< 約伯記 8 >

1 叔亞人彼耳達得發言說:
ئینجا بیلدەدی شوحی وەڵامی دایەوە:
2 這些話你要講到幾時﹖你口中的話像狂風要到何時﹖
«هەتا کەی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟ ئەوەی لە دەمت دێتە دەرەوە ڕەشەبایە.
3 天主豈能違背公道﹖全能者豈能屈枉正義﹖
ئایا خودا دادپەروەری بە لاڕێدا دەبات؟ ئایا توانادارەکە ڕاستودروستی بەدرۆدەخاتەوە؟
4 若你的子女得罪了他,他必將他們交於罪過的權勢下。
ئەو کاتەی ڕۆڵەکانت گوناهیان دەرهەق بە خودا کرد، ئەوا خودا سزای گوناهەکانی خۆیانی بەسەر هێنانەوە.
5 你若急切尋覓天主,哀求全能者;
بەڵام ئەگەر تۆ بەیانییان زوو ڕوو لە خودا بکەیت، لە خودای هەرە بەتوانا بپاڕێیتەوە،
6 你若純潔正直,他必親來守護你,恢復你正義的居所。
ئەگەر تۆ بێگەرد و ڕاست بیت، ئەوا هەر ئێستا ئاوڕت لێ دەداتەوە و ماڵەکەی خۆتت وەک پاداشت بۆ دەگەڕێنێتەوە.
7 你起初雖然微小,今後必要興隆強大。
پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت، کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە.
8 請你查問上一代,細想祖先的經驗;
«پرسیار لە نەوەی ڕابردوو بکە و بزانە لە باوباپیرانیانەوە چی فێربوون،
9 因為我們由昨日纔有,本來一無所知;我們在世上的日月,好似影子。
چونکە ئێمە منداڵی دوێنێین و هیچ نازانین، ڕۆژگاریشمان لەسەر زەوی وەک سێبەر تێدەپەڕێت.
10 他們必訓誡你,指教你,向你說出內心的話:
ئایا ئەو نەوەیە فێرت ناکەن و پێت ناڵێن؟ یان بە بیری خۆیان قسەت لێ دەرناهێنن؟
11 蒲草不在池沼內,怎能長大﹖蘆葦沒有水,怎會長起﹖
ئایا زەل بەبێ زۆنگاو گەشە دەکات، یان قامیش بەبێ ئاو شین دەبێت؟
12 在茁壯中,尚未砍下,已先百草而枯萎。
بەڵکو ئەوان کە هێشتا گەشە دەکەن و نەبڕدراون، کەچی پێش هەموو گیایەک وشک دەبن،
13 凡忘記天主的,他的末路也是這樣:惡人的希望必化為泡影。
بەو جۆرەیە سەرگوزەشتەی ژیانی هەموو ئەوانەی خودایان لەبیر کردووە و هیوای خوانەناسان لەناودەچێت.
14 他的依靠好似游絲,他的憑藉有如蛛網。
ئەوەی پاڵپشتەکەیەتی دەبڕدرێتەوە، پشتی بە تەونی جاڵجاڵۆکە بەستووە.
15 他倚恃自己的家,但它卻站立不住;他要依附自己的住所,住所卻不能久存。
خۆی بە تەونەکەوە ڕادەگرێت بەڵام دەپچڕێت، دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕاناگرێت.
16 它在日光下而青蔥,枝蔓爬滿了園囿,
ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان، کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات.
17 根盤據在石堆上,纏繞在石屋上。
بەسەر کۆمەڵە بەرددا ڕەگ دادەکوتێت و بە تاشەبەردەکانەوە خۆیان توند دەگرن.
18 若有人從原處把它拔除,那地必否認說:「我未曾見過它。」
بەڵام کە لە شوێنی خۆی هەڵکەنرا، شوێنەکەی نکۆڵی لێ دەکات و دەڵێ:”من جێگای تۆ نیم.“
19 看,它要腐爛在路上,必從地上生出另一棵。
ببینە، خۆشی ژیانەکەی تەنها ئەوەیە، کە لە جێگاکەیەوە یەکێکی دیکە چەکەرە دەکات.
20 天主決不棄捨完善的人,也決不支持惡人的勢力。
«بێگومان خودا ئەو کەسە ڕەت ناکاتەوە کە بێ کەموکوڕی بێت، کە هانی خراپەکاران نادات.
21 你的口角必再洋溢著喜悅,你的唇邊必再充滿歡笑。
کاتێک دەمت پڕ لە پێکەنین دەکات و لێوەکانت پڕ لە هوتاف،
22 憎恨你的必蒙受羞辱,惡人的帳幕必化為烏有。
ناحەزانت شەرمەزاری لەبەر دەکەن و ڕەشماڵی خراپەکارانیش تەفروتوونا دەبن.»

< 約伯記 8 >