< 箴言 25 >

1 以下也是撒羅滿的箴言,由猶大王希則克雅的人所蒐集:
ئەمانەش هەر پەندی سلێمانن کە پیاوەکانی حەزقیای پاشای یەهودا نووسیویانەتەوە:
2 將事隱蔽,是天主的光榮;清察事實,是君王的光榮。
شکۆمەندیی خودا لە شاردنەوەی بابەتدایە، شکۆمەندیی پاشایانیش لە لێکۆڵینەوەی بابەتدایە.
3 天有多高,地有多厚,王有何心,不可測量。
هەروەک ئاسمان بۆ بەرزییە و زەوی بۆ قووڵییە، دڵی پاشایانیش ناپشکنرێت.
4 若將銀渣除去淨盡,銀匠必會造出銀器;
خڵت لە زیو داماڵە، ئەو کاتە دەتوانرێت کەرەستەی لێ دروستبکرێت.
5 若將君王前的惡人除掉,王座即可因正義而穩立。
بەدکار لەبەردەم پاشا داماڵە، بە ڕاستودروستی تەختەکەی دەچەسپێت.
6 你在君王前不可炫耀,不可佔有權貴的座位;
لەبەردەم پاشا خۆت بەرز مەکەرەوە، لە شوێنی گەورە پیاوان ڕامەوەستە.
7 因為人對你說「請上座! 」比在貴前受抑更好。
وا چاکترە پێت بگوترێت: «سەربکەوە بۆ ئێرە،» نەک لەلای میر تەریق بیتەوە. ئەوەی بە چاوی خۆت بینیت،
8 你眼若有所見,不可冒然訴訟;人若使你難堪,你將何以善後﹖
خێرا مەیبە بۆ دادگا، چونکە لە کۆتاییەکەی چی دەکەیت ئەگەر دراوسێکەت شەرمەزاری کردیت؟
9 與你的近人,可自決爭端;他人的秘密,切不可洩漏;
کە باسی کێشەکەت دەکەیت لەگەڵ دراوسێکەت، نهێنی خەڵکی دیکە مەدرکێنە،
10 免得人聽見了而譏笑你,使你的聲譽一敗塗地。
نەوەک گوێگرێک شەرمەزارت بکات، جا ناوە زڕاوەکەت لێ نابێتەوە.
11 一句簡單話,若說得適當,有如銀盤中,放上金蘋果。
سێوێکی زێڕە و لە زیو گیراوە، ئەو قسەیەی لە کاتی خۆیدا دەکرێت.
12 明智的勸戒,對受教的人,無異於金環,或純金美飾。
وەک گوارەی زێڕە و خشڵی زێڕی بێگەردە، سەرزەنشتی دانا بۆ گوێی بیسەر.
13 忠誠的使者,對遣他的人,有如秋收時,吹來的涼風,使他主人的心感到愉快。
وەک ساردی بەفرە لە ڕۆژی دروێنەدا، نوێنەری دەستپاک بۆ ئەوانەی دەینێرن، دڵی گەورەکانی فێنک دەکاتەوە.
14 許諾而不實踐的人,只好似無雨的風雲。
هەور و بای بێ بارانە، ئەوەی شانازی بە دیاری بکات و نەیبەخشێت.
15 容忍可以折服公侯,柔語能以粉碎硬骨。
بە نەسرەوتن فەرمانڕەوا قایل دەکرێت، زمانی نەرمیش ئێسک دەشکێنێت.
16 你找到蜂蜜,應按食量吃;怕吃的過多,反要吐出來。
ئەگەر هەنگوینت دۆزییەوە بەگوێرەی پێویست بیخۆ، ئەگینا پڕ دەبیت و دەیڕشێنیتەوە.
17 鄰舍的住家,你應少踏入;怕他討厭你,反而憎恨你。
بە کەمی پێت لە ماڵی دراوسێکەت دابنێ، ئەگینا لێت تێر دەبێت و ڕقی لێت دەبێتەوە.
18 作假見證陷害鄰舍的人,無異是鐵鎚、刀劍和利箭。
وەک کوتەک و شمشێر و تیری تیژە، ئەوەی شایەتی درۆ لەسەر دراوسێکەی بدات.
19 在患難之日,信賴無信用的人,有如信賴蛀壞的牙,脫節的腳。
وەک ددانی کلۆر و قاچی لەجێ چووە، پشتبەستن بە ناپاک لە ڕۆژی تەنگانەدا.
20 對憂傷的心靈詠唱詩歌,無異在傷口處倒上酸醋。
وەک داکەندنی بەرگ لە ڕۆژی سەرمادا، یان سرکەیە بەسەر سۆدەدا، چڕینی گۆرانی بۆ دڵتەنگ.
21 若仇人餓了,你要給他吃;若是他渴了,應給他水喝:
ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی دەرخوارد بدە، ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ.
22 這是將火炭堆在他頭上,上主也必要因此還報你。
بەمە پشکۆ لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت، یەزدانیش پاداشتت دەداتەوە.
23 北風帶來時雨;讒言易惹怒容。
بای باکوور باران دەهێنێت، زمانی پاشملەش ڕووی گرژ.
24 寧願住在屋頂的一角,不願與吵婦同居一室。
باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت، نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.
25 來自遠方的喜信,無異口渴獲清泉。
وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت، هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور.
26 義人如在惡人面前失足,無異弄混的水泉,弄濁的水井。
وەک کانییەکی لێڵ و بیرێکی بۆگەنە، ئەو کەسە ڕاستودروستەی لەبەردەم بەدکار کۆڵ دەدات.
27 吃蜂蜜過多,有損無益;過於求光榮,反而受累。
زۆر خواردنی هەنگوین باش نییە، ڕێزدار نابێت ئەوەی داوای ڕێزلێنان بۆ خۆی دەکات.
28 人若不控制自己的脾氣,就如一座無牆無防的城市。
وەک شارێکی ڕووخاوی بێ شوورایە، ئەو پیاوەی بەسەر خۆیدا زاڵ نەبێت.

< 箴言 25 >