< 詩篇 90 >

1 天主的人梅瑟的祈禱。吾主,從永遠到永遠,您就作我們的靠山。
نوێژێکی موسای پیاوی خودا. ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوە تۆ پەناگامان بوویت.
2 群山尚未形成,大地尚未生出,從永遠直到永遠,您已經是天主。
بەر لەوەی چیاکان پەیدا ببن، یان زەوی و جیهان دروستببن، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە، تۆ خودایت.
3 您命令世人歸於灰塵,說:歸來,亞當的子孫們!
تۆ مرۆڤ دەکەیتەوە بە تۆز، دەفەرموویت: «ئادەمیزادینە، بگەڕێنەوە بۆ تۆز.»
4 因為千年在您的眼前,好像是剛過去的昨天,好像夜裏的一更時間。
لەلای تۆ، هەزار ساڵ وەک دوێنێ وایە کە تێپەڕیوە، وەک بەشێکی شەو وایە.
5 您消滅他們,使他們有如清晨一覺,使他們有如剛出生的嫩苗青草,
مرۆڤ وەک خەون ڕادەماڵیت، وەک ئەو گیایەی سەر لە بەیانی نوێ دەبێتەوە،
6 早晨雖然旺盛繁茂,傍晚就已凋謝枯槁。
سەر لە بەیانی دەبووژێتەوە و نوێ دەبێتەوە، بۆ ئێوارە سیس دەبێت و دەفەوتێت.
7 這樣,我們因了您的怒火,而消耗殆盡,我們我們因了您的怒忿,而昏厥不振。
بە هەڵچوونی تۆ لەناوچووین، بە تووڕەیی تۆ تۆقین.
8 您把我們的罪惡全在您的面前擺出,在您儀容的光輝前,我們的隱惡全露。
گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە، شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت.
9 我們的日月,都在您義怒中消逝,我們的年歲,也不過像一聲嘆息。
هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو، ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد.
10 我們的壽數,不外七十春秋,若是強壯,也不過八十寒暑;但多半還是充滿勞苦與空虛,因轉眼即逝,我們也如飛而去。
ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە، یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت، ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە، چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین.
11 誰能體會您怒憤的威力,誰能覺察您怒火的可畏?
کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟ لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ.
12 求您教導我們詳數年歲,使我們達到內心的智慧。
ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت.
13 上主,求您歸來,尚待何時?求您快來憐恤您的僕役!
ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟ لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە.
14 使我們清晨就飽享您的慈愛,讓我們能歡欣鼓舞天天愉快!
سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە، تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین.
15 您磨難我們,使我們受苦多少日子,求您也使我們多少年月時日歡喜。
دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین، ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی.
16 求使您的僕人得見您的化工,給他們的子孫彰顯您的尊榮。
کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە، شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان.
17 願上主我們的天主給我們廣施仁風,促使我們所做的工作順利成功,促使我們所做的工作順利成功。
با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت، کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە، بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە.

< 詩篇 90 >