< 尼希米記 12 >

1 以下是同沙耳提的兒子責魯巴貝耳和耶叔亞回來的司祭和肋未人:色辣雅、耶肋米雅、厄次辣、
ئەمانەش ئەو کاهین و لێڤییانەن کە لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوع سەرکەوتن: سەرایا، یەرمیا، عەزرا،
2 阿瑪黎、瑪路克、哈突士、
ئەمەریا، مەلوخ، حەتوش،
3 舍加尼雅、哈陵、默摩特、
شەخەنەیا، ڕەحوم، مەرێمۆت،
4 依多、金乃通、阿彼雅、
عیدۆ، گینەتۆن، ئەبیا،
5 米雅明、瑪阿狄雅、彼耳加、
میامین، مۆعەدیا، بیلگا،
6 舍瑪雅、約雅黎布、耶達雅、
شەمەعیا، یۆیاریڤ، یەدایا،
7 撒路、阿摩克、希耳克雅、阿達雅:這些人是耶叔亞時期中的司祭,和他們兄弟的族長。
سەلو، عامۆق، حیلقیا، یەدایا. ئەمانە کاهینەکانی باڵا و هاوکارەکانیان بوون لە سەردەمی یەشوع.
8 他和他的兄弟們啟唱頌謝經文。
ئەمانەش لێڤییەکان بوون: یێشوع، بەنوی، قەدمیێل، شێرێڤیا، یەهودا و مەتەنیا کە خۆی و یاریدەدەرەکانی سەرپەرشتی گۆرانیی سوپاسگوزارییان دەکرد.
9 巴刻步克雅和烏尼,以及他們的兄弟依照班次,輪流服務。
هەروەها بەقبوقیا و عونی کە هاوکاریان بوون، لە کاتی خزمەتدا بەرامبەریان ڕادەوەستان.
10 耶叔亞生約雅金,約雅金生厄肋史布,厄肋史布生約雅達,
یەشوع یۆیاقیمی بوو، یۆیاقیمیش ئەلیاشیڤی بوو، ئەلیاشیڤیش یۆیاداعی بوو،
11 約雅達約哈南,約哈南生雅杜亞。
یۆیاداعیش یۆناتانی بوو، یۆناتانیش یەدوەعی بوو.
12 在約雅金年間,司祭作族長的:色辣雅家是默辣雅,
لە سەردەمی یۆیاقیم گەورەی بنەماڵە کاهینەکان ئەمانە بوون: مەرایا گەورەی بنەماڵەی سەرایا بوو، حەنەنیا گەورەی بنەماڵەی یەرمیا بوو،
13 厄次辣家是默叔藍,阿瑪黎雅家是約哈南,
مەشولام گەورەی بنەماڵەی عەزرا بوو، یەهۆحانان گەورەی بنەماڵەی ئەمەریا بوو،
14 瑪路克家是約納堂,舍巴尼雅是約色夫,
یۆناتان گەورەی بنەماڵەی مەلوخ بوو، یوسف گەورەی بنەماڵەی شەخەنەیا بوو،
15 哈陵家是阿德納,默辣摩特家是赫耳凱,
عەدنا گەورەی بنەماڵەی حاریم بوو، حەلقای گەورەی بنەماڵەی مەرێمۆت بوو،
16 依多家是則加雅,金厏通家是默叔藍,
زەکەریا گەورەی بنەماڵەی عیدۆ بوو، مەشولام گەورەی بنەماڵەی گینەتۆن بوو،
17 阿彼雅家是齊革黎,米尼雅明和摩阿狄雅家是丕耳泰,
زکری گەورەی بنەماڵەی ئەبیا بوو، پیلتای گەورەی بنەماڵەی مینیامین و مۆعەدیا بوو،
18 彼耳家是沙慕亞,舍瑪雅家是約納堂,
شەموع گەورەی بنەماڵەی بیلگا بوو، یەهۆناتان گەورەی بنەماڵەی شەمەعیا بوو،
19 約雅黎布是瑪特乃,耶達雅是烏齊,
مەتەنەی گەورەی بنەماڵەی یۆیاریڤ بوو، عوزی گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو،
20 撒路家是卡來,阿克摩家是厄貝爾,
قەلای گەورەی بنەماڵەی سەلوی بوو، عێبەر گەورەی بنەماڵەی عامۆق بوو،
21 希耳克雅是哈沙彼雅,阿達雅是乃塔乃耳。
حەشەڤیا گەورەی بنەماڵەی حیلقیا بوو، نەتەنێل گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو.
22 在厄肋雅史布、約雅達、約哈南和雅杜亞年間,肋未人的族長都登記了,司祭也登記了,直到波斯達理阿的朝代。
ئەوانەی کە لە سەردەمی ئەلیاشیڤ و یۆیاداع و یۆحانان و یەدوەع، گەورەی بنەماڵەکانی لێڤی و کاهینەکان بوون، لە پاشایەتییەکەی داریوشی پاشای فارس تۆمار کران.
23 肋未人的族長也都登記在編年錄上,直到厄肋雅史布的孫子約哈南時代。
ئەوانەش کە هەتا سەردەمی یۆحانانی کوڕی ئەلیاشیڤی گەورەی بنەماڵەکانی نەوەی لێڤی بوون، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە تۆمار کران.
24 肋未人的族長是哈沙彼雅。舍勒彼雅、耶亞、彼奴依和卡德米耳;他們和他們的兄弟,按天主的人達味所制定的,在唱讚美和頌謝經文時,對面站著,分班輪流歌唱。
هەروەها ڕابەری لێڤییەکان ئەمانە بوون: حەشەڤیا، شێرێڤیا و یێشوعی کوڕی قەدمیێل لەگەڵ هاوکارەکانیان، ئەوانەی کە لە بەرامبەریان ڕادەوەستان بۆ ستایشکردن و سوپاسگوزاری، نۆبەت بە نۆبەت، بەپێی فەرمانی داودی پیاوی خودا.
25 瑪塔尼雅。巴刻步克雅、敖巴狄雅、默叔藍、塔耳孟和阿谷布,都是守門的,護守府庫的門:
مەتەنیا، بەقبوقیا، عۆبەدیا، مەشولام، تەلمۆن و عەقوڤ دەرگاوان بوون، پاسەوانی کۆگاکانی دەروازەکانیان دەکرد.
26 以上都是約匝達克的孫子,耶叔亞兒子約雅金時代和乃赫米雅省長,及厄斯德拉司祭兼經師時代的人。
ئەمانە لە سەردەمی یۆیاقیمی کوڕی یەشوعی کوڕی یۆچاداق خزمەتیان دەکرد، هەروەها لە سەردەمی نەحەمیای پارێزگار و عەزرای کاهین، کە مامۆستای تەورات بوو.
27 為耶路撒冷城垣舉行落成典禮時,召集住在各地的肋未人,在到耶路撒冷,詠唱詠謝讚美的詩歌,彈奏弦樂琴瑟,這落成典禮歡樂舉行。
لە کاتی تەرخانکردنی شوورای ئۆرشەلیم، داوای لێڤییەکانیان کرد لە هەموو شوێنەکانیانەوە بێنە ئۆرشەلیم بۆ گێڕانی ئاهەنگی تەرخانکردن بە خۆشی و گۆرانی سوپاسگوزاری، گۆرانی بە سەنج و قیسارە و سازەوە.
28 肋未人的子孫歌詠者,便由耶路撒冷四周區域,笸乃托法各村莊,
هەروەها گۆرانیبێژەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم کۆکرانەوە، لە گوندەکانی نەتۆفا و دەوروبەری،
29 由貝特基耳加耳、革巴和阿次瑪委特鄉間,集合前來,原是歌詠者在耶路撒冷四周,為自己建造了莊院。
لە بێت‌گلگال و کێڵگەکانی گەڤەع و عەزماڤێتەوە، چونکە گۆرانیبێژەکان لە چواردەوری ئۆرشەلیم گوندیان بنیاد نابوو.
30 司祭和肋未人聖潔了自己以後,又聖潔了民眾、城門和城牆。
کاهین و لێڤییەکان بەپێی ڕێوڕەسم خۆیان پاککردەوە، ئینجا گەل و دەروازەکان و شووراکەشیان پاککردەوە.
31 我叫猶大各省長登上城牆,將儀仗分為兩大隊:一隊在城牆上向右往糞門進行,
ڕابەرەکانی یەهودام سەرخستە سەر شووراکە و دوو تیپی گەورەی سوپاسگوزارانم ڕاگرت، یەکێکیان لەسەر دیوارەکە بەرەو دەروازەی زبڵ بەلای ڕاستدا ڕۆیشت،
32 在隊後隨行的,是曷沙雅和猶大的一半首長,
هۆشەعیا و نیوەی ڕابەرەکانی یەهودا بەدوایدا ڕۆیشتن،
33 以及阿匝雅、厄次辣、默叔藍、
لەگەڵ عەزەریا، عەزرا، مەشولام،
34 猶達、本雅明、舍瑪雅和耶勒米雅,
یەهودا، بنیامین، شەمەعیا و یەرمیا.
35 這些人都是司祭中吹號筒的;還有約納堂的兒子加黎雅,──約納堂是舍瑪雅的兒子,舍瑪雅是瑪塔尼雅的兒子,瑪塔尼雅是米加雅的兒子,米加雅是匝雇爾的兒子,匝雇爾是阿撒夫的兒子,──
لە نەوەی کاهینەکانیش بە کەڕەناوە، زەکەریای کوڕی یۆناتان کوڕی شەمەعیا کوڕی مەتەنیا کوڕی میخایو کوڕی زەکور کوڕی ئاساف.
36 以及則加黎雅的兄弟:舍瑪雅、阿匝勒耳、米拉來、基拉來、瑪艾、乃塔乃耳、猶達和哈納尼,演奏天主的人達味的樂器。厄斯德拉經師走在你們的前面。
یاریدەرەکانیشیان، ئەوانەی کە بۆ ستایشکردن بوون، شەمەعیا، عەزەرئێل، میلەلەی، گیلەلەی، ماعەی، نەتەنێل و یەهودا و حەنانی، بە ئامێرە مۆسیقییەکانی داودی پیاوی خوداوە، عەزرای مامۆستای تەوراتیش لەپێشیانەوە بوو.
37 他們到了泉門之後,一直上了達味城的石級,沿著城城牆斜坡,靠著達味王宮,走到東邊水門。
لەلای دەروازەی کارێز ڕاستەوخۆ لە پێپلیکانەکانی شاری داود بە هەورازەکەی شووراکە سەرکەوتن، لەولاوەی کۆشکی داودیش تێپەڕین هەتا دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات.
38 第二儀仗隊往左邊行,我在儀仗隊之後,與另一半首長在城牆上,路過爐堡,直到廣場的城牆,
تیپی دووەمی سوپاسگوزارانیش بۆ بەرامبەریان ڕۆیشتن، منیش لە دوایانەوە بووم، نیوەی گەلیش لەسەر شووراکە بوون، لەلای قوللەی تەنوورەکانەوە هەتا شوورا پانەکە،
39 以後,路過厄弗辣因門、魚門、哈約乃耳堡,直到羊門,便在更門停住了。
لەسەر دەروازەی ئەفرایم، دەروازەی یەشانا، دەروازەی ماسی، قوللەی حەنەنێل و قوللەی سەد، هەتا دەروازەی مەڕ. لەلای دەروازەی زیندان ڕاوەستان.
40 這兩儀仗隊站在天主殿內,有一半首長同我在一起;
پاشان هەردوو تیپە سوپاسگوزارەکە لەلای ماڵی خودا ڕاوەستان، نیوەی کاربەدەستەکانیشم لەگەڵ بوو،
41 還有司祭厄里雅金、瑪色雅、米尼雅明、 米加雅、厄里約乃、則則加雅、哈納尼雅,他們吹著號筒;
هەروەها کاهینەکانیش، ئەلیاقیم، مەعسێیاهو، مینیامین، میخایو، ئەلیۆعێنەی، زەکەریا، حەنەنیا، بە کەڕەناوە،
42 還有瑪阿色雅、舍瑪雅、厄肋阿匝爾、烏齊、約哈南、瑪耳基雅、厄藍和厄則爾。歌詠都在耶辣希雅指導下高聲唱歌。
هەروەها مەعسێیاهو و شەمەعیا و ئەلعازار و عوزی و یەهۆحانان و مەلکیا و ئیلام و عێزەر، گۆرانیبێژەکانیش بە سەرپەرشتی یەزرەحیا بە دەنگی بەرز گۆرانییان دەگوت.
43 一日祭獻了很多犧牲,人們都很歡樂,因為天主使他們非常歡樂,連婦女童也都喜歡;耶路撒冷歡樂的聲音聞於遠方。
لەو ڕۆژەدا قوربانی زۆریان سەربڕی و دڵیان خۆش بوو کە خودا بە دڵخۆشییەکی گەورە دڵی خۆش کردبوون، هەروەها ژن و منداڵەکانیش دڵخۆش بوون. دەنگی دڵخۆشیی ئۆرشەلیم لە دوورەوە دەبیسترا.
44 那時,也定專員,管理孝放祭品、初熟之物和什一之的倉庫將各城各鄉照法律規定應交與司祭和肋未的物品,都存放在裏面,因為猶太人對盡職的司祭和肋未人都表喜悅。
لەو ڕۆژەدا خەڵکانێک وەک سەرپەرشتیاری ژوورەکانی ئەمبارەکان دانران، بۆ دیاری و یەکەمین بەرهەم و دەیەکەکان، هەتا بەپێی تەورات لە کێڵگەی شارۆچکەکانەوە بۆ کاهین و لێڤییەکان بەشەکانیان تێدا کۆبکەنەوە، چونکە گەلی یەهودا دڵخۆش بوو بە کاهین و لێڤییەکان کە ڕاوەستابوون.
45 因他們各盡侍奉他們的天主之職,舉行取潔禮。歌詠者和守門者,也都遵照達味和他的兒子撒羅滿所制定的進行,
ئەرکی خزمەتی خودای خۆیان و ئەرکی پاککردنەوەیان ئەنجام دا، هەروەها گۆرانیبێژەکان و دەرگاوانەکانیش، بەگوێرەی فەرمانی داود و سلێمانی کوڕی،
46 因為遠在達味和阿撒夫時代,已有了歌詠長的職務,和讚美並感謝天主的歌曲。
چونکە لە دێرزەمانەوە، لە سەردەمی داود و ئاسافەوە، سەرپەرشتیاری گۆرانیبێژان و گۆرانی ستایش و سوپاسگوزاری خودا هەبوون.
47 在責魯巴貝耳和乃赫米雅年間,全以色列天天都繳納給歌詠者和守門者應繳約之物,把一部分聖物交給人,肋未人將一部分交給亞郎的子孫。
بە هەمان شێوە، لە سەردەمی زروبابل و نەحەمیا، هەموو ئیسرائیل بەشی ڕۆژانەی گۆرانیبێژ و دەرگاوانەکانیان دەدا، هەروەها بەشی لێڤییەکانی دیکەشیان دەخستە لاوە، لێڤییەکانیش بەشی نەوەی هارونیان دەخستە لاوە.

< 尼希米記 12 >