاسالار پلانی داناوە، کێ پووچی دەکاتەوە؟ دەستی ئەوە درێژکراوە، کێ دەیگێڕێتەوە؟
28 亞哈斯王崩的那年,就有以下的默示:
لە ساڵی مردنی ئاحازی پاشادا ئەم سروشە هات:
29 非利士全地啊, 不要因擊打你的杖折斷就喜樂。 因為從蛇的根必生出毒蛇; 牠所生的是火焰的飛龍。
ئەی هەموو فەلەستییەکان شاد مەبن، کە گۆچانی لێدەرەکەت شکا، چونکە توولە مار لە ڕەگی مارەوە دەردەچێت و بەرەکەی مارێکی سووتێنەری باڵدارە.
30 貧寒人的長子必有所食; 窮乏人必安然躺臥。 我必以饑荒治死你的根; 你所餘剩的人必被殺戮。
هەژارترینی هەژاران بەخێو دەکرێن و نەداران بە ئاسوودەیی پاڵ دەدەنەوە، ڕەگی تۆش بە قاتوقڕی دەکوژم و پاشماوەکەشت دەکوژرێت.
31 門哪,應當哀號! 城啊,應當呼喊! 非利士全地啊,你都消化了! 因為有煙從北方出來, 他行伍中並無亂隊的。
ئەی دەروازە واوەیلا بکە! ئەی شار هاوار بکە! ئەی فەلەستی سەراپات توایەوە! چونکە دووکەڵ لە باکوورەوە دێت و ناڕێکی لە ڕیزەکانی نابینرێت.
32 可怎樣回答外邦的使者呢? 必說:耶和華建立了錫安; 他百姓中的困苦人必投奔在其中。
چی وەڵامی نێردراوی نەتەوەکان دەدرێتەوە؟ «کە یەزدان سییۆنی دامەزراند، لە ئەودا گەلە چەوسێنراوەکەی پەناگیر دەبن.»

< 以賽亞書 14 >