< 約書亞記 4 >

1 當百姓一過了約旦河,上主就吩咐若蘇厄說:
کاتێک هەموو نەتەوەکە لە ڕووباری ئوردون تەواو پەڕینەوە، یەزدان بە یەشوعی فەرموو:
2 「你該由百姓中,挑選十二人,每支派一人,
«لەناو خەڵکەکەدا دوازدە پیاو هەڵبژێرە، لە هەر هۆزە و پیاوێک،
3 命令他們說:你們要從這裏,從約旦河中,由司祭的腳站立的地方,取十二塊石頭,帶到你們今夜住宿的地方去。」
فەرمانیان پێ بکە و پێیان بڵێ:”لێرە لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، لە شوێن پێی کاهینەکان کە تێیدا جێگیر بوون، دوازدە بەرد هەڵبگرن و لەگەڵ خۆتان بیانپەڕێننەوە و لەو شوێنەدا دایانبنێن کە ئەمشەو تێیدا دەمێننەوە.“»
4 若蘇厄於是將他由以色列子民中選定的十二人,每支派一人召了來,
ئینجا یەشوع ئەو دوازدە پیاوەی بانگکرد کە لە نەوەی ئیسرائیل هەڵیبژاردبوون، لە هەر هۆزە و پیاوێک،
5 對他們說:「你們由上主你們天主的約櫃面前走過到約旦河中心,依照以色列子民支派的數目,各取一塊石頭,放在肩上,
یەشوع پێی گوتن: «لەبەردەم سندوقی یەزدانی پەروەردگارتانەوە تێپەڕ بن بۆ ناوەڕاستی ڕووباری ئوردون و بەگوێرەی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل هەریەک لە ئێوە بەردێک بەرز بکاتەوە بۆ سەر شانی،
6 在你們中閶作為記念;日後你們的子孫間起你們:這些石頭有什麼意思﹖
بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە نیشانەیەک لەنێوتان. ئەگەر سبەینێ منداڵەکانتان لێتان بپرسن:”ئەم بەردانە چ واتایەکی هەیە؟“
7 你們要告訴他們說:約旦河的水,在上主約櫃前曾一度中斷,正在約櫃過約旦河時,約旦河的水便中斷了,這些石頭,為以色列子民將作永遠的記念。
ئێوەش پێیان دەڵێن:”ئاوی ڕووباری ئوردون لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان وەستا. کاتێک لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، ئاوی ئوردون ڕاوەستا، جا ئەم بەردانە دەبنە یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە.“»
8 以色列子民就照若蘇厄所吩咐的作了;依上主對若蘇厄所說的,依照以色列子民支派的數目,由約旦河中心取了十二塊石頭,搬到他們紮營的地方,把石頭放在那裏。
نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، هەروەک یەشوع فەرمانی پێ کردن، دوازدە بەردیان لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە هەڵگرت، هەروەک یەزدان بە یەشوعی فەرموو، بەپێی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل و لەگەڵ خۆیاندا پەڕاندیانەوە بۆ ئەو شوێنەی چادریان تێیدا هەڵدا و لەوێ دایاننان.
9 若蘇厄又在約旦河中心,抬約櫃的司祭的腳站立的地方,豎立了十二塊石頭,這些石頭直到今天,還留在那裏。
یەشوعیش دوازدە بەردەکەی ڕاگیر کرد کە لە ناوەڕاستی ڕووباری ئوردوندا بوون لەو شوێنەی کە کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمان ڕاوەستابوون و هەتا ئەمڕۆش لەو شوێنەدان.
10 抬約櫃的司祭站在約旦河中央,直至上主命令若蘇厄告訴百姓的一切事,全照梅瑟吩咐若蘇厄的辦完了,百姓才趕快過去。
کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقەکە لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردوندا وەستان هەتا هەموو ئەو شتانەی یەزدان فەرمانی بە یەشوع کردبوو بە گەلی بڵێت بەگوێرەی هەموو ئەوەی موسا فەرمانی بە یەشوع کردبوو تەواو بوو. گەل پەلەیان کرد و پەڕینەوە.
11 眾百姓過了河以後,上主的約櫃和司祭才過去,仍走在百姓的前面。
کاتێک هەموو گەل تەواو پەڕینەوە، سندوقی یەزدان و کاهینەکانیش بە بەردەم گەلدا پەڕینەوە.
12 勒烏本人、加得人和默納協半支派的人,依照梅瑟對他們所吩咐的,武裝起來,在以色列子民前首先過去;
نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشەش بە چەکەوە لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل پەڕینەوە، هەروەک موسا پێی گوتبوون.
13 約有四萬武裝部隊由上主面前走過,向耶利哥平原進發,準備作戰。
نزیکەی چل هەزار چەکدار بۆ شەڕکردن لەبەردەم یەزدان پەڕینەوە بۆ جەنگ بەرەو دەشتەکانی ئەریحا.
14 那一天,上主在眾以色列面前,顯揚了若蘇厄;在他有生之日,百姓敬重他如敬梅瑟一樣。
لەو ڕۆژە یەزدان لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل یەشوعی بەرز ڕاگرت، ئەوانیش بە درێژایی ژیانی یەشوع ڕێزێکی تایبەتیان بۆی هەبوو، هەروەک چۆن ڕێزیان لە موسا گرتبوو.
15 上主吩咐若蘇厄說:
هەروەها یەزدان بە یەشوعی فەرموو:
16 「你命令抬約櫃的司祭,由約旦河裏上。」
«فەرمان بە کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی بکە با لە ڕووباری ئوردونەوە سەربکەون.»
17 若蘇厄便吩咐司祭說:「你們由約旦河裏上來。」
یەشوعیش فەرمانی بە کاهینەکان کرد و گوتی: «لە ڕووباری ئوردونەوە سەربکەون.»
18 抬上主約櫃的司祭由約旦河裏一上來,他們的腳一著旱地,約旦河的水即刻流回原處,如同先前一樣,漲到兩岸。
ئەوە بوو لەگەڵ سەرکەوتنی کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمانی یەزدان لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، بن پێی کاهینەکان کەوتە سەر وشکانی، ئاوی ڕووباری ئوردون گەڕایەوە شوێنی خۆی و وەک پێشتر بووەوە بە لافاو.
19 正月初十,百姓由約旦河上來以後,在耶利哥東邊的基耳加耳紮了營。
گەلیش لە دەیەم ڕۆژی مانگی یەکدا لە ڕووباری ئوردونەوە سەرکەوتن و لە گلگال لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئەریحا چادریان هەڵدا.
20 若蘇厄將從約旦河取來的那十二塊石頭,立在基耳加耳;
ئەو دوازدە بەردەش کە لە ڕووباری ئوردونەوە هێنابوویان، یەشوع لە گلگال کەڵەکەی کردن و
21 然後吩咐以色列子民說:「日後你們的子孫,若問他們的父老說:這些石頭有什麼意思﹖
بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «ئەگەر سبەینێ نەوەکانتان لە باوباپیرانی خۆیانیان پرسی:”ئەم بەردانە چین؟“
22 你們就告訴你們的子孫說:以色列曾在這旱地上過弓約旦河,
پێیان بناسێنن و پێیان بڵێن:”نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانی لەم ڕووباری ئوردونە پەڕینەوە.“
23 因為上主你們的天主,曾在你們的面前使約旦河水乾涸,直到你們都過了河,正如上主你們的天主,在我們面前使紅海乾涸,直到我們都過了海一樣,
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان ئاوی ڕووباری ئوردونی لەبەردەمیاندا وشک کرد هەتا پەڕینەوە، هەروەک ئەوەی بە دەریای سووری کرد کە لەبەردەمماندا وشکی کرد هەتا ئێمە پەڕینەوە.
24 為叫地上萬民認識上主的手如何強而有力,為叫你們從此時常敬畏上主,你們的天主。」
ئەمەی کرد هەتا هەموو گەلانی خاکەکە بزانن کە دەستی یەزدان بەهێزە، تاوەکو هەتاهەتایە لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن.»

< 約書亞記 4 >