< 以西結書 10 >

1 我觀看,見基路伯頭上的穹蒼之中,顯出藍寶石的形狀,彷彿寶座的形像。
ئینجا سەیرم کرد لە سەرەوە بەسەر سەری کەڕوبەکانەوە شێوەی بۆشاییەک خۆی کێشا بووەوە، دیمەنی تەختێکی پاشایەتی هەبوو، وەک یاقووتی شین دەبینرا.
2 主對那穿細麻衣的人說:「你進去,在旋轉的輪內基路伯以下,從基路伯中間將火炭取滿兩手,撒在城上。」 我就見他進去。
یەزدان بە پیاوە کەتان پۆشەکەی فەرموو: «بڕۆ ناو چەرخەکانی ژێر کەڕوبەکان و مشتت پڕ بکە لە پشکۆی ئەو ئاگرەی لەنێوان کەڕوبەکانە و بەسەر شارەکەدا بڵاوی بکەرەوە.» ئەویش لەبەرچاوم چووە ناوەوە.
3 那人進去的時候,基路伯站在殿的右邊,雲彩充滿了內院。
کەڕوبەکانیش لەلای ڕاستی پەرستگاکە ڕاوەستابوون کە پیاوەکە چووە ژوورەوە، هەورێکیش حەوشەکەی ناوەوەی پڕکردەوە.
4 耶和華的榮耀從基路伯那裏上升,停在門檻以上;殿內滿了雲彩,院宇也被耶和華榮耀的光輝充滿。
شکۆمەندی خودای ئیسرائیلیش لەسەر کەڕوبەکانەوە هەستا، بەرەو بەردەرگای پەرستگاکە ڕۆیشت، جا پەرستگاکە پڕ بوو لە هەورەکە و حەوشەکەش پڕ بوو لە بریسکەی شکۆمەندی یەزدان.
5 基路伯翅膀的響聲聽到外院,好像全能上帝說話的聲音。
دەنگی باڵی کەڕوبەکان لە خانەکانی دەرەوە دەبیسترا، وەک دەنگی خودای هەرە بەتوانا کە قسە بکات.
6 他吩咐那穿細麻衣的人說:「要從旋轉的輪內基路伯中間取火。」那人就進去站在一個輪子旁邊。
کاتێک کە فەرمانی بە پیاوە کەتان پۆشەکە کرد و فەرمووی، «ئاگر لەنێوان چەرخەکان، لەنێوان کەڕوبەکان ببە،» چووە ژوورەوە و لەتەنیشت چەرخێک ڕاوەستا.
7 有一個基路伯從基路伯中伸手到基路伯中間的火那裏,取些放在那穿細麻衣的人兩手中,那人就拿出去了。
کەڕوبێک لەنێو کەڕوبەکانەوە دەستی بۆ ئاگرەکەی نێوان کەڕوبەکان درێژکرد، لێی هەڵگرت و خستییە ناو هەردوو مشتی پیاوە کەتان پۆشەکە، ئەویش وەریگرت و چووە دەرەوە.
8 在基路伯翅膀之下,顯出有人手的樣式。
لە کەڕوبەکانەوە شتێکی وەک دەستی مرۆڤ لەژێر باڵەکانیەوە دەرکەوت.
9 我又觀看,見基路伯旁邊有四個輪子。這基路伯旁有一個輪子,那基路伯旁有一個輪子,每基路伯都是如此;輪子的顏色彷彿水蒼玉。
تەماشام کرد، بینیم چوار چەرخ لەتەنیشت کەڕوبەکانە، هەر چەرخێک لەتەنیشت کەڕوبێکەوە بوو، دیمەنی چەرخەکان وەک دیمەنی زەبەرجەد بوو.
10 至於四輪的形狀,都是一個樣式,彷彿輪中套輪。
هەر چواریان یەک شێوەیان هەبوو، وەک چەرخ لەناو چەرخ بێت.
11 輪行走的時候,向四方都能直行,並不掉轉。頭向何方,他們也隨向何方,行走的時候並不掉轉。
کاتێک کە دەڕۆیشتن، بە ئاراستەی هەر چوار لادا دەڕۆیشتن، لە ڕۆیشتنیشدا لایان نەدەدا، بەڵکو بۆ هەر لایەک یەکێک لە کەڕوبەکان ڕووی تێدەکرد ئەوانیش بەدوایدا دەچوون، لە ڕۆیشتندا لایان نەدەدا.
12 他們全身,連背帶手和翅膀,並輪周圍都滿了眼睛。這四個基路伯的輪子都是如此。
هەموویان لاشەکانیان، پشت و دەست و باڵ و چەرخەکان پڕبوون لە چاو بە هەر چواردەوریدا بۆ هەر چوار چەرخەکە.
13 至於這些輪子,我耳中聽見說是旋轉的。
گوێم لێ بوو چەرخەکان پێیان دەگوترا «چەرخی خولاوە».
14 基路伯各有四臉:第一是基路伯的臉,第二是人的臉,第三是獅子的臉,第四是鷹的臉。
هەر کەڕوبێکیش چوار ڕووی هەبوو، ڕووی یەکەم ڕووی کەڕوب، ڕووی دووەم ڕووی مرۆڤ، ڕووی سێیەم ڕووی شێر و ڕووی چوارەم ڕووی هەڵۆ بوو.
15 基路伯升上去了;這是我在迦巴魯河邊所見的活物。
ئینجا کەڕوبەکان بەرز بوونەوە، ئەمانە ئەو گیانلەبەرانەن کە لەلای نۆکەندی کەڤار بینیبووم.
16 基路伯行走,輪也在旁邊行走。基路伯展開翅膀,離地上升,輪也不轉離他們旁邊。
لەگەڵ ڕۆیشتنی کەڕوبەکان، چەرخەکانیش لەتەنیشتیانەوە ڕۆیشتن، کە کەڕوبەکان باڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ بەرزبوونەوە لە زەوی، چەرخەکان هەر لەتەنیشتیان مانەوە.
17 那些站住,這些也站住;那些上升,這些也一同上升,因為活物的靈在輪中。
کە کەڕوبەکان ڕادەوەستان ئەوانیش ڕادەوەستان، کە بەرز دەبوونەوە ئەوانیش بەرز دەبوونەوە، چونکە گیانی گیانلەبەرەکان لەناو چەرخەکاندا بوو.
18 耶和華的榮耀從殿的門檻那裏出去,停在基路伯以上。
ئینجا شکۆمەندی یەزدان لە بەردەرگای پەرستگاکەوە ڕۆیشت و لەسەر کەڕوبەکان وەستا.
19 基路伯出去的時候,就展開翅膀,在我眼前離地上升。輪也在他們的旁邊,都停在耶和華殿的東門口。在他們以上有以色列上帝的榮耀。
لەبەرچاوم کەڕوبەکان باڵەکانیان بەرزکردەوە و لەسەر زەوی بەرزبوونەوە، لە کاتی ڕۆیشتنیان چەرخەکانیشیان لەگەڵ بوو، لەلای داڵانی دەروازەی ڕۆژهەڵاتی ماڵی یەزدان وەستان، شکۆمەندی خودای ئیسرائیلیش لەسەر سەریان بوو.
20 這是我在迦巴魯河邊所見、以色列上帝榮耀以下的活物,我就知道他們是基路伯。
ئەمانە ئەو گیانلەبەرانەن کە لەلای نۆکەندی کەڤار لەژێر خودای ئیسرائیل بینیبووم، زانیم کە ئەمانە کەڕوبن.
21 各有四個臉面,四個翅膀,翅膀以下有人手的樣式。
هەریەکەیان چوار ڕوو و چوار باڵی هەبوو، لەبن باڵەکانیشەوە لە شێوەی دەستی مرۆڤیان هەبوو.
22 至於他們臉的模樣,並身體的形像,是我從前在迦巴魯河邊所看見的。他們俱各直往前行。
شێوەی ڕووەکانیشیان، شێوەی ئەو ڕووانە بوو کە لەلای نۆکەندی کەڤار بینیم، دیمەنیان و خۆشیان. هەریەکە بەرەو پێش دەڕۆیشت.

< 以西結書 10 >