< 歷代志上 2 >

1 以色列的兒子是呂便、西緬、利未、猶大、以薩迦、西布倫、
ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون،
2 但、約瑟、便雅憫、拿弗他利、迦得、亞設。
دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.
3 猶大的兒子是珥、俄南、示拉,這三人是迦南人書亞女兒所生的。猶大的長子珥在耶和華眼中看為惡,耶和華就使他死了。
کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون. ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.
4 猶大的兒婦她瑪給猶大生法勒斯和謝拉。猶大共有五個兒子。
تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو. ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.
5 法勒斯的兒子是希斯崙、哈母勒。
کوڕەکانی پێرێز: حەسرۆن و حامول.
6 謝拉的兒子是心利、以探、希幔、甲各、大拉,共五人。
کوڕەکانی زەرەح: زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.
7 迦米的兒子是亞干,這亞干在當滅的物上犯了罪,連累了以色列人。
کوڕەکەی کەرمی: عاخار کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی برد.
8 以探的兒子是亞撒利雅。
کوڕەکەی ئێیتان: عەزەریا بوو.
9 希斯崙所生的兒子是耶拉篾、蘭、基路拜。
حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە: یەرەحمێل، ڕام و کالێب.
10 蘭生亞米拿達;亞米拿達生拿順。拿順作猶大人的首領。
ڕام عەمینادابی بوو، عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا.
11 拿順生撒門;撒門生波阿斯;
نەحشۆن سەلمۆنی بوو و سەلمۆن بۆعەزی بوو،
12 波阿斯生俄備得;俄備得生耶西;
بۆعەز عوبێدی بوو و عوبێد یەسای بوو.
13 耶西生長子以利押,次子亞比拿達,三子示米亞,
یەسا باوکی ئەمانە بوو: ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب، سێیەمین شیمەعە،
14 四子拿坦業,五子拉代,
چوارەمین نەتەنێل، پێنجەمین ڕەدەی،
15 六子阿鮮,七子大衛。
شەشەمین ئۆچەم و حەوتەمین داود.
16 他們的姊妹是洗魯雅和亞比該。洗魯雅的兒子是亞比篩、約押、亞撒黑,共三人。
هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون، چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل.
17 亞比該生亞瑪撒;亞瑪撒的父親是以實瑪利人益帖。
ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.
18 希斯崙的兒子迦勒娶阿蘇巴和耶略為妻,阿蘇巴的兒子是耶設、朔罷、押墩。
کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە: یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن.
19 阿蘇巴死了,迦勒又娶以法她,生了戶珥。
کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە.
20 戶珥生烏利;烏利生比撒列。
حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.
21 希斯崙正六十歲娶了基列父親瑪吉的女兒,與她同房;瑪吉的女兒生了西割;
پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە.
22 西割生睚珥。睚珥在基列地有二十三個城邑。
سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو.
23 後來基述人和亞蘭人奪了睚珥的城邑,並基納和其鄉村,共六十個。這都是基列父親瑪吉之子的。
بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.
24 希斯崙在迦勒‧以法他死後,他的妻亞比雅給他生了亞施戶;亞施戶是提哥亞的父親。
پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.
25 希斯崙的長子耶拉篾生長子蘭,又生布拿、阿連、阿鮮、亞希雅。
کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن: ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا.
26 耶拉篾又娶一妻名叫亞她拉,是阿南的母親。
یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.
27 耶拉篾長子蘭的兒子是瑪斯、雅憫、以結。
کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل: مەعەچ، یامین و عێقەر.
28 阿南的兒子是沙買、雅大。沙買的兒子是拿答、亞比述。
کوڕەکانی ئۆنام: شەمەی و یاداع. کوڕەکانی شەمەی: ناداب و ئەبیشوور.
29 亞比述的妻名叫亞比孩,亞比孩給他生了亞辦和摩利。
ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.
30 拿答的兒子是西列、亞遍;西列死了沒有兒子。
کوڕەکانی ناداب: سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.
31 亞遍的兒子是以示;以示的兒子是示珊;示珊的兒子是亞來。
کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو، کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.
32 沙買兄弟雅大的兒子是益帖、約拿單;益帖死了沒有兒子。
کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی: یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.
33 約拿單的兒子是比勒、撒薩。這都是耶拉篾的子孫。
کوڕەکانی یۆناتان: پەلەت و زازا. ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.
34 示珊沒有兒子,只有女兒。示珊有一個僕人名叫耶哈,是埃及人。
شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو. شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو.
35 示珊將女兒給了僕人耶哈為妻,給他生了亞太。
شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.
36 亞太生拿單;拿單生撒拔;
عەتەی ناتانی بوو، ناتان زاڤادی بوو،
37 撒拔生以弗拉;以弗拉生俄備得;
زاڤاد ئەفلالی بوو، ئەفلال عوبێدی بوو،
38 俄備得生耶戶;耶戶生亞撒利雅;
عوبێد یێهوی بوو، یێهو عەزەریای بوو،
39 亞撒利雅生希利斯;希利斯生以利亞薩;
عەزەریا حەلەچی بوو، حەلەچ ئەلیعاسای بوو،
40 以利亞薩生西斯買;西斯買生沙龍;
ئەلیعاسا سیسمەیی بوو، سیسمەی شەلومی بوو،
41 沙龍生耶加米雅;耶加米雅生以利沙瑪。
شەلوم یەقەمیای بوو و یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.
42 耶拉篾兄弟迦勒的長子米沙,是西弗之祖瑪利沙的兒子,是希伯崙之祖。
کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل: مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.
43 希伯崙的兒子是可拉、他普亞、利肯、示瑪。
کوڕەکانی حەبرۆن: قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع.
44 示瑪生拉含,是約干之祖。利肯生沙買。
شەمەع ڕەحەمی بوو کە باوکی یۆرقاعام بوو و ڕاقەم شەمەی بوو.
45 沙買的兒子是瑪雲;瑪雲是伯‧夙之祖。
کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێت‌چوور بوو.
46 迦勒的妾以法生哈蘭、摩撒、迦謝;哈蘭生迦卸。(
هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب حاران، مۆچا و گەزێزی بوو، هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.
47 雅代的兒子是利健、約坦、基珊、毗力、以法、沙亞弗。)
کوڕەکانی یاهدای ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.
48 迦勒的妾瑪迦生示別、特哈拿,
مەعکای کەنیزەی کالێبیش، شەڤەر و تیرحەنای بوو،
49 又生麥瑪拿之祖沙亞弗、抹比拿和基比亞之祖示法。迦勒的女兒是押撒。
هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا، شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو.
50 迦勒的子孫就是以法她的長子、戶珥的兒子,記在下面:基列‧耶琳之祖朔巴,
ئەمانە نەوەی کالێب بوون. کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو: شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم،
51 伯利恆之祖薩瑪,伯迦得之祖哈勒。
سەلمای باوکی بێت‌لەحم و حارێفی باوکی بێت‌گادێر.
52 基列‧耶琳之祖朔巴的子孫是哈羅以和一半米努‧哈人。
نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون: هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و
53 基列‧耶琳的諸族是以帖人、布特人、舒瑪人、密來人,又從這些族中生出瑣拉人和以實陶人來。
خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.
54 薩瑪的子孫是伯利恆人、尼陀法人、亞他綠‧伯‧約押人、一半瑪拿哈人、瑣利人,
نەوەی سەلما: بێت‌لەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێت‌یۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان،
55 和住雅比斯眾文士家的特拉人、示米押人、蘇甲人。這都是基尼人利甲家之祖哈末所生的。
هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.

< 歷代志上 2 >