< 約伯記 6 >

1 約伯回答說:
ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
2 恨不得有人衡量衡量我的痛苦,把我所受的災禍一起放在天秤上!
«خۆزگە دەتوانرا خەم و پەژارەکەم بکێشن و هەموو دەرد و بەڵاکەم بخەنە تای تەرازووەوە!
3 它們重過海岸的沙粒,難怪我出言冒失。
بێگومان لە لمی دەریا قورستر دەبوو، لەبەر ئەوە بە هەڵەشەیی قسەم کرد.
4 因為全能者的箭射中了我,我的心靈喝盡它們的毒汁,天主的恐嚇列陣攻擊我。
تیرەکانی خودای هەرە بەتوانا لە مندان و ڕۆحم لە ژەهراوەکەیان دەخواتەوە؛ بەڵا تۆقێنەرەکانی خودا لە دژی من ڕیزیان بەستووە.
5 野驢有青草,難道還嘶叫﹖牛對著草料,難道還吼鳴﹖
ئایا کەرەکێوی کە گیای هەبێت دەزەڕێنێت، یان گا لەسەر ئالیکەکەی دەقۆڕێنێت؟
6 淡而無鹽的食物,豈能下咽﹖蛋白能有什麼滋味﹖
ئایا خواردنێکی بێ تام بەبێ خوێ دەخورێت، یان لینجاوی پاڵپینە تامی هەیە؟
7 這使我厭惡的食物,我實不願沾唇。
من قێز لەو خواردنانە دەکەمەوە، نەفسم ڕەتیان دەکاتەوە دەستیان لێ بدەم.
8 惟願我的祈求實現,願天主滿全我的希望!
«خۆزگە داواکارییەکەم دەهاتە دی و ئەوەی چاوەڕێم دەکرد خودا پێی دەدام،
9 願天主擊毀我,鬆手使我消滅!
کە خودا ڕازی بێت وردوخاشم بکات و دەستی لێم بکاتەوە تاوەکو ژیانم ببڕێتەوە!
10 這樣,我仍有安慰,在悽慘的痛苦中,仍然喜悅,因為我沒有違犯聖者的教訓。
هەرچەندە ئازارەکانم دەستم لێ ناپارێزن، بەڵام هەتا ئێستاش دڵنەواییەکەم ئەمەیە، کە نکۆڵیم لە وشەکانی خودا پیرۆزەکە نەکردووە.
11 我有什麼力量使我期待,有什麼結局使我拖延生命﹖
«هێزی من چییە هەتا چاوەڕوان بم و کۆتاییم چییە هەتا دانبەخۆمدا بگرم؟
12 我的力量豈有巖石之堅﹖我的肉身豈是銅製的﹖
ئایا هێزم هێزی بەردە؟ یان گۆشتم بڕۆنزە؟
13 在我內還能找到什麼作援助﹖任何扶助豈不都遠離了我﹖
سەرکەوتن لە من دوورکەوتووەتەوە، ئایا هیچ لە دەسەڵاتی مندا هەیە؟
14 誰不憐憫自己的友人,就是放棄了敬畏天主之心。
«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت، ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە.
15 我的兄弟們詭詐有如溪水,有如水過即乾的河床。
بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم، وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن.
16 溪水因結冰而混濁,積雪掩蓋在其上;
کاتێک لێڵن لەبەر شەختە بەفر تێیاندا دەتوێتەوە،
17 季節一溫暖,溪水即竭,天氣一炎熱,河床即乾。
بەڵام کە دەڕۆن کۆتاییان پێ دێت، کە گەرما داهات لە شوێنی خۆیان وشک دەبن.
18 商隊離開大道,走入荒野,因而喪命。
کاروانەکان لە ڕێگای خۆیان لا دەدەن، دەچنە ناو چۆڵەوانی و لەناودەچن.
19 特瑪的商隊觀望,舍巴的客旅期待,
کاروانەکانی تێما بۆی دەگەڕێن، بازرگانەکانی شەبا هیوادارن کە بیدۆزنەوە،
20 但他們的希望落了空,他們不管到了那裏,必狼狽不堪。
کە هاتنە لای بێ ئومێد بوون، بێزار بوون، چونکە متمانەیان پێی کردبوو.
21 現今你們待我也是一樣:看見了我,就驚惶失措。
ئێستا ئێوەش وەک ئەوتان لێهاتووە، سوودتان نییە، بینیتان کە چیم بەسەرهاتووە ئێوە تۆقین.
22 難道我說過:「請送我禮物! 把你們的財產送我一分﹖
ئایا هیچ کاتێک پێم گوتن:”لە پێناوی من شتێک بدەن، بە سامانی خۆتان بمکڕنەوە،
23 救我擺脫仇人的權勢,贖我脫離殘暴者的掌握﹖」
لە دەستی دوژمن دەربازم بکەن، لە دەستی ستەمکار بمکڕنەوە؟“
24 請教訓我! 我必靜聽。我有什麼錯,請指示我!
«فێرم بکەن، من بێدەنگ دەبم، تێمبگەیەنن لە چ شتێک گومڕا بووم!
25 正義的言詞是多麼甘美! 但你們的責斥是指摘什麼﹖
ئای، قسەی ڕاست چەند بریندارکەرە! بەڵام ئەو بەڵگانەی کە دەیانهێننەوە چی دەسەلمێنن؟
26 你們豈能只在言詞上吹毛求疵﹖以絕望者的話當耳邊風﹖
ئایا لەسەر قسەکانم سەرزەنشتم دەکەن، ئەوەی دەیڵێم بە با دەڕوات؟
27 你們只想對孤兒擲骰下注,以你們的朋友作商品。
بەڵکو ئێوە هەتیو دەفرۆشن و چاڵ بۆ هاوڕێی خۆتان هەڵدەکەنن.
28 現今請你們注視我,在你們注視之下,我決不說謊。
«ئێستا باش تێم بڕوانن، چونکە من لە ڕووی ئێوەدا درۆ ناکەم.
29 請你們再想一下,不要不公;請你們三思,我的正義仍然存在!
تکایە پاشگەز بنەوە! ستەمم لێ مەکەن، ئەگینا ڕاستودروستییەکەم دەخەنە گومانەوە.
30 我的唇舌上豈有不義﹖我的口腔難道不辨邪正﹖
ئایا بەدکاری لەسەر زاری منە، یان زمانم تامی خراپەکاری جیا ناکاتەوە؟

< 約伯記 6 >