< 箴言 22 >

1 信譽比多財可取,敬仰必金銀可貴。
ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە، ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە.
2 富人與窮人彼此相遇,二者皆為上主所造。
دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە، دروستکەری هەردووکیان یەزدانە.
3 精明人遇見災禍,即行隱避;無知者反向前走,自招損害。
ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.
4 謙卑的賞報,是敬畏上主,是享有財富、尊榮和生命。
پاداشتی بێفیزی و لەخواترسی دەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە.
5 邪惡者的路上,滿佈荊棘羅網;潔身自愛的人,必能遠而避之。
چقڵ و تەڵە لە ڕێگای پیاوی خواردایە، بەڵام ئەوەی خۆی بپارێزێت لێی دوور دەکەوێتەوە.
6 你教導孩童應行的道路,待他老年時也不會離棄。
منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت، پیریش بێت لێی لا نادات.
7 富人宰割窮人,債主奴役債戶。
دەوڵەمەند بەسەر هەژاردا حوکم دەکات، قەرزاریش کۆیلەی خاوەن قەرزە.
8 播種邪惡的,必收穫災禍;他辛苦工作,必全屬徒然。
ئەوەی ناڕەوایی بچێنێت دروێنەی خراپە دەکات، کوتەکی تووڕەییشی دەفەوتێت.
9 目光慈祥的,必蒙受祝福,因他將食糧,施捨給狂人。
ئەوەی چاوتێر بێت بەرەکەتدار دەبێت، چونکە لە نانی خۆی دەداتە هەژار.
10 趕走了狂人,就除了爭執;爭訟與侮辱,亦相繼止息。
گاڵتەجاڕ دەربکە، ناکۆکی دەڕوات، دووبەرەکی و ڕیسواییش نامێنێت.
11 純潔的心靈,是上主所愛;優雅的唇舌,是君王所悅。
ئەوەی حەزی لە دڵپاکی بێت و قسەی شیرین بێت، پاشا دەبێتە دۆستی.
12 上主的眼目,常衛護知識;敗類的言論,必加以毀滅。
چاوی یەزدان چاودێری زانیاری دەکات، بەڵام قسەی ناپاکان سەرەوژێر دەکات.
13 只有懶人說:「外面有獅子,在街市之中,我會被吞噬。」
تەمبەڵ دەڵێت: «شێرێک لە دەرەوەیە! ئەگەر بچمە گۆڕەپانەکان دەکوژرێم!»
14 淫婦們的口,實是個深坑;上主惱怒的,必墮入其中。
دەمی ژنی بەدڕەوشت چاڵێکی قووڵە، ئەوەی بەر تووڕەیی یەزدان بکەوێت دەکەوێتە ناوی.
15 孩童心中藏愚昧,只有戒尺能驅逐。
گێلی بە دڵی منداڵەوە گرێدراوە، بەڵام گۆچانی تەمبێکردن دووری دەخاتەوە لێی.
16 欺壓窮人,是使他致富;饋贈富者,是使他貧窮。
ئەوەی زۆرداری لە هەژار بکات بۆ ئەوەی بۆ خۆی زیاد بکات و ئەوەی بە دەوڵەمەند ببەخشێت، بێگومان هەردووکیان بەرەو نەبوونییە.
17 你應當傾聽智者的訓言,應專心致意領會我的知識。
گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە، دڵت بدە زانیاری من،
18 你若細心存想,常在口中誦念,必會令你喜悅。
چونکە جوانە ئەگەر لە ناختدا هەڵیبگریت و تێکڕا لەسەر لێوەکانت بچەسپێن.
19 為使你的信賴全托於上主,我今日特將道路指示給你。
بۆ ئەوەی پشتبەستنت بە یەزدان بێت، ئەمڕۆ تۆ فێر دەکەم، بەڵێ تۆ.
20 關於教誨和知識,我豈未多次寫過;
ئایا سی پەندم بۆ نەنووسیوی سەبارەت بە ڕاوێژ و زانیاری،
21 使你認識真言實理,答覆前來問你的人﹖
بۆ ئەوەی دروستی قسەی ڕاستیت فێر بکەم، هەتا وەڵامە ڕاستییەکان بدەیتەوە ئەوانەی کە تۆیان ناردووە؟
22 你不可因為人窮而剝削窮人,亦不可在城門口欺壓弱小者;
هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی و نەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا،
23 因為他們的案件,上主必予以辯護;凡剝奪他們的人,上主必討其生命。
چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات و ئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات.
24 易怒的人,不可與他交結,暴躁的人,不要與他往來,
مەبە برادەری کەسی تووڕە، هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە،
25 免得你沾染他的惡習,甘冒喪失性命的危險。
نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت، خۆت تووشی تەڵە بکەیت.
26 不要為別人擊掌,不要為債務作保;
لەوانە مەبە کە تەوقە دەکەن، دەستەبەری قەرزی خەڵک مەکە.
27 免得你沒有什麼償還時,連你的床榻也被人奪走。
ئەگەر نەتبوو بیدەیتەوە، بۆچی نوێنەکەی ژێرت ببردرێت.
28 祖先立定的舊界,你不要加以移動。
سنووری کۆن مەگوازەوە، ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە.
29 你曾見過辦事能幹的人嗎﹖他必侍立在君王面前,決不侍立在庸人面前。
ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟ لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت، نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ.

< 箴言 22 >